25تشرینی یەکەم 2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home کڵێسا و خزمەتکردن قەشە و مامۆستاکان، شکۆ مەدزن
کڵێسا و خزمەتکردنگەشەی ڕۆحی
-+=

قەشە و مامۆستاکان، شکۆ مەدزن

ستێفانی ویڵکنسن تشرینی یەکەم 20, 2026 1 min read 0
1

گەنجێک بهێنە بەرچاوت کە تینووی ناوبانگ و شکۆیە و ئەم گەنجە ڕۆژێک لە گوندەکەیان پیاسە دەکات. لەکاتی شەیدایی لەگەڵ ئاسمانی شین و گوێگرتن لە جریوەی چۆلەکەکان و هەستکردن بە تیشکی خۆر لەسەر ڕووخساری، چاوی دەکەوێتە سەر باخێکی جوانی هەنار. گەنجەکە دەزانێت کێ خاوەنی باخەکەیە و چ خێزانێک بۆ چەندین نەوەیە خاوەندارییەتی و خزمەتی دەکات. ئەو خێزانە هەموو زانیاری و ئەزموونی خۆیان بەکارهێناوە بۆ بەرهەمهێنانی بەناوبانگترین هەنار لە ناووچەکەدا.

بۆ ماوەیەک گەنجەکە گوێی لەو خێزانە دەبوو کە قسە لەسەر گرنگی تیشکی خۆر و ڕێژەی درووستی ئاودان و جۆری دروستی پەین بۆ باخەکەیان دەکەن. ئەمەش تەنها زانیاری خۆیان نەبوو، بەڵکو هەبوونی چەندین ساڵ ئەزموونیش بوو کە وایکردبوو شایستەی ئەوەبن ناوبانگ و متمانە بەدەستبهێنن. بۆ چەندین ساڵ زۆر زەحمەتیان کێشابوو بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، ئەمەش دەرئەنجامەکەی لەو میوە جوانانە دەبیندرا کە لە باخەکەدا گەشەیان دەکرد.

کوڕە گەنجەکە ئیرەیی بەو ناوبانگە برد کە ئەو خێزانە بەدەستیان هێنابوو. هەروەها بێهیواش بوو لەوەی کە وەک ئەم خێزانە بەناوبانگ بێت، چونکە دەیزانی چەندین ساڵی پێدەچێت تا ئەو زانیاری و توانایانە بەدەست بهێنێت. بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە هەنارە جوانە کاری زۆری دەوێت، بۆیە کاتێک بیری لەمە دەکردەوە، بیرۆکەیەکی بۆ هات و بڕیاریدا جێبەجێی بکات.

شەوێک بە نهێنی و بە بێدەنگی بە بارهەڵگرەکەی چووە ناو باخەکە و هەنارەکانی ١٠ درەختی دزی. پاشان بەرەو ڕۆژهەڵات رۆیشت و بەردەوام بوو لە رۆیشتن تا کاتی خۆرهەڵاتن. لەوێدا بازاڕێکی دۆزییەوە کە پێنج کاتژمێر لە ناووچەکەیەوە دوور بوو، هیچ کەسێک لەوێ ئەو و بنەماڵەکەی نەدەناسی. کاتێک بۆ فرۆشتن دەستی بە ئامادەکردن و ڕێکخستنی هەنارەکان کرد، خەڵک لێی کۆبوونەوە، چونکە جوانی هەنارەکە سەرنجی راکێشابوون.

گەنجەکە پرسیاری زۆری لەلایەن خەڵکەوە لێ دەکرا سەبارەت بە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی ئەم میوە جوان و ناوازانە. ئەویش بەو زانیاریانەوە وەڵامی خەڵکەکەی دەدایەوە کە لە خاوەن باخەکەوە بیستبووی. خەڵکەکەش زۆر سەرسام دەبوون!

گەنجەکەش ئەو هەستەی کە لە ستایش و سەرسامی خەڵکەوە بەدەستی دەهێنا، دڵی پڕ دەکرد لە شانازی. هەستی دەکرد کە خەڵک ڕێزی لێ دەگرن و سەرسامن پێی. لەسەرووی ئەمانەشەوە، لە فرۆشتنی هەنارەکان پارەیەکی باشی بەدەست دەهێنا.

هیچ کەسێک لەو گوندە نەیدەزانی کە ئەم گەنجە هەنارەکانی دزیوە، هەروەها ئەو زانیاری و شارەزاییەشی دزیوە کە وای کردووە ئەو میوە جوانە بەرهەم بێت. گەنجەکە شکۆ و شانازی کەسێکی تری دزیبوو، و بە درۆ وەڵامی دەدانەوە. 

کێشەکە

چۆن بیر لەو گەنجە دەکەیتەوە؟

ئایا بەوە وەڵام دەدەیتەوە کە بڵێیت: “ئازاری هیچ کەسێکی نەداوە” یان “هەنارەکان لەوێ بوون و کەسیش پێی نەگوت کە نەیدزێت.”

یان لەوانەیە ئەوە بێتە مێشکمان کە “خۆ کەس پێی نەزانی، بۆیە ئەوە هەڵە نییە کە کردی.”

بەدڵنیاییەوە ئەو جۆرە شتانە ناڵێیت. ئەوە ڕوونە کە ئەو کوڕە گەنجە کارێکی هەڵەی کرد کە میوەی ئەو خێزانە و ئەو ستایشەشی بۆ خۆی دزی کە بۆ جوتیارە زەحمەتکێشەکە بوو. هەروەها درۆشی کرد کاتێک وەک شارەزایەک خۆی نیشاندا بەوەی کە خودی خۆی هەموو ماندووبوون و زەحمەتییەکی کێشاوە بۆ چاودێریکردنی باخەکە و بەرهەمهێنانی ئەو میوە ناوازەیە. هەروەها وای نیشاندا کە خاوەنی ئەزموونێکی قوڵە، لە کاتێکدا کە وا نەبوو. دەکرێت هەموومان هاوڕا بین لەوەی کە ئەمە کارێکی هەڵە و شەرمەزارکەرە.

با ئێستا “دزینی وتار” لەشوێنی “دزینی هەنار” دابنێین.

ئەمە بابەتێکی گرنگ و پێویستە بۆ هەموو باوەڕداران بە گشتی. بەڵام بە شێوەیەکی تایبەت گرنگە بۆ پیر و شوانانی کڵێسا و ئەوانەش کە دەیانەوێ لە داهاتوودا ببنە قەشە.

بەرهەمدزی بیر (پلەیجەریزم) و قەشەکان

فەرهەنگی کامبریج، بەرهەمدزی بیر (Plagiarism) بەو شێوەیە پێناسە دەکات: «پرۆسە یان کردەی بەکارهێنانی بیرۆکە یان کاری کەسێکی تر کە وا پیشان دەدەی هی خۆتە.»

دەستگەیشتن بە دەیان هەزار فایل و دەقی وتاری نووسراو و وتاری دەنگی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەردەستە. دەکرێت ئەمانە زۆر بەسوود بن بۆ تێگەیشتنمان لە بەشە قورسەکانی نووسراوە پیرۆزەکان، بەڵام نابێت هەرگیز بە درۆ بڵێیت ئەو وتارانە کاری خۆتە، لەکاتێکدا کە خۆت ئەم توێژینەوە و نووسینەت ئەنجام نەداوە.

زیرەکی دەستکرد (AI)  بەرهەمدزی بیری زۆر ئاسانتر کردووە. دەتوانێت لە چەند چرکەیەکدا لە هەزاران سەرچاوەوە زانیاری کۆبکاتەوە و لیستێک لە بابەت و بیرۆکەکانت بۆ دابین بکات و تەنانەت دەشتوانێت بە پشتبەستن بەو توێژینەوەیەی خۆی، وتارت بۆ بنووسێت. کاتێک زیرەکی دەستکرد بە شێوەیەکی دروست بەکاردێت، دەکرێت ئامرازێکی زۆر بەسوود بێت بۆ توێژینەوە. بەڵام لەو کاتەدا کێشەکە دەست پێدەکات کە دەوروبەری خۆت، وەها تێبگەیەنیت یان خۆت وەها پیشان بدەیت کە ئەم توێژینەوە و کاری نووسینە خۆت ئەنجامت داوە.

هەموو ئەو پیاوانەی کە خاڵە سەرەکییەکانی وتارێک یان دەقی نووسراوی کەسانی تر دەدزن، رەنگە بە مەبەستێکی خراپ ئەمە نەکەن. دەکرێ نیازێکی زۆر باشیان هەبێت بۆ خزمەتکردنی کڵێسا و ڕێزگرتن لەو قەشە و نووسەرانەی کە لە ڕێگەی خوێندنەوە و نوێژکردنی زۆرەوە تێگەیشتنێکی قووڵیان لە نووسراوە پیرۆزەکان پێبەخشراوە. بەڵام تکایە قەشە بەڕێزەکان، پاڵنەرەکانی دڵتان بپشکنن کە ئایا بەڕاستی دەتانەوێت ئەم تێگەیشتن و بیرۆکانە هاوبەشی پێ بکەن بۆ باشە و سوودی ئەندامانی کڵێساکەتان؟ یان دەتانەوێت وەک کەسێکی دانا و تێگەیشتوو سەیر بکرێن؟

هەندێک قەشە لەوانەیە وەها بیر بکەنەوە و لە دڵی خۆیاندا بڵێن: «ئەگەر قەشەیەکی لە من پێگەیشتووتر، پێشتر تێڕامانی لەسەر ئەمە کردبێت و ئامادەی کردبێت، دەبێت چی دیکە هەبێت کە من بتوانم باسی بکەم یان بۆی زیاد بکەم؟ ئیتر ئایا چاکتر نییە هەمان ئەو تێڕوانینە بەسوودە لەگەڵ کڵێساکەم هاوبەش بکەم؟» برای بەڕێزم، ئەوە بزانە کە تۆ ڕێز ناگریت لەو قەشەیە یان ڕابەرە بە بردنی کارەکەی و پیشاندانی ئەوەی کە ئەمە کاری خۆتە. ئەم کارە وەک کاری ئەو گەنجە وایە کە هەنارەکانی دزی و ئەزموونی خێزانە جوتیارەکەی وەک ئەزموونی خۆی پیشاندا و شکۆیەکەی بۆ خۆی دزی.

لەوانەیە یەکێک بڵێت: ئەو تەنها هاوبەشی بەوە دەکات کە “پسپۆڕەکان چی دەڵێن.” بەڵام ئەگەر بەڕاستی حەز بکەیت دانایی و تێگەیشتنی کەسانی تر لەگەڵ ئەندامانی کڵێساکەت هاوبەش بکەیت، ئەوا دەبێت بە ئاشکرا باسی ئەوە بکەیت کە وتارەکەت یان ئەو زانیارییەت لە کوێوە وەرگرتووە. بۆ نموونە دەتوانیت بە سادەیی بڵێیت: «وتاری قەشە فڵان و فڵان لە ڕۆژی یەکی ئەیلول، زۆر یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی بتوانم لەم بەشە تێبگەم.» بەڵام ئەگەر وای پیشان بدەیت کە خۆت وەک پسپۆڕێک ئەم وتارەت نووسیوە، ئەوا کاری کەسێکی تر دەدزیت و وەهای پیشان دەدەیت کە هی خۆتە. 

دزین شکاندنی ڕاسپاردەی هەشتەمی خودایە و درۆکردن لەبارەی ئەو دزییەش شکاندنی ڕاسپاردەی نۆیەمە.

هەروەها لە ڕاسپاردەی دەیەمی خودادا (دەرچوون ١٧:٢٠)، بانگهێشتی باوەڕداران کراوە کە «چاو نەبڕنە هەر شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت.» شوێنکەوتووانی مەسیح دەبێت چاودێری دڵەکانیان بکەن و واز لەبەراوردکردنی خۆیان ببهێنن بەوانەی کە بە ئاشکرا ستایش دەکرێن لەبەر توانا و شارەزاییەکانیان. 

قەشە بە سرووشتێکی جیاواز لە باوەڕدارانی تر دروست نەکراوە. لەبەرئەوە، ئەوانیش دەبێت لەگەڵ ئارەزووی بردنی شت بجەنگن کە هی قەشە یان نووسەرێکی ترە و بۆ ستایش وەرگرتن دەیکاتە هی خۆی. لەوانەیە پێمان وابێت ئەم گوناهە ئەوەندە جددی نییە، بەڵام لەڕاستیدا، گوناهێکی جددییە کە بەهۆیەوە زۆر قەشە لە ڕابەرایەتی کڵێسا دوورخراونەتەوە.

بەڵام ئایا بەڕاستی جددییە؟ بۆ وەڵامی ئەمە، ئەمانە سێ هۆکارن بۆ ئەوەی بزانین بۆچی دزینی وتار هەڵەیە:

١) خودا فەرمانمان پێدەکات، دزی نەکەین.

لە (دەرچوون١٥:٢٠) خودا بەڕوونی بە گەلەکەی دەفەرمووێت: «دزی مەکەن.» هەروەها ئەمە لە (دواوتار ١٩:٥) دووبارە کراوەتەوە. بەهەمانشێوە، لە (لێڤییەکان ١١:١٩) خودا دەفەرمووێت: مەدزن. «درۆ مەکەن. فێڵ لە یەکتری مەکەن.» دزینی وتار شکاندنی ڕاسپاردەی ڕوونی خودایە. بردنی وتارێک کە لە ئینتەرنێت یان لە کتێبێک دەیدۆزیتەوە و بەشێوەیەک پێشکەشکردنی کە خۆت نووسیوتە، وەها لە گوێگرەکانت دەکات باوەڕ بەوە بکەن کە خۆت ئەو کارە سەختەت کردووە. ئەمەش دزی و درۆ و فێڵکردنیشە.

بەپێی کەلتوورمان یان ویژدانمان، لەوانەیە هەست نەکەین کە ئەمە بەڕاستی هەڵەیە، بەڵام ئەمە ڕاستی خودا پووچەڵ ناکاتەوە کە دزین هەڵەیە؛ بەڵکو پێویستییەکمان بۆ دەخاتەڕوو کە ویژدانمان دەبێت بەپێی وشەی خودا ڕێکبخرێت و نوێ بکرێتەوە. یان لەوانەیە پێمان وابێت ئەوە لەو جۆرە شتانەیە کە پێی دەڵێین «درۆی سپی»، واتە ئەگەر ئەم درۆیە زیان بە هیچ کەسێک نەگەیەنێت.

وەک باوەڕداران، نابێت بەهانە بۆ گوناهەکانمان بهێنینەوە و پێمان وابێت ئەمە گوناه نییە بە گوێرەی تێگەیشتنی خۆمان. خودا بانگمان دەکات کە نەدزین، بۆیە دەبێت کەلتوور و ویژدانمان بخەینە ژێر دەسەڵاتی خودا. ئەگەر «هۆش»مان بەرامبەر بەوەی، چی ڕاستە و چی هەڵەیە لە هەر بوارێکی ژیاندا لەگەڵ وشەی خودا ناکۆک بێت، ئەوا دەبێت وشەی خودا هەمیشە تێماندا سەرکەوتوو بێت.

ڕۆما ٢:١٢ پێمان دەڵێت: «شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕدرێن.» لە خودا داوا بکە لە بابەتی بەرهەمدزی بیر یارمەتیت بدات کە باوەڕ بەوە بهێنیت و هەستی پێ بکەیت کە پێویستە. «چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو» (فیلیپی ١٣:٢).

٢) قەشە دەبێت بە دڵسۆزی مامەڵە لەگەڵ وشەی خودا بکات.

کاری سەرەکی قەشە ئەوەیە کە وشەی خودا فێری ئەندامانی کڵێساکەی بکات و بەدڵسۆزی ڕایبگەیەنێت و ڕوونی بکاتەوە. بردنی وتار یان خاڵە سەرەکییەکانی وتاری کەسێکی تر و وەها پیشاندانی کە هی خۆتە، ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ ئەو داناییە وەرناگریت کە خودا دەیەوێت وەک قەشە پێت ببەخشێت. خودا دەیەوێت بە ڕۆحی پیرۆز فێرت بکات کە چۆن بە درووستی لە بەشە قورسەکان تێبگەیت، چۆن بە قووڵی لەسەر وشەکانی بیر بکەیتەوە و چۆن جێبەجێیی بکەیت بۆ ئەو مێگەلەی خودا پێتیداوە بۆ خزمەتکردن. 

وتاری قەشەکانی دیکە بۆ کڵێساکەی تۆ نەنووسراون. دەبێت قەشەیەکی دڵسۆز پێویستییەکانی مەڕەکانی بە تایبەتی بزانێت و شارەزابێت کە چۆن وشەی خودا بکاتە خاڵی جێبەجێکردن بۆیان. یەکەم تیمۆساوس ١٧:٥ دەفەرمووێت: «ئەو پیرانەی کە بە باشی کڵێسا بەڕێوەدەبەن، شایانی ڕێزێکی دووقاتن، بە تایبەت ئەوانەی لە وتاردان و فێرکردنی وشەی خودا ماندوو دەبن.» کردارەکە لێرەدا «ماندووبوونە»؛ ئەمە ئاماژەیە بە کارێکی زۆر سەخت،  کە  لە خواستی ڕێزگرتن لە مەسیح و خزمەتکردنی گەلەکەیەوە دێت. دۆزینەوەی وتارێک لە ئینتەرنێت و وەها پیشاندانی کە هی خۆتە، کارێکی سەخت نییە.

لەوانەیە قەشە هەبن کە لە کاتی هەوڵدان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ وشەی خودا بە دڵسۆزی کاری مامۆستایانی تریش بخوێننەوە، کە توێژینەوە و خوێندنەوەی متمانەپێکراوانەیان کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، «هیچی نوێ لەسەر زەوی نییە!» (ژیرمەندی ٩:١). دەکرێت بەراوردکردنی کارەکەت لەگەڵ ڕاڤەکان یان وتارەکانی دیکە زۆر تەندروست و بەسوود بێت، بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی کە بە دروستی لە دەقەلە تێگەیشتوویت یان نا.

بەڵام دەبێت کاری قەشەکانی تر وەک تۆڕێکی پاراستن لێک بدرێتەوە کە بۆ پاراستنتە لە فێرکردنی هەڵە، نەک ئەوەی ناوەڕۆکی سەرەکی پەیامەکەت بۆ دابین بکات. بە واتایەکی تر، پەنا بردنە بەر ڕاڤەکان یان وتارەکانی تر دەبێت یەکێک بێت لە هەنگاوە کۆتاییەکانی ئامادەکردنی وتار، نەک یەکەم هەنگاو.

لە سەرەتاوە ئەنجامدانی خوێندنەوە و توێژینەوە، قەشەیەک لەو ئارەزووە دەپارێزێت کە کاری کەسێکی تر بەکاربهێنێت، بەتایبەتی کاتێک وا دەزانێت کە ناتوانێت هیچ شتێک بۆ کار و توێژینەوەی ئەو قەشە بەڕێزە زیاد بکات کە پێشتر ئەنجامی داوە. ئەگەر قەشەیەک دوای ئەوەی خۆی توێژینەوەکەی کرد، خاڵە سەرەکییەکانی وتار یان تێبینییەکانی وتاری قەشەیەکی دیکە بەکاربهێنێت، دەبێت بە ئاشکرا ناوی نووسەری سەرەکی بهێنێت و مافی کارەکەی بداتێ، بۆ ئەوەی هیچ گومانێک لە فێڵکردن یان بەرهەمدزی بیر دروست نەبێت.

باوەڕداران لە ڕێگەی پەیوەندیکردن و مامەڵەکردنیان لەگەڵ وشەی خودا دەگۆڕدرێن و قەشەکانیش پێویستە لە ڕێگەی خوێندنەوە و توێژینەوەی خۆیانەوە لە کتێبی پیرۆزەوە لە قاڵب بدرێن. بابەتەکە تەنها ئەوە نییە کە وتارێکی نایاب و باش پێشکەش بکەیت، بەڵکو پرۆسەی ئامادەکردنی وتارێکی دڵسۆزانەش گرنگە. خودا تەنها گرنگی بە ئەنجامەکە نادات، بەڵکو گرنگی بە پرۆسەکەش دەدات.

قەشە بەڕێزەکان، ئایا بە دروستی مامەڵەکردن لەگەڵ وشەی خودا بە بەرپرسیارێتی سەرەکی خۆتان دەزانن؟ کڵێساکەتان پێویستی بەوە نییە کە وتاری «پسپۆڕێک»یان بۆ بخوێندرێتەوە. ئەوان وەک ڕابەر پێویستیان بە تۆیە، کە لەناخەوە بە وشەی خودا گۆڕدرابیت. دەبێت ئەو ڕاستییانە ئەوەندە قووڵ کاریگەری لەسەر تۆ دابنێن کە کاتێک وتاریان بۆ دەدەیت، بتوانن هەست بەوە بکەن کە خۆت قەناعەتت بەو ڕاستییە هاتووە.

گەشەکردن لە تواناکانت وەک وتاردەر بەشێکە لە گەشەکردن لە دڵسۆزیدا. شەرم نییە ئەگەر پێویستت بە فێربوونی لێهاتووییەکی نوێ هەبێت، بەڵام ئەمە پێویستی بە بێفیزی هەیە. هەروەها پێویستی بە بەسەر خۆدازاڵبوون هەیە. بۆ ئەوەی ئەو کاتەی پێویستە بۆ ئامادەکردنی وتار هەتبێت، دەبێت بە باشی پلان بۆ کاتەکانت دابنێیت.

کەواتە ئەمە پێشنیارێکی کردارییە: چاوەڕێ مەکە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش خزمەتی کڵێسا دەست بە ئامادەکردنی وتارەکەت بکەیت. هەڵگرتنی ناونیشانی «قەشە» بەرپرسیارێتی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، بۆیە دەبێت کاتی پێویست تەرخان بکەیت بۆ ئامادەکردنی وتارەکەت.

لەوانەیە ڕوبەڕووی ئەو ئارەزووە ببیتەوە کە وتار بدزیت، چونکە ئامادەکردنی وتارێک بە تەنیا زۆر سەخت دەردەکەوێت بۆت. مزگێنیی و نیعمەتی خودا هانت دەدات بە جددی کار بکەیت. ئەم ماندووبوونەش یارمەتیت دەدات زیاتر گەشە بکەیت و پێگەیشتوو تر بیت. هەوڵ بدە تەمبەڵی لە خۆت دوور بخەیتەوە و بیری مەسیحت هەبێت، پاشان دەست بە کار بکە!

٣) وەرگرتنی شکۆ و ستایش لە مرۆڤەوە، تێرت ناکات.

زۆرجار دزینی وتارەکان بە پاڵنەری حەزی وەرگرتنی ستایش لەلایەن خەڵکەوە دەبێت. دەمانەوێت ئەو وشانەمان گوێ لێ بێت کە دەڵێن: «دەستخۆش، ئافەرین، زۆر باشبوو!»، و ئامادەین بۆ بەدەستهێنانی ئەم ستایشە لەلایەن خەڵکەوە تەنانەت دزی بکەین. قەشەکانیش دەتوانن بکەونە ناو ئەو داوەی کە بیانەوێت وتارێکی جوان پێشکەش بکەن، بۆیە وتارێک لە «پسپۆڕێک» وەردەگرن، یان ڕێگە بە زیرەکی دەستکرد (AI) دەدەن وتارێکی زۆر نایابیان بۆ بنووسێت و وای پیشان بدەن کە هی خۆیانە. ئەوان وا دەزانن کە بەو شێوەیە لەم ترس و شەرمە دەرباز دەبن کە لە ئامادەنەکردن یان پێشکەشکردنی وتارێکی بە کەموکوڕ بۆیان درووست دەبێت.

بەڵام ئایا ئەمە بەڕاستی ئارەزووی شکۆ تێر دەکات؟

وشەکانی عیسا لە یۆحەنا ٤١:٥ لەبیر مەکە: «من شکۆ لە خەڵک وەرناگرم.»

پۆڵس هەمان بیرۆکە دووبارە دەکاتەوە کاتێک دەنووسێت: «ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح» (گەلاتیا ١٠:١).

قەشە خۆشەویستەکان، لەبیرتان نەچێت کە «دەستخۆش، ئافەرین زۆر باشبوو!» لە عیساوە دێت نەک لە خەڵکەوە! ئامانجتان لە وتاردان ئەوە نییە کە گوێگرەکانتان سەرسام بکەن و وایان لێ بکەن ستایشتان بکەن. ئامانجتان دەبێت ئەوە بێت کە بە دروستی تێبگەن خودا لە وشەکەی خۆیدا چی ڕاگەیاندووە و ئەوە بە شێوەیەک بە گوێگرەکانتان بڵێن کە بتوانن لێی تێ بگەن.

دەبێت وەڵامدانەوەمان چۆن بێت

ئەگەر هەست بەوە دەکەیت کە ڕۆحی پیرۆز لەسەر ئەوە قەناعەتت پێ دەهێنێت کە گوناهت کردووە بە دزینی بیر و بەرهەمی ئەوانیتر، ئەوا دوای مەخە و دانی پێدابنێ. لەوانەیە بە دزینی وتاری وتاردەرەکانی دیکە یاخود بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (AI) ناوبانگی وتاردەرێکی ناوازەت بۆ خۆت دروستکردبێت. ئەگەر ئەم کارانەت کردووە، تکایە مەهێڵە ترسی شەرمەزار بوون ببێتە بەربەست لەبەردەم تۆبەکردنت. 

پێویستە بەبێ دواخستن، قسە لەگەڵ باوەڕدارێکی متمانەپێکراوی مەسیحی بکەیت کە نوێژت لەگەڵ بکات، لەهەمان کاتدا کە هەنگاوەکانی دیکەی تۆبەکردن و ملکەچی جێبەجێ دەکەیت، پابەندی ئەوە ببە کە ئەم بابەتە بەو شێوەیە ببینیت کە وشەی خودا باسی دەکات. داوا لە خودا بکە، دڵ و مێشکت نوێ بکاتەوە. هەروەها هەوڵیش بدە ڕێوشوێنی تایبەتی خۆت بۆ خوێندنەوە و ئامادەکردنی وتار دروستبکەیت. وتارەکانت بەلەبەرچاوگرتنی کڵێساکەت ئامادە بکە و هەوڵ بدە وشەی خودا بەوان بگەیەنیت، وەک چۆن شوانێک مەڕەکانی دەلەوەڕێنێت.

شکۆ لە عیسای مەسیحەوە دێت

ئارەزووی شکۆ لەلایەن خوداوە تێماندا دانراوە. لە مەتا ٤دا، شەیتان عیسای تاقیکردەوە بۆ ئەوەی بەڕێگای گوناه شکۆ بۆ خۆی بەدەست بهێنێت و ئەو ڕێگا و پرۆسەیە تێپەڕێنێت کە خودا بۆی ئامادەی کردبوو. بەڵام عیسا بەرگەی ئەم تاقیکردنەوەیە و هەموو تاقیکردنەوەکانی دیکەشی گرت و بەسەر گوناهدا زاڵ بوو. لەلایەکی دیکەوە، ئێمە لە شکۆی خودا دوورکەوتینەوە (ڕۆما ٢٣:٣). ئێمە بە پێچەوانەی عیساوەین، گوناه دەکەین بۆ بەدەستهێنانی شکۆ بۆ خۆمان. بەهۆی باوەڕەوە، ژیانی بێ گوناهی عیسا و مردن و هەستانەوەکەی بووەتە هۆی بێتاوانکردنمان و گەڕاندنەوەمان بۆ لای باوک، ئەوەی هەموو شکۆیەک بۆ ئەوە. ئێمەی گەلی باوەڕداران بە مەسیح، هیوامان بە تەواوی بە عیساوە بەستراوەتەوە، بەو شکۆ و خۆشییەی کە دەمانبێت کاتێک ڕووبەڕوو دەیبینین.

ملکەچی تاقیکردنەوەی شەیتان مەبە تا لەم ژیانەدا شکۆ بەدەست بهێنیت، وەک دزینی وتارێک لە قەشەیەکی تر، یان کاری کەسێکی تر بکەیتە کاری خۆت کە تۆ نەتکردووە. ئەمە شکۆی ڕاستەقینە نییە و بەردەوام نابێت، هەروەها دەبێتە هۆی شەرمەزاری، نەک شکۆ. تەماشای عیسای مەسیح بکە، ئەوەی لە دەستە ڕاستی خودای باوک دانیشتووە و لە شوێنی ڕێز و شکۆی خۆیەوە بانگهێشتت دەکات بۆ ژیانێکی قوربانیدەرانەی پڕ لە خۆشییەوە لە رێگەی رۆحی پیرۆزی خۆیەوە.  

لەبری ئەوەی وەک ئەو گەنجە بیت کە بەرهەمی کەسێکی تری بۆ خۆی دزی، تۆ پڕ دەبیت «لە بەرهەمی ڕاستودروستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بۆ شکۆ و ستایشی خودا» (فیلیپی ١١:١).

Author

  • ستێفانی ویڵکنسن
    ستێفانی ویڵکنسن
    View all posts
Read this article in English
Facebook
دەبێت پەیوەندی نێوان باوەڕدار و کڵێسا چۆن بێت؟دەبێت پەیوەندی نێوان باوەڕدار و کڵێسا چۆن بێت؟ئەیلوول 13, 2026
تێڕامانێکی هەشت خاڵی لەسەر دادپەروەریی هەبوونی دۆزەختشرینی یەکەم 20, 2026تێڕامانێکی هەشت خاڵی لەسەر دادپەروەریی هەبوونی دۆزەخ

Related PostsBest

گەشەی ڕۆحی

پاسەوانێک بۆ دەمت دابنێ

ئاندی داود ئایار 22, 2026
خواناسیکڵێسا و خزمەتکردنگەشەی ڕۆحی

خاچ و ڕەخنەگرتن
ئەلفرێد جەی پایرەر

Alfred J. Poirier حوزه‌یران 18, 2025

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 5
  • بابەتی زیاتر 2
  • بەقوتابیبوون 7
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پۆرنۆگرافی 1
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 43
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 4
  • کتێب 41
  • کتێبی پیرۆز 3
  • کڵێسا و خزمەتکردن 24
  • کڵێساناسی 1
  • کولتور 2
  • گەشەی ڕۆحی 16
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • وتاردان 1
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.