10حوزەیران2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home کڵێسا و خزمەتکردن کۆمەڵە پرسیارێک کە دەبێت هەموو وتاربێژێک لەبارەی وتارەکەیەوە بیکات
کڵێسا و خزمەتکردنوتاردان
-+=

کۆمەڵە پرسیارێک کە دەبێت هەموو وتاربێژێک لەبارەی وتارەکەیەوە بیکات

admin حوزه‌یران 9, 2026 1 min read 0
1


١. ئایا بابەتی سەرەکی دەقەکە ڕوونە؟

ئایا هەموو خاڵ و نموونەکانت پشتگیری لە بابەتی سەرەکی دەقەکە دەکات؟ ئایا لە وتارەکەدا بابەتی ئەوهای تێدایە کە پێویست نەبێت، وا بکات گوێگرەکانت لە خاڵی سەرەکی و پەیامی ئایەتەکان و لایەنی جێبەجێکردنەکان دوور بکەونەوە؟ وتاردان جیاوازە لە وانەیەکی زانستیی ورد لە زانکۆ کە تەنها تێیدا زانیاری دەخاتە بەردەست. ئامانجی ئێمە لە وتاردان ڕوونکردنەوەی تەواوی دەقەکە نییە. ئامانج و مەبەستی ئێمە ڕاگەیاندنی پەیامی سەرەکی دەقەکە و چۆنیەتی نیشاندانی مەسیح و مزگێنیەکەیەتی.  هەروەها چ نموونە و ڕێگایەکمان پێ دەبەخشێت کە چۆن دڵ و ژیانمان بگۆڕین و گوێڕایەڵی ئایەتەکانی خودا بین. 

٢. ئایا مزگێنی مەسیح لە وتارەکەدا بەڕوونی هەستی پێ دەکرێت؟

مزگێنی مەسیح هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوون. کەواتە وتارەکەی ئێمە دەبێت خەڵک هان بدات  بەرەو گەورەیی خاچی مەسیح ببات. دەبێت وتارەکەت وا لە خەڵک بکات زیاتر مەسیحیان خۆشبوێت.  پەیامی ئینجیل تەنها بۆ گوێلێگرتن و ڕزگاربوونی بێباوەڕان گرنگ نییە. بەڵکو مزگێنی مەسیح لەوە زیاترە؛ گرنگە کە هەموو باوەڕدارێکیش لە پەیامی ئینجیلدا ڕۆ بچێت کاتێک کە لە ڕێگەی هێز و توانای ڕۆحی پیرۆزەوە ژیانیان بەڕێدەکەن. 

٣. ئایا ئەم وتارە داوا لە بێباوەڕان دەکات کە تۆبە بکەن و باوەڕ بە مەسیح بهێنن؟

تەنها وتاردان لەبارەی ژیانی عیسای مەسیحەوە بەس نییە. دەبێت داوا لە خەڵكی بکەین کە تۆبە بکەن و واز لەوە بهێنن کە تەنها پشت بە کارە باشەکانیان ببەستن، چونکە کارە باشەکان بەس نین بۆ ئەوەی کە لە خودا نزیکمان بکەنەوە. دەبێت داوا لە خەڵكی بکەین کە بڕیار بدەن تەنها متمانە بە عیسا بکەن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بکات. بیرت بێت کە کاتێک داوا لە خەڵكی دەکەیت بۆ ئەوەی خۆیان بە مەسیح بسپێرن، دەبێت ئاگاداریان بکەیتەوە لەو باجەی کە دەبێت لەپێناو شوێنکەوتنی عیسادا بیبەخشن؛ هەروەها باسی ئەوەشیان بۆ بکەیت کە بەدەستهێنانی مەسیح شایانی ئەوەیە کە هەموو شتێکی لەپێناودا ببەخشی. 

٤. ئایا ئەم وتارە بانگی باوەڕداران دەکات بەردەوام تۆبە بکەن و ژیانێکی پیرۆزانە بژین؟

لەبەر ئەوەی کە خودا ڕۆحی پیرۆزی خۆی بە باوەڕداران بەخشیوە بۆ ئەوەی لە ناخیاندا نیشتەجێ بێت، باوەڕداری ڕاستەقینە دەبێت بەردەوام لە ژیانیاندا دژی گوناه بوەستنەوە و هەوڵ بدەن گەشە بکەن، و لە باوەر و لە سیفەتەکانی مەسیحدا بتوێنەوە. کەواتە وتارەکەمان دەبێت بانگی باوەڕداران بکات کە لەڕێگەی هێزی ڕۆحی پیرۆزەوە لە گوناه دوور بکەونەوە. مەترسە لەوەی کە باسی گوناهێکی تایبەت و دیاریکراو بکەیت. تەنانەت باسی گوناهەکانی خۆشت بکە کە پێویستە تۆبەیان لێ بکەیت. بە باوەڕداران ڕابگەیەنە کە ڕۆحی پیرۆز لەگەڵمانە بۆ ئەوەی بەسەر گوناهەکانماندا زاڵ بین. هەروەها هانی ئەندامەکانی کڵێسا بدە تاکو لە شەڕکردن دژی گوناهەکانیان یارمەتی یەکتر بدەن. 

٥. ئایا بەڕوونی ئاماژەم بەو ڕێگایانە کردووە کە گوێگرەکان بتوانن بابەتە سەرەکییەکانی ئەم دەقە لە ژیانیاندا جێبەجێ بکەن؟

چل خولەک لە ڕوونکردنەوەی تەواوی دەقەکەدا بەسەر مەبە، ئینجا بە پێنج خولەک بۆ باوەڕدارانی ڕوون بکەیتەوە کە چۆن دەتوانن لە ژیانیاندا جێبەجێی بکەن. یەكێک لە کارە سەرەکییەکانی وتاربێژ ئەوەیە کە یارمەتی گوێگرەکانی بدات بۆ ئەوەی ئەمە بزانن: “چۆن ئایەتەکانی خودا لە ژیانی ڕۆژانەمدا جێبەجێ بکەم؟” هەروەها کارێک بکە کە جێبەجێکردنەکان پەیوەندییان هەبێت بە خاڵەکانی دەقەکەوە. بیر لەوە بکەوە کە چۆن باوەڕداران بە چین و توێژی جیاوازەوە بتوانن ئایەتەکانی خودا جێبەجێ بکەن. بۆ نموونە، جێبەجێکردنی تایبەت بە دایکان، ژن و مێردەکان، کەسانی بێ هاوسەر و باوەڕدارێک کە خێزانەکەی بێباوەڕ بێت. لە کۆتاییدا، باوەڕداران فێری ئەوە بکە کە ئایەتەکانی خودا بە تەنها لەسەر خۆی جێبەجێ نەکات، بەڵكو بەسەر کۆمەڵی کڵێساش جێبەجێی بکات لەڕێگەی خۆشویستنی یەکتریەوە وەک چۆن مەسیح ئێمەی خۆشویستووە.

Author

  • admin
    View all posts
Read this article in English
Facebook
خودا - پێغەمبەران - قوربانیخودا - پێغەمبەران - قوربانیحوزه‌یران 9, 2026
نەورۆزتان پیرۆز بێتحوزه‌یران 9, 2026نەورۆزتان پیرۆز بێت

Related PostsBest

ئافرەتانپیاوانپیاوێتیخێزانڕاستکردنەوەی کڵێساییکڵێسا و خزمەتکردنهاوسەرگیری

توندوتیژی دژی ئافرەتان و ڕاستکردنەوەی کڵێسایی

جۆناسان لیمان شوبات 5, 2025
خێزانکتێبی پیرۆزکڵێسا و خزمەتکردنهاوسەرگیری

ئایە باوەڕدار بە مەسیح دەتوانێت هاوسەرگیری لەگەڵ بێباوەڕدا بکات؟

admin نیسان 15, 2026

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بابەتی زیاتر 2
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پۆرنۆگرافی 1
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 38
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 4
  • کتێب 36
  • کتێبی پیرۆز 3
  • کڵێسا و خزمەتکردن 21
  • کڵێساناسی 1
  • کولتور 2
  • گەشەی ڕۆحی 13
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • وتاردان 1
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.