
-+=
خودا – پێغەمبەران – قوربانی
لە کوردستان، هەموو ساڵێک خەڵکێکی زۆر ئاهەنگی جەژنی قوربان دەگێڕن بە یادکردنەوەی پێغەمبەر ئیبراهیم و گوێڕایەڵبوونەکەی بۆ خودا کاتێک خودا پێی گوت کوڕەکەت بکە قوربانی. بەڵام ئایا دەزانیت کە چیرۆکی قوربانی بە تەنها پەیوەست نییە بە پێغەمبەر ئیبراهیم؟ حەزرەتی ئادەم و پێغەمبەر موسا و پێغەمبەر هارون و پێغەمبەرەکانی تریش بەشێکن لە چیرۆکی قوربانی لە مێژوودا. خوێنەری ئازیز، تکایە تەنها ١٠ خولەک تەرخان بکە بۆ خوێندنەوەی ئەم نامیلکە تا بزانیت چیرۆکی جوانی خودا و پێغەمبەران و قوربانی چییە.



