10حوزەیران2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home کولتور نەورۆزتان پیرۆز بێت
کولتور
-+=

نەورۆزتان پیرۆز بێت

admin حوزه‌یران 9, 2026 1 min read 0
0

مژدەی نەورۆز

هەمووان ئاشنای چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و زوحاکن. بە گوێرەی ئەم چیرۆکە، ٦١٢ ساڵ پێش زایین پاشایەک هەبووە لە کوردستان بە ناوی زوحاک. شەیتان دوو ماری رەشی لەسەر شانەکانی دانابوو. زوحاک بۆ تێرکردنی مارەکانی سەر شانی، مێشکی گەنجانی دەدایە مارەکانی شەیتان. لەو شارەی کە زوحاک تێیدا حوکمی دەکرد کاوەی ئاسنگەریش دەژیا. کاوەی ئاسنگەر حەوت کوڕی هەبوو، کوڕەکانی یەک بە دوای یەک دەبران تا مێشکیان دەرخواردی مارەکانی سەر شانی زوحاک بدرێت. 

رۆژێک لە کۆشکی زوحاک بڕیار دەرچوو کە مێشکی کۆتا کوڕی کاوەی ئاسنگەر بدرێتە مارەکانی زوحاک. ئەمە کاوەی ئاسنگەری دڵتەنگ و تووڕە کرد. کەسوکار و خزمانی ئاگادارکردەوە کە دەچێتە کۆشکی زوحاک تا داوا بکات زوحاک کوڕەکەی رزگار بکات. گوتی ئەگەر پاڕانەوەکەم سوودی نەبوو، بە چەکوشەکەم سەری پان دەکەمەوە. ئەگەی ئەوەشم کرد لەسەر شاخ ئاگر دەکەمەوە وەک نیشانەیەک. دوای ئەوەی زوحاک گوێی لە کاوەی ئاسنگەر نەگرت، کاوە بە چەکوشەکەی زوحاک و مارەکانی کوشت و لەسەر شاخ ئاگری کردەوە. کاتێک خەڵک ئاگرەکەیان بینی، ئەوانیش ئاگریان کردەوە تا خەڵکی ناوچەکانی تریش ببینن. بەم جۆرە لە هەموو وڵات ئاگر کرایەوە و جەژنیان گێڕا. کاوە پاڵەوانێکی چاونەترس بوو. ئامادەبوو ژیانی خۆی بخاتە مەترسی لە پێناوی ئازادی گەلەکەی.

مژدەی عیسا

لە کاتێکدا چیڕۆکی نەورۆز ئەفسانەیە، بەڵام ئاماژە بەو راستییە دەکات کە بوونی شەیتان راستییە. تەماشای دونیا بکە، پڕە لە خراپە و شەڕ و گەندەڵی و گوناه. مانای وایە کە جیهان لە ژێر ستەمی شەیتاندایە. وەک چۆن زوحاکی پاشا کۆیلەی دوو مارەکەی شەیتان بوو، ئێمەش بە هەمان شێوە کۆیلەی گوناه و شەیتانین.

عیسا لە ئینجیلی پیرۆز دەفەرموێ “ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەرکەسێک گوناە بکات کۆیلەی گوناهە.” ئایا خۆت یان هەر کەسێک کە دەیناسیت ئازادە لە کۆیلایەتی گوناه؟ نەخێر! هیچ کەسێک نییە کە بە تەواوی باش بێت. هەموو مرۆڤەکان گوناه دەکەن. لەبەر خراپی و گوناه کاوەی ئاسنگەر زۆر ئازاری دەچەشت. دڵنیام تۆش وەک کاوەی ئاسنگەر کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی گوناهت ئەزموون کردووە. بەهۆی گوناهەوەیە کە ترسی مردن و رۆژی دواییمان هەیە. 

لە چیرۆکی زوحاکدا، پیاوێکی بێفیز، ئاسنگەرێک ڕووبەڕووی ئەم پاشایە خراپەکارە بووەوە و شکستی پێهێنا و خەڵکی لە ستەمەکەی زوحاک ئازاد کرد. بەڵام با پرسین ئێمە لەو سەردەمەدا چ هیوایەکمان هەیە بۆ ئەوەی لە ستەمکاری شەیتان ڕزگارمان بێت؟ ئەو هیوایە لە پیاوێکی بێفیز و دارتاشدایە کە ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا ڕووبەڕووی شەیتان بووەوە و شکستی پێهێنا بۆ ئەوەی لە کۆیلایەتی گوناه و مردن ڕزگارمان بکات. ئەو ڕزگارکەرە عیسای مەسیحە. ئەمە ئەفسانە نییە، بەڵکو ڕاستەقینەیە. 

ئینجیلی پیرۆز پێمان دەڵێت کە عیسا هاتووە “تاکو کارەکانی ئیبلیس تێکبدات.” هەروەها ئینجیلی پیرۆز پێمان دەڵێت کە عیسا هاتووە “تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە، ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون.”

بەڵام چۆن عیسا ئازادمان دەکات لە کۆیلایەتی شەیتان و ترسی مردن؟ عیسا وەک پاڵەوانێک سزای گوناهی ئێمەی خستە سەر شانی و ژیانی خۆی کردە قوربانی بۆ ئەوەی قەرزی گوناهی خەڵک بداتەوە. عیسا لە جیاتی ئێمە ڕووبەڕووی مردن بووەوە. بەڵام سێ ڕۆژ دوای مردنی، لە گۆڕ هەستایەوە و بەسەر گوناه و مردندا زاڵ بوو. کاوە ئاگرێکی لەسەر شاخەکە کردەوە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە شکستی بە زوحاکی پاشا هێناوە، عیساش بە هەستانەوەکەی لە گۆڕ نیشانی دا کە زاڵ بووە بەسەر شەیتان و گەلەکەی ئازاد کردووە.

عیسا ئەمڕۆ زیندووە و بانگەوازی هەموو مرۆڤەکان دەکات بە کوردیشەوە تا تۆبە لە گوناهەکانیان بکەن و وەک رزگارکەری خۆیان باوەڕی پێ بهێنن لە پێناو ئاشتبوونەوەیان لەگەڵ خودا. ئەم مزگێنییە بۆ تۆیە. 

ئاهەنگ گێڕانی نەورۆز بۆ ژیانێکی نوێ و ساڵێکی نوێیە. عیساش ژیانێکی نوێ و هەتاهەتایمان پێشکەش دەکات. ئەگەر پرسیارت هەبوو یان دەتەوێت زیاتر بزانیت دەربارەی ئەم ژیانە نوێیەی کە عیسا پێشکەشی دەکات، تکایە پەیوەندیم پێوە بکە.

عیسای مەسیح دەفەرموێ {وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە.  نیری من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و بێفیزم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە، چونکە نیرەکەم گونجاوە و بارم سووکە}.

Author

  • admin
    View all posts
Read this article in English
Facebook
کۆمەڵە پرسیارێک کە دەبێت هەموو وتاربێژێک لەبارەی وتارەکەیەوە بیکاتکۆمەڵە پرسیارێک کە دەبێت هەموو وتاربێژێک لەبارەی وتارەکەیەوە بیکاتحوزه‌یران 9, 2026

Related PostsBest

کولتور

نەورۆزتان پیرۆز بێت

admin حوزه‌یران 9, 2026
پێکەوە ژیانکڵێسا و خزمەتکردنکولتور

نەخشەڕێگایەک بۆ گەڕان بە دوای ئاشتی

admin کانوونی دووەم 21, 2026

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بابەتی زیاتر 2
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پۆرنۆگرافی 1
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 38
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 4
  • کتێب 36
  • کتێبی پیرۆز 3
  • کڵێسا و خزمەتکردن 21
  • کڵێساناسی 1
  • کولتور 2
  • گەشەی ڕۆحی 13
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • وتاردان 1
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.