
-+=

وشەی “کاتێکیزم” یۆنانیە. بە واتای فێرکردن بە شێوەی زارەکی دێت. کاتێکیزم کۆمەڵێک پرسیار و وەڵامی کورتە کە مەبەست لێی فێربوون و لەبەرکردنە لەگەڵ کەسانی دیکە. کاتێکیزمی شاری نوێ ٥٢ پرسیار و وەڵام لەخۆدەگرێت بۆ فێربوونی بنەماکانی کتێبی پیرۆز. بەسەر سێ بەشدا دابەشکراوە بۆ ئەوەی فێربوون و تێگەیشتن ئاسانتر بێت:
بەشی یەکەم: خودا، درووستکراوان و کەوتن، شەریعەت
بەشی دووەم: مەسیح، ڕزگاری، نیعمەت
بەشی سێیەم: ڕۆح، نوێبوونەوە، گەشەکردن لە نیعمەتدا
دوعا دەکەم کە بەکارهێنانی ئەم کاتێکیزمە یارمەتیمان بدات تا پەیامی خودا “بە دەوڵەمەندی لە ئێمەدا نیشتەجێ بێت” (کۆلۆسی ٣: ١٦) و زیاتر خۆی و باوەڕدارانی تریشمان خۆش بوێ.