
-+=

بۆ چ مەبەستێک دەژیت؟ بۆ پارە؟ بۆ ژیانێکی خۆش؟ بەڵام چی بەکەڵکی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو جیهان بباتەوە و خۆی بدۆڕێنێت؟ کاتێک بە دوای ژیانێکی ڕاستەقینە دەگەرێیت تا نەدۆڕێیت، زۆر ماندوو دەبیت. ئەم ژیانە قورس و سەختە. وانیە؟ بەڵام هیوایەکمان هەیە. عیسا فەرمووی: “ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، وەرن بۆ لام، من دەتانحەسێنمەوە.” ئەم کورتە نامیلکەیە باس لە مزگێنی عیسای مەسیح دەکات بەپێی کتێبی پیرۆز. ئەم مزگێنییە خۆشەی عیسا بۆ تۆیە.