10حوزەیران2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • بابەتی زیاتر
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home کاروباری ژیان پۆرنۆگرافی چۆن ئەژدیهای پۆڕن (وێنە و فیلمی ڕووت) بکوژین؟
پۆرنۆگرافیکاروباری ژیان
-+=

چۆن ئەژدیهای پۆڕن (وێنە و فیلمی ڕووت) بکوژین؟

ئێد وێڵچ نیسان 5, 2023 1 min read 0
0

پۆرن پرسیاری زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام دوو پرسیاری سادە و زۆر گرنگ دەربارەی ئەم بابەتە ئەمانەن: بۆچی دژی ئەم فریودانە بجەنگین؟ هەروەها چۆن دژی ئەم فریودانە بجەنگین؟

زۆر لە پابەندبوونەکان بۆ خۆلادان لە پۆرن (فیلمی ڕووت) لەگەڵ یەکەم پرسیار شکست دەهێنێت. وەڵامدانەوەی پرسیاری دووەم، واتا چۆن دژی ئەم فریودانە بجەنگین، ئاسانترە لە وەڵامدانەوەی پرسیاری یەکەم، واتا بۆچی دژی ئەم فریودانە بجەنگین. دەتوانین بە خێرایی هەنگاوەکان دیاری بکەین، بۆ نموونە فلتەرکردنی سایتە پۆرنەکان یان هەبوونی هاوڕێیەک کە بەردەوام پرسیاری ئەو پرسیارەت لێبکات، «ئەم هەفتەیە، سەیری پۆڕنت کردووە؟» 

بەڵام پرسیاری یەکەم، واتە «بۆچی دژی ئەم گوناهە بجەنگین،» ئەو پرسیارەیە کە تووشی کێشەمان دەکات.  پێویستمان بە هۆکاری بەهێزە لەسەر بنەمای کتێبی پیرۆز بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین لەبەرامبەر گوناهی سەیرکردنی پۆرن.

 

ئەمانە پاساو و پرسیارە قوورسەکانن:

  • بۆچی دژی ئەم فریودانە بجەنگم؟  خۆ ئازاری کەس نادات.
  • ئەگەر ژنەکەم لەڕوی جنسییەوە زیاتر ئامادە بوایە یان بە جۆش و خرۆشتر بوایە، پێویستم بەمە نەدەبوو. 
  • ئەگەر ژنم هەبوایە، پێوستم بەمە نەدەبوو.
  • هەموو پیاوان سەیری پۆڕن دەکەن. ئێمە بەم شێوەیە درووست بووین. چۆن خودا ئەو ئارەزووەم دەداتێ و چاوەڕێی ئەوەشم لێدەکات کە لە دژی بجەنگم؟ 
  • جاری داهاتوو کۆتا جار دەبێت کە سەیری بکەم.

سەیرکردنی پۆرن دەرئەنجامی خراپی هەیە. ئێمە پێویستمان بە تێگەیشتوویی نییە بۆ ئەوەی ببینین کە پەیوەندییەکان لەناودەبات و هەرگیز تێر نابیت لێی، بەڵام دەرئەنجامی خراپ بەس نییە بۆ ئەوەی دژی ئەم تاقیکردنەوە ئارەزووییە بجەنگین. بۆیە پێویستە هەموو هۆکارەکان لە چیرۆکێکدا کۆبکەینەوە کە لەم بەشانە پێکهاتووە.

 

زانینی چیرۆکە ڕاستەکە

مرۆڤ، هەر وەک هەموو بوونەوەرەکانی تر، درووست کراون بۆ ئەوەی لەناو سنووری خۆیاندا بن تا گوناه و کارەساتی لێ نەکەوێتەوە. کاتێک بوونەوەرەکان دەچنە دەرەوەی ئەو سنوورەی بۆیان دیاریکراوە، شتی خراپ روودەدات. بۆ نموونە کاتێک لافاو روودەدات کە رووبارێک ئاوەکەی زیاتر دەبێت و لە تەنیشتەکانی دەڕژێت، بەمەش سنووری خۆی دەبەزێنێت و کارەساتی لێ دەکەوێتەوە. بۆ ئێمەش بە هەمان شێوەیە. ئەمە یەکێکە لە مەبەستەکانی چیرۆکی بەدیهێنان، کاتێک خودا بە ئادەم و حەوای فەرموو کە خواردن لە بەری داری زانینی چاک و خراپە لە دەرەوەی سنووری ئەوانە و ئاگاداری خۆتان بن. بەڵام بۆچی لەدەرەوەی سنووری ئەوان بوو؟ ئەوە پرسیارێکی گرنگ نییە. ئەوەی گرنگە ئەمەیە: ڕۆڵەکانی خودا تاقیدەکرێنەوە. ئایا ئێمە دڵسۆز دەبین بەرامبەر خودای باوکمان کاتێک تاقیکردنەوەیەک دێت؟ 

بەتایبەتی کاتێک فریودانەکانمان بەهێزن، هیچ هۆکارێکی لۆژیکی بۆ ئەم سنوورانە بەس نابێت. بۆ نموونە، خودا هۆکاری خۆی هەیە بۆ سنووردارکردنی سێکسکردن لەنێوان پیاو و ژندا، بەڵام ئەو هۆکارانە هێزمان نادەنێ بۆ ئەوەی دژی فریودانەکە بجەنگین. هێز تەنها لە زانین نایەت؛ بەڵکو ئەو کاتە دێت کە گەشە دەکەین لە ناسینی خودا و وەڵامی دەدەینەوە بە متمانە و گوێڕایەڵبوونەوە. هێز تەنها ئەو کاتە دێت کە بۆمان دەردەکەوێت کە دڵخۆشی و شادی تەواوەتیمان لە ئامادەبوونی خودادا دەستدەکەوێت کە هەرگیز تێر نابین لێی— نەک لەو شتەی کە جیهان یان ئارەزووی جەستەیی دەتوانێت پێشکەشمان بکات. زەبوورەکان ١١:١٦ دەڵێت: «ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە، خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.»

وەک دەردەکەوێت، گوتنی (نەخێر) بۆ چەند ئارەزوویەک یەکێکە لەو تایبەتمەندیانەی کە مرۆڤ جیادەکاتەوە لە بوونەوەرەکانی تر. ئاژەڵەکان ناڵێن نەخێر، بەڵام ئێمە دەیڵێین. ڕەچاوی سیپارەی پەندەکانی سلێمان بکە. هەمووی دەربارەی داناییە، داناییش واتە ژیان بەپێی خواستی خودا. نۆ بەشی یەکەمی سیپارەی پەندەکانی سلێمان پووختەیەکە لەسەر مەبەستی سەرەکی سیپارەکە کە تێیدا باوکەکە یان مامۆستاکە هەموو شتێک دەکات بۆ نیشاندانی جوانی بەسەرخۆدازاڵبوون. هەروەها مەترسیەکانی ئەوەی ژیان بداتە دەست گڵاوی و هەوەسە دونیاییەکان.

کێشە ڕاستەقینەکە چییە؟ ئێمە ئاگاداری لەخواترسی نین. چونکە ترس دەربارەی ئەوەیە کە کۆنترۆڵمان دەکات، دانایی کاتێک دەستپێدەکات کە ئێمە لەلایەن خوداوە کۆنترۆڵکراوین نەک لەلایەن ئەو شتانەی فریومان دەدەن. بە واتایەکی تر، ژیان لە دەرەوەی سنوورەکانی خودا بەڵگەیەکە لەسەر ئەوەی کە بە باشی نایناسین. پەندەکانی سلێمان ١: ٧ دەڵێت: «لەخواترسی سەرەتای زانیارییە، بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.»

نازانین کە ئەو چەند باشە، هەروەها هەر شتێک کە ئەو فەرمانمان پێبکات بە ئەنجامدانی، لە سوودی خۆمانە. ئێمە وا بیردەکەینەوە کە ئەو هەتاهەتایی نییە و ئەوە نابینێت کە ئێمە چی دەکەین. وا بیردەکەینەوە کە تاریکی دەتوانێت ئێمە لە ئامادەبوونی خودا بشارێتەوە. ئێمە خودا دەناسین، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بەردەوام دەبین لەوەی پشتی تێبکەین و ڕوو بکەینە ژیانێکی سەربەخۆ و پڕ لە گوناه. هەروەها لە ئەنجامی ئەمەدا شکستدەهێنین لەوەی کە بە راستی مرۆڤ بین.

ئەمە ئەو چیرۆکەیە کە عیسای مەسیحیش بەشداری تێدا دەکات.عیسای مەسیح بردرایە چۆڵەوانی بۆ ئەزموونکردنی قورسترین تاقیکردنەوەی جەستەیی و شەیتانی (مەتا ١:٤-١١). هەرچەندە تاقیکردنەوەکەی بە تایبەتی پەیوەندی بە سێکسەوە نەبوو، بەڵام ئارەزووی جەستەیی توندیان تێدابوو کە دەپاڕانەوە تێر بکرێن. عیسای مەسیح بەشداری لەو قورساییانە کرد کە ڕوبەڕوومان دەبێتەوە؛ ئەو کرۆکی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی نیشانداین بە بەرگەگرتنی دژی شەیتان؛ ئەو بوو بە پیاوێکی تاقیکراوە و بێ گوناه کە دەتوانێت ببێت بە نوێنەری ئێمە لە بەردەم خودای باوکمان. ئەو بە هەموو شێوەیەک تاقیکرایەوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک نەکەوتە ناو گوناه. 

مزگێنیەکە ژیانمان لەڕێگەی باوەڕەوە دەگۆڕێت، کاتێک بە پاشاکەمان دەڵێین «من لەگەڵ تۆم. ژیانم شێواوە، گوناهەکانم زۆرن، بەڵام تۆ بێگوناهیت و ژیانت بێخەوشە.» لە وەڵامدا زیاتر لەوەی پێشبینی دەکەین نیعمەت وەردەگرین. ئێمە لەبەر یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح، لە سەرکەوتنەکەی بەشدارین. هەروەها ئەو ڕۆحی خۆی پێداوین بۆ ئەوەی هێزمان بداتێ تا شوێنی بکەوین.

هەروەها جارێکی تر ئێمە دەخرێینە تاقیکردنەوەوە، بەم شێوەیە ڕۆڵەکانی مەشقیان پێدەکرێت و پێگەیشتوو تر دەبن. لەو کاتانەدا، ئێمە زیاتر و باشتر ئامادەین.

ئێستا لە پشت بەستن بە عیسای مەسیح، ڕووبەڕوی ئارەزووەکانمان دەبینەوە بە سووربوون لەسەر ئەوەی کە ئامانجمان هیچ شتێک نەبێت جگە لە کوشتنیان. گەلاتیا ٢٤:٥ دەڵێت، «بەڵام ئەوانەی هی عیسای مەسیحن سروشتی دنیاییان لەگەڵ حەز و ئارەزووەکانیان لە خاچ داوە.» گرنگترین چەک کە ئێمە بەکاریدەهێنین بریتییە لە زانیاری گەشەکردووی ئێمە لەسەر نیعمەت و بەزەیی خودا. ئەم نیعمەتە بیرماندەخاتەوە کە ئێمە لێخۆشبوونمان هەیە، بۆیە لە کاتی گوناهەکانماندا دەتوانین ڕوو بکەینە خودا (دووەم پەترۆس ٩:١).

ئێمە باوەڕ بە درۆی شەیتان دەکەین ئەگەر وا بیربکەینەوە کە ئەوەندە تووشی گوناه بووین کە ناتوانین تۆبەیان لێ بکەین و لێی دەرباز بین. لەبەر ئەوەی نیعمەتی خودا هیچ سنوورێکی نییە، ئێمە بە ڕستەیەکی سادە دەستپێدەکەین: «یارمەتیم بدە.» خودا دڵخۆشە بەوانەی کە لە کاتی بێ هیواییدا دەگەڕێنەوە بۆلای. خودا وەک ئەو کەسە وایە کە بە دوای مەڕە ونبووەکەیدا گەڕا و دۆزیەوە و گوتی، «لەگەڵم دڵساد بن! مەڕە ونبووەکەم دۆزییەوە» (لۆقا ٦:١٥).

 

چۆن دژی فریودان بجەنگین؟

کاتێک چیرۆکی نیعمەت لەناو دڵماندا ڕەگی داکوتی، جێبەجێکردنی کرداری لە ژیانماندا دەستپێدەکات.

١. دووبارە گوتنەوەی چیرۆکەکە

دیارترین جێبەجێکردن بریتییە لە گووتنەوەی چیرۆکەکە: لەبەر خۆشەویستیەکەی بۆ ئێمە، مەسیح هات، لێمان خۆشبوو، ڕزگاری کردین، هەروەها هێزمان پێدەدات. پۆڵس لە دەستپێکی هەر نامەیەکیدا باسی ئەوەی دەکرد کە چۆن هەموو شتێک گۆڕدراوە بە هۆی عیسای مەسیحەوە.

تۆش دەتوانیت شوێن نموونەی پۆڵس بکەویت. چیرۆکی مزگێنییەکە بنووسەرەوە، بۆ هاوڕێکەتی بخوێنەرەوە، و پرسیار لەوانی تر بکە کە باسی مزگێنییەکەت بۆ بکەن بەپێی وشەی خۆیان. تێبینی چەندین ڕێگا بکە کە پەیمانی نوێ تێیدا ئەم مزگێنییە سەرسوڕهێنەرە باسدەکات. بیر لە نیعمەتی ئەم چیرۆکە بکەرەوە بە پێی کێشەکانی ژیانت. 

تۆ لەسەر ڕێگا ڕاستەکەیت کاتێک چیڕۆکەکە باش دەردەکەوێت و زیاتر لە خۆت دەربارەی عیسای مەسیح دەبێت. 

٢. ڕێگاکانت بپشکنە

بە وردی سەرنج بدە لەوەی کە چۆن بەرەو سەیرکردنی پۆڕن هەنگاو دەنێیت. وا هەست دەکەیت ناتوانیت بەرگەی ئەو تاقیکردنەوەیە بگریت، بەڵام لە ڕاستیدا بە یارمەتی خودا دەتوانیت بەرگەی بگریت. پێویستە بزانیت کە چۆن تاقیدەکرێیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت کە چۆن ڕووبەڕووی ببیتەوە. بۆیە ڕەچاوی وردەکاریەکانی ئەو ڕێگایە بکە کە دەتبات بەرەو گوناه (پەندەکانی سلێمان ٧). 

ئەو درۆیانە چین کە تۆ وا هەست دەکەیت کوێرت دەکەن؟ وەک ئەم درۆیانەی کە دەڵێن: 

  • خودا ناتوانێت ئارەزووم تێر بکات، دەبێت سەیری ئەم پۆڕنە بکەم بۆ ئەوەی دڵخۆش بم.
  • ئەم گوناهە زۆر گەورە نییە.
  • بەس یەک جاری تر سەیری پۆڕن دەکەم، ئەمە کۆتا جارە.
  • هیچ کەسێکی تر نازانێت کە من سەیری پۆڕن دەکەم، بۆیە کاریگەری لەسەرم نییە.
  • ناتوانم بەسەرخۆمدا زاڵ بم بەرامبەر بە پۆڕن.

 

بەڵام ئەمانە درۆن. یەکەم کۆڕنسۆس ١٣:١٠ دەڵێت: «هیچ تاقیکردنەوەیەکتان تووش نابێت کە هاوبەش نەبێت لەنێوان مرۆڤەکاندا، بەڵام خودا دڵسۆزە، کە نایەڵێت زیاتر لە توانای خۆتان تاقی بکرێنەوە، بەڵکو لەگەڵ تاقیکردنەوە ڕێگای دەرچوون دەکاتەوە، تاکو بتوانن بەرگە بگرن.» 

هەروەها، بیر بکەرەوە لەوەی کە چی تر ڕوودەدات پێش ئەوەی کە سەیری پۆڕن بکەیت. ئایا تۆ توڕەیت؟ کەمتەرخەمیت؟ سترێست لەسەرە و هەست دەکەیت کە شایەنی ئەوەیت پشوویەک وەربگریت؟ ئایا بە تەنیا لە ماڵەوەیت؟ بەڕاستی تۆ چیت دەوێت؟ پێت وایە کەی بوو کە بڕیارت دا کە سەیری پۆڕن بکەیت؟ 

کاتێک بەرەو تەماشاکردنی پۆڕن هەنگاو دەنێین، شکستدەهێنین لە ڕەچاوکردنی ڕێگاکانمان. کاتێک لێی هەڵدێین، و دەزانین کە خودا لێمان خۆشبووە، پێویستە ئاوڕێک لە دواوە بدەینەوە و بەوریایی بیربکەینەوە لەوەی لە کوێ ڕێگاکە مەترسیدار بووە.

٣. دانی پێدا بنێ لەلای کەسێکی تر

ئەم هەنگاوە قورسترینە، یان لایەنی کەم هەنگاوێکە کە کاریگەری گەورەی لەسەر بێفیزبوونمان هەیە. ئارەزوو بۆ سەیرکردنی پۆڕن لە تاریکیدا گەشە دەکات. بەڵام کۆلۆسی ١٣:١ پێمان دەڵێت، «خودای باوک ئەوەی لە دەسەڵاتی تاریکی دەربازی کردین و ئێمەی بۆ شانشینی کوڕە خۆشەویستەکەی گواستەوە.» بەدڵنیاییەوە ئەو تاریکییە بۆ یەزدان شاردراوە نییە، ئەگەر نەیهێنینە بەر ڕووناکی ئەوا خودا دەیهێنێت.  عیبرانییەکان ١٣:٤ دەڵێت: «بەدیهێنراو نییە لەبەرچاوی خودا شاردراوە بێت، بەڵکو هەموو شتێک ڕووت و ئاشکرایە لەبەرچاوی خودا کە هەر یەکێک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بخاتە بەردەستی.» بۆیە ئێمە دانی پێدادەنێین لەلای یەزدان، هەروەها دەبێت دانی پێدابنێین لەلای کەسانی تریش.  یاقوب ١٦:٥ دەڵێت: «بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن.»

بەلایەنی کەمەوە لەبەر دوو هۆکار دانی پێدادەنێین بۆ کەسانی تر. یەکەم، پێویستمان بە یارمەتییە. خوداش کەسانی تری پێ بەخشیوین بۆ ئەوەی نوێژمان بۆ بکەن و یارمەتیمان بدەن. دووەم، ئێمە دەمانەوێت تا دەتوانین لە تاریکییەوە درۆ و پاساو هێنانەوەمان دەستبکەوێت، دانپێدانانیش ڕێگایەکە بۆ بڕینی پاساوەکانمان بە هێنانیانیان بۆ بەردەم رووناکی، چونکە بەم شێوەیە دەتوانین گوناه بمرێنین. دەتوانین بە ئاسانی بڵێین سەیریکردنی پۆڕن بابەتێکی کەسییە. تەنها دژی خودایە نەک کەسانی تر. بۆیە تەنها پێویستە دان بەو گوناهەدا بنێم لەلای خودا، نەک کەسانی تر. بەڵام ئەگەر بە ئاسانی دان بە گوناهەکانماندا بنێین تەنها لەلای خودا، بەڵام دانی پێدانەنێین لەلای کەسانی تر، ئەوا ڕەسەنایەتی دانپێدانانەکەمان گوماناوییە. ئەگەر کراوە بیت لەگەڵ کەسێکی تر لەبارەی گوناهی پۆڕن، دەتوانیت بەهۆیەوە خۆت لە فریودان بە هێنانەوەی پاساوی نوێ بەدوور بگریت.

ئەگەر تا ئێستا دانت بەم گوناهەت نەناوە لەلای هیچ کەسێکی تر، بڕیار بدە قسە بکەیت لەگەڵ باوەڕدارێکی تر کە لێت نزیکە و متمانەت پێی هەیە. چونکە ئەو باوەڕدارە تاوانبارت ناکات، بەڵکو یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی ڕزگار بیت لەم گوناهە. 

لەناو سنوورەکانی خودادا ئازادی و سوپاسگوزاری هەیە؛ بەڵام لە دەرەوەی ئەو سنوورانە کۆیلایەتی و ناخۆشی و نەگبەتی هەیە کە ئارەزوویەکە تێر نابیت لێی (ئەفەسۆس ١٩:٤). ئەوە ئاسان نییە کە لەناو سنوورە دیاریکراوەکانی خودادا بمێنیتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە مانەوەت لەناو سنوورەکانی خودا رزگارت دەکات. 

هیچ کەسێک لە گوتنی نەخێر بۆ فریودانەکان پەشیمان نییە.



Author

  • ئێد وێڵچ
    View all posts
Read this article in English (Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە Vê gotarê bi kurdîya kurmancî bixwîne (Kurmanji)
Facebook
ئیتر بەهێزی خۆم نا، بەهێزی مەسیح دایکایەتی دەکەمئیتر بەهێزی خۆم نا، بەهێزی مەسیح دایکایەتی دەکەمئازار 23, 2023
ئایا بەڕاستی من باوەڕدارم بە مەسیح؟نیسان 11, 2023ئایا بەڕاستی من باوەڕدارم بە مەسیح؟

Related PostsBest

پۆرنۆگرافیکاروباری ژیان

چۆن ئەژدیهای پۆڕن (وێنە و فیلمی ڕووت) بکوژین؟

ئێد وێڵچ نیسان 5, 2023
بەقوتابیبوونکاروباری ژیانگەشەی ڕۆحیلەئاوهەڵکێشانمزگێنیدان

نوسینی شایەتیەکەت لەبارەی ئەوەی چۆن بوویتە باوەڕدار

یوسف کارۆل ئازار 4, 2024
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بابەتی زیاتر 2
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پۆرنۆگرافی 1
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 38
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 4
  • کتێب 36
  • کتێبی پیرۆز 3
  • کڵێسا و خزمەتکردن 21
  • کڵێساناسی 1
  • کولتور 2
  • گەشەی ڕۆحی 13
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • وتاردان 1
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.