
-+=
گەشەکردن لە ڕێگەی کڵێساوە
هاندانی خوشکان لە مەسیحدا
خوشکی ئازیز لە مەسیحدا، ئایا تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە گەشەکردن لە باوەڕەکەتدا چۆن دەبێت؟ ئایا تۆ بێ هیوا بوویت چونکە گەشە ناکەیت لە باوەڕەکەتدا؟ ڕەنگە ئێستاش لەگەڵ وشەکانی عیسای مەسیح و ئەوەی کە ئەو لێت دەخوازێت، ململانێ بکەیت. سوپاس بۆ هەڵبژاردنی ئەم کتێبە. هیوادارم ئەم کتێبە خۆشەویستیت بۆ مەسیح نوێ بکاتەوە. هەروەها هیوادارم ئەو گرنگییە بگەیەنێت کە کتێبی پیرۆز دەیخاتە سەر کڵێسای خۆجێیی. ئەگەر دەتەوێت وەک باوەڕدارێک گەشە بکەیت، دەبێت لە کۆمەڵگەدا لەگەڵ باوەڕدارانی تردا ئەنجامی بدەیت. نوێژ دەکەم ئەم کتێبە بەرەکەت و هاندانێک بێت بۆ باوەرەکەت لەکاتی گەشەکردندا. هیوادارم لە خۆشەویستیت بۆ عیسای مەسیح و کڵێساکەی گەشە بکەیت.
هەموو شایەتحاڵەکانی ئەم کتێبە لە ئافرەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوەن کە تۆبەیان کردووە لە گوناهەکانیان و باوەڕیان بە عیسا هێناوە. هەروەها لەم کتێبەدا، ناوی خوازراوم بۆ بەکارهێناون لە پێناو پاراستنیان.
ئەم کتێبە قەرزاری کتێبەکەی کاری فۆلمارە بە ناوی “چۆن ژنان دەتوانن لە کڵێسای خۆجێیدا گەشە بکەن؟” لە کاتێکدا خاڵە سەرەکییەکانی ئەم کتێبە لە کتێبەکەی کاریەوە بۆمان خراوەتە روو، نووسینەکە بۆ ئەم نووسەرە ڕەسەنە. ئامانجەکە ئەوە بوو: دابینکردنی هەمان ڕاستییەکان، کە لە کتێبی پیرۆزدا سەرچاوەی گرتووە و بە چوارچێوەی ناوخۆیی وێنا کرابوون، بۆ بنیاتنانی کڵێسای مەسیح.


