06ئازار2026
  • دەربارە

لە سۆشیالەکاندا

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home کتێبی پیرۆز خوێندنی کتێبی پیرۆز ڕێنماییەکی کورت بۆ خوێندنی کتێبی پیرۆز
خوێندنی کتێبی پیرۆزکتێبی پیرۆز
-+=

ڕێنماییەکی کورت بۆ خوێندنی کتێبی پیرۆز
تێڕامان ← تەفسیر و لێکدانەوە ← جێبەجێکردن

admin كانونی دووه‌م 8, 2026 1 min read 0
18

دووەم تیمۆساوس ٣: ١٦- ١٧

” هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی،  تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.” 

ناساندن

خودا وشەکانی خۆی پێ بەخشیوین بۆ ئەوەی بەهۆی ناسینی ئەوەوە دڵخۆش و شاد بین. وشەی خودا نانی ژیانە. وەکو چۆن بۆ گەشەکردنی جەستەمان پێویستمان بە نانخواردانە، بە هەمان شێوە پێویستە بەردەوام بە وشەکانی خودا رۆحمان تێر بکەین و گەشەی پێبدەین، ئەویش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح.

خودا بە گشتی لە ڕێگەی ئایەتەکانیەوە قسەمان لەگەڵ دەکات. کەواتە بۆ ئەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ خودا هەبێت، پێویستە گوێ لە ئایەکانی خودا بگرین و گوێڕایەڵی بین. خوێندنی کتێبی پیرۆز جۆرێکە لە پەرستنی خودا، کە وا دەکات زیاتر خودا بناسین و بە هۆیەوە ژیانمان بگۆڕدرێت. بەمەش وەک مەسیحمان لێ دێت. (عیبرانییەکان ٤: ١٢) دەڵێت: “پەیامی خودا زیندووە، کاریگەرە، لە هەموو شمشێرێکی دوودەم تیژترە، نێوانی دەروون و ڕۆح و جومگە و مۆخی ئێسک دەبڕێت، نیاز و بیری دڵ جیا دەکاتەوە.”

کتێبی پیرۆز پەڕتووکێکی زۆر گەورەیە کە چەندین جۆر و شێوازی ئەدەبی لەخۆ دەگرێت (چیرۆک، نامەی فێرکاری، پێشبینی، پەند و شیعر …). ئەگەر بە دروستی کتێبی پیرۆز بخوێنین، ئەوا دوور دەبین لە هەموو جۆرە هەڵەتێگەیشتنێک. زۆر کەس کتێبی پیرۆز دەخوێننەوە و بۆچوونی خۆیان لەسەرووی دەقەکەوە دادەنێن کە بەو هۆیەوە لە مزگێنی مەسیح دوور دەکەوینەوە و تووشی گوناه دەبین. کەواتە ئەگەر بە دڵسۆزییەوە کتێبی پیرۆز بخوێنین، ئەوا بە هەڵە لێی تێناگەین و بە هەڵەش ئایەتەکانی خودا لە ژیانماندا جێبەجێ ناکەین. خوێندنی دڵسۆزانەی کتێبی پیرۆز وا دەکات واتا ڕاستەقینەکەی و شێوازی جێبەجێکردنی ئەو دەقانە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بزانین.

ئەم ڕێنماییە کورتە یارمەتی ئەو کەسە دەدات کە دەیەوێت کتێبی پیرۆز بخوێنێت. هەروەها هاوکاری ئەو کەسەش دەکات کە دەیەوێت وتار و فێرکردنێک پێشکەش بکات کە بەتەواوی وتارەکە پشت بە کتێبی پیرۆز ببەستێت و ئاماژە بکات بە مزگێنی مەسیح و کار لە دڵی گوێگرەکاندا بکات. 

خوێندنی کتێبی پیرۆز بە تەنها شتێکی زۆر باشە و هەموو باوەڕدارێک دەبێت بیخوێنێت. بەڵام دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە پێویستە هەموومان کتێبی پیرۆز لەگەڵ باوەڕدارانی دیکەدا بخوێنین، چونکە باوەڕداران نابێت بە تەنها بژین، بەڵكو دەبێت بە کۆمەڵ لە دەوری یەک کۆببنەوە، یارمەتی یەکتر بدەن و لە یەکترەوە فێر بن. دەبێت لە کڵێسادا یارمەتی کەسانی دیکە بدەین بۆ ئەوەی زیاتر مەسیح بناسن، وە ئێمەش پێویستمان بە کەسانی دیکەیە کە هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی دڵسۆزانە شوێن مەسیح بکەوین. کەواتە کەسێک لە کڵێساکەتدا پەیدا بکە تاکو پێکەوە کتێبی پیرۆز بخوێنن. پەیوەندیمان لە کڵێسادا لەگەڵ کەسانی دیکەدا پێویستە لە دەوری ئایتەتەکانی خودا و نویژ و نزادا بسوڕێتەوە، چونکە مزگێنی مەسیح هۆکاری یەکبوون و یەکگرتووییمانە. 

ڕێنمایی خوێندنی کتێبی پیرۆز بە سێ هەنگاو فێرمان دەکات کە چۆن کتێبی پیرۆز بخوێنین:

١. تێڕامان: ئەم دەقە باسی چی دەکات؟

٢. تەفسیر و لێکدانەوە: ئەم دەقە واتای چییە؟

٣. جێبەجێکردن: ئەم دەقە چۆن بەسەر مندا جێبەجێ دەبێت؟

 

ئامادەکاری بۆ خوێندن

١. کاتێک کە دەست بە خوێندنی کتێبی پیرۆز دەکەیت، بە نوێژ و نزا داوای یارمەتی لە خودا بکە. دان بە هەر گوناهێکدا بنێ کە لەناو دڵتدایە و لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە داوای لێخۆشبوون لە خودا بکە. بیرت نەچێت کە ئێمە پێویستمان بە ڕۆحی پیرۆزە تاکو لە مەبەستی ئایەتەکان تێ بگەین و هێزی گوێڕایەڵیمان پێ ببەخشێت. ئێمە کتێبی پیرۆز ناخوێنینەوە تەنها بۆ ئەوەی زانیاری وەربگرین، بەڵکو بۆ ئەوەی بە وریاییەوە گوێ لە ئایەتەکانی خودا بگرین و گوێڕایەڵی بین، تاکو بۆ بە گەورە پیشاندانی خودا بژین. 

٢. بە مەبەستی خوێندن، دەقێکی کتێبی پیرۆز هەڵبژێرە. دەقێک چیرۆکێک، پەند و نموونەیەک، یان بڕگەیەک لە فێرکردنێکی دیاریکراو لەخۆ دەگرێت. بەشەکان و ناونیشانی دەقەکانی کتێبی پیرۆز دەکرێت یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی چ بابەتێک بە مەبەستی خوێندن هەڵبژێرین.

٣. لە کاتی خوێندندا، بە مەبەستی نووسینی تێبینییەکان با دەفتەرێکت لا بێت. یان ئەگەر دەکرێت، ئەو دەقە چاپ بکە کە دەتەوێت بیخوێنیت تاکو بتوانیت تێبینییەکانتی لەسەر بنووسیت. 

 

تێڕامان (ئەم دەقە باسی چی دەکات؟)

ئامانجی تێڕامان و وردبوونەوە بریتییە لە تێگەیشتنی ناوەڕۆکی دەقەکە. لەم هەنگاوەدا دەقەکە لێک نادەینەوە، لێرەدا وردبوونەوە لە دەق یارمەتیمان دەدات کە بە دروستی دەقەکە لێک بدەینەوە لە هەنگاوی دووەمدا. 

 

پاشخان

  • کێ نووسەری کتێبەکەیە؟ چ زانیارییەکمان لەبارەی نووسەرەوە هەیە؟
  • ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا ئاراستەی چ کەسانێک کراوە، یاخود گوێگران و وەرگرانی ڕاستەقینەی ئەم کتێبە کێن؟ 
  • هۆکاری نووسینی ئەم کتێبە چییە؟ بابەتە سەرەکییەکانی چین؟

 

چوارچێوەی دەقەکە

تێڕامان و وردبوونەوە لە چوارچێوەی دەقەکە، واتە تۆ دەزانیت کە چۆن ئەم دەقە پەیوەندی هەیە بە تەواوی نوسراوەکەی بەردەست و تەواوی چیرۆکی کتێبی پیرۆز.  

دوو جۆر چوارچێوەی دەق هەیە کە دەبێت لێی ورد ببینەوە، کە بریتین لە چوارچێوەی دەقی ئەدەبی و مێژووی ڕزگاریی. چوارچێوەی دەقی ئەدەبی یارمەتیمان دەدات کە بزانین چۆن دەقەکە لەگەڵ بەشەکانی دیکەی “نوسراوەکە”دا دەگونجێت. چوارچێوەی دەقی مێژووی ڕزگارییش نیشانی دەدات کە چۆن دەقەکە لەگەڵ “تەواوی چیرۆکی کتێبی پیرۆز”دا دەگونجێت، کە تێیدا خودا گەلەکەی ڕزگار دەکات. وەک (بەدیهێنان، کەوتنی مرۆڤ (یەکەم گوناه)، ڕزگارکردن، ئاشتبوونەوە و گەڕانەوە بۆ لای خودا). 

ئەگەر وتار و فێرکردنێک ئامادە بکەیت، زۆر باش دەبێت بە یەکجار تەواوی ئەو نوسراوە بخوێنیتەوە کە دەقەکەی لێ وەردەگریت، بۆ ئەوەی وێنە و بابەتی گشتی نوسراوەکە بە تەواوی بزانیت. لەوانەیە ئەمە لەگەڵ زۆر لە نوسراوەکانی پەیمانی کۆندا نەگونجێت، چونکە ژمارەی بەشەکانیان زۆرن، بەڵام ئەم شێوازە لەگەڵ زۆربەی نوسراوەکانی پەیمانی نوێدا دەگونجێن. بۆ نموونە ئەگەر تۆ دەقی (فیلیپی ٢: ١- ١١) وەربگریت، ئەوا بە یەک جار تەواوی نوسراوی فیلیپی بخوێنەوە (کەمتر لە ٢٠ خولەک دەبات)، تاکو لە بابەت و بیرۆکە سەرەکییەکانی نوسراوەکە تێبگەیت. بۆ نوسراوە زۆرەکانی پەیمانی کۆنیش، بە کورتی شتێکی گشتی لەسەر بخوێنەوە، تاکو بیرۆکەی سەرەکی نوسراوەکە بزانیت. 

چوارچێوەی دەقی ئەدەبی:

  • چۆن ئەم دەقە لەگەڵ چوارچێوەی دەقی پێش خۆی و دوای خۆی دەگونجێت؟ چ شتێک لەپێش ئەم دەقەوە دێت؟ چ شتێک لەدوای ئەم دەقەوە دێت؟
  • پەیام و تەواوی رووداوی ئەم نوسراوە چییە و دەقەکەی تۆ لە کوێی ئەم رووداوەدایە؟ چۆن لەگەڵ ئەم پەیامە دەگونجێت؟

 

چوارچێوەی دەقی مێژووی ڕزگاریی:

  • دەقەکەت لە کوێدا پەیوەندی هەیە بە مێژووی ڕزگارییەوە؟ (بەدیهێنان، کەوتنی مرۆڤ (یەکەم گوناه)، ڕزگاری، ئاشتبوونەوە و گەڕانەوە بۆ لای خودا)
  • ئایا دەقەکەت باس لە پێش لە خاچدانی مەسیح دەکات، هەروەها لە هەمان کاتدا ئاماژەش بە داهاتوو دەکات؟ یان دەقەکەت باس لە پاش لە خاچدانی مەسیحەوە دەکات و ئاماژەش دەکات بە ڕابردووەوە؟
  • تێگەیشتن لە چوارچێوەی دەقی ڕزگاری زۆر گرنگە بە تایبەتی ئەو کاتەی کە دەقێکی پەیمانی کۆن جێبەجێ دەکەین. 

 

پرسیاری گشتی بۆ ڕامان و وردبوونەوە لە دەق

دوو جار لەسەر یەک دەقەکە بخوێنەوە. ئینجا هەوڵ بدە دەقەکە بە وشەی خۆت کورت و پوخت بکەوە. ئینجا جارێكی دیکە بگەڕێوە سەر دەقەکە و بە وردی بیخوێنەوە. وەڵامی ئەم خاڵ و پرسیارانەی خوارەوە بدەوە. 

  • ئایا هیچ وشە و دەربڕین و بیرۆکەیەکی دووبارە هەیە؟
  • ئایا هیچ بەراورد و لێکچوونێک هەیە؟
  • ئەگەر ئەم دەقە لە چیرۆک پێکهاتووە، کەسایەتییە سەرەکییەکان کامانەن؟ بابەتی سەرەکی چیرۆکەکە چییە؟
  • ئایا نووسەر هیچ پرسیارێکی هەیە؟ ئایا وەڵامی ئەو پرسیارانەی داوەتەوە؟
  • لەم دەقەدا چۆن وەسفی شتەکان کراوە؟ هیچ وێنە و لێکچواندنێک بەکارهاتووە؟ بۆ نموونە: (خودا شوانی منە). 
  • هەست بە کاریگەری بارودۆخ و هەستی تایبەتی نووسەرەکە دەکەیت لەسەر دەقەکە؟ بۆ نموونە:نووسەرەکە (بە ئومێد بوو، دڵتەنگ بوو، دڵشاد بوو). 
  • ئایا ئەم دەقە هیچ شتێکی دیکەی کتێبی پیرۆزت بەبیر دێنێتەوە؟
  • ئایا خەڵك یان شوێن یان بیرۆکەکانی ئەم دەقە لە شوێنەکانی دیکەی کتێبی پیرۆزدا هاتووە؟
  • ئاماژە بە شتە سەیر و نامۆ و نا ڕوونەکان بکە. هەموو ئەو پرسیارانە بنووسە کە لەبارەی ئەم دەقەوە هەتە. 

بە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەی سەرەوە، ناوەڕۆک و پێرستی دەقەکە بنووسە.  

 

لێکدانەوە (ئەم دەقە چ واتایەکی هەیە؟)

لە هەنگاوی لێکدانەوەدا، هەوڵدەدەین ئەو واتایە بدۆزینەوە کە نووسەرەکە مەبەستی بووە بە خوێنەرە یەکەمینەکانی بگەیەنێت. زۆر کات دەمانەوێت کە ئەم بەشە تێبپەڕێنین و یەکسەر بڕۆینە سەر بەشی جێبەجێکردن. بەڵام ئارام و پشوودرێژ بە. پێش هەموو شتێک دەبێت بزانین کە ئەو خاڵانە چین کە نووسەرەکە ویستوویەتی لە ڕێگەی نووسینی ئەم دەقەوە بە خوێنەرەکانی بڵێت، ئینجا لە هەنگاوی جێبەجێکردندا دەڵێین کە ئەمڕۆ بۆ ئێمە چ واتایەکی هەیە. 

ئەم لێکدانەوەیەی ئێمە دەبێت لەسەر بنەمای تێڕامان و وردبوونەوە بنیات بنرێت. کەواتە بڕوانە تێبینییەکانت. لە کۆتایی هەنگاوی لێکدانەوەکەدا، ئامانجمان ئەوەیە کە بە کورتی (٢- ٣ ڕستە)، خاڵە سەرەکییەکانی دەقەکە بنووسین. ئەم پرسیارانەی خوارەوە لە دۆزینەوەی بیرۆکە سەرەکییەکانی دەقەکەدا هاوکاریت دەکات. 

  • لەژێر ڕۆشنایی عیسا و خاچدا، پێویستە بزانیت کە چۆن ئەم دەقە لێکبدەیتەوە؟ هەمیشە مزگێنی مەسیحت لەبیر بێت! مزگێنی لە هەموو دەقێکی کتێبی پیرۆزدایە کە ئێمە دەیخوێنین، تەنانەت لەنێو پەیمانی کۆنیشدا. لە دەقەکەدا بەشە سەرەکییەکانی مزگێنی (وەک: خودا، مرۆڤ، مەسیح، کاردانەوە) بدۆزەوە، ئینجا بیر لەوە بکەوە کە چۆن لە وتاردا باس لە مزگێنی مەسیح بکەین لەو دەقەی کە لەبەردەستمانە. 
  • بەشەکانی دیکەی کتێبی پیرۆز لەبارەی بیرۆکە و بابەتە سەرەکییەکانی ئەم دەقەوە چی دەڵێن؟ بۆ نموونە، ئایا دەقەکە باسی گوناه، باوەڕ، بەڵێنی خودا بۆ بەجێنەهێشتنی گەلەکەی، یان گەورەیی خودا دەکات. بەشەکانی دیکەی کتێبی پیرۆز بەکاربهێنە بۆ ڕوونکردنەوە و پشتگیریکردنی بیرۆکەی سەرەکی دەقەکە. بیرت بێت کە لە کتێبی پیرۆز هیچ دژیەکێک لە نێوان ئایەتەکاندا نییە! 
  • چۆن ئەم دەقە بۆچوون و ڕوانگەیەکی دروستمان پێدەڵێت لەبارەی خۆمانەوە لەگەڵ خودا؟

پەیامی سەرەکی دەقەکە لە یەک ڕستەدا بنووسە. 

 

جێبەجێکردن (ئەم دەقە چۆن بەسەر مندا جێبەجێ دەبێت؟)

تەنها گوێگری ئایەتەکانی خودا مەبن، بەڵکو کاری پێ بکەن (یاقوب ١: ٢٢- ٢٥). جێبەجێکردنی دروستی دەقەکە پەیوەستە بە تێڕامان و لێکدانەوەیەکی باشەوە. کەواتە بیر لەو بیرۆکە سەرەکییە بکەوە کە لە هەنگاوی لێکدانەوەدا نووسیوتە، ئینجا بیر لەوە بکەوە کە پێت دەڵێت ئەمڕۆ چۆن بژیت. جێبەجێکردنەکانت دەبێت لە خاڵی سەرەکی دەقەکەوە سەرچاوە بگرێت. 

هەموو دەقێک یەک لێکدانەوە و بیرۆکەی سەرەکی هەیە، بەڵام چەندین شێوازی جێبەجێکردنی هەیە. لەگەڵ ئەوەی کە دەقێک لەوانەیە چەندین خاڵی جیاوازی جێبەجێکردنی هەبێت، بەڵام تیشک خستنە سەر دوو یان سێ لایەنی جێبەجێکردن باشترین بژاردەیە. ئامانجی ئێمە تەنها ڕیزکردنی جێبەجێکردنەکان نییە، بەڵکو گۆڕینی ژیانمانە لە ڕێگەی گوێڕایەڵیبوون لەو ئایەتانەی خودا کە خوێندوومانە. 

ئەگەر سەرقاڵی ئامادەکردنی وتاریت، ئەوا بیر لەو کەسە جیاوازانە بکەوە کە تۆ وتارەکەیان پێشکەش دەکەیت. بۆ نموونە، دایک، ژن و مێرد، کەسانی بێ هاوسەر، هەروەها ئەو باوەڕدارانەی کە خێزانەکانیان بێباوەڕن. هەوڵ بدە تیشک بخەیتە سەر چەندین لایەنی جیاوازی ژیان، لەوانە شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ، مزگێنیدان بە خێزان و هاوکارەکانت، یان خزمەتکردنی ئەندامانی کڵێسا. لە جێگەی ئەوەی کە چەندین شێوەی جیاوازی جێبەجێکردن ڕیز بکەین، تیشک بخەرە سەر دوو یان سێ دانە و بەباشی ڕوونیان بکەوە. نموونەی کردەیی بهێنەوە بۆ ئەوەی بتوانیت پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ گوێگرەکانتدا دروست بکەیت. لەبیرت نەچێت کە هانی گوێگرەکانت بدەیت، کە هێز و توانای ڕۆحی پیرۆز لە ناخماندا ئومێدێکی دڵنیامان پێدەبەخشێت کە دەتوانین گوێڕایەڵی ئایەتەکانی خودا بین. خودا فەرمانمان پێنادات کە گوێڕایەڵی بین، و پاشان ئەویش بە تەنها بەجێمانبهێڵێت، بەمەش نەتوانین گوێڕایەڵی بین. نەخێر، باوەڕدارانی مەسیح ڕۆحی پیرۆز لە ناخیاندا دەژی، ئەو ڕۆحەی کە وا دەکات باوەڕداران لە ڕێگەی نیعمەتی مزگێنی مەسیحەوە گوێڕایەڵ بن. 

بیرت بێت کە لە مەسیحییەتدا کردارە باشەکانی مەسیحییەکان بۆ ئەوە نییە کە خۆشەویستی و لێخۆشبوونی خودا وەربگرن (ئەمە ئەو شتەیە کە ئیسلام و کاسۆلیکەکان باوەڕیان پێیەتی). کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت خودا ئێمەی خۆشدەوێت و لێمان خۆشبووە بەهۆی ئەو شتەی کە لە ڕێگەی عیساوە بۆی ئەنجام داوین، ئینجا بەو هۆیەوە کاری باش ئەنجام دەدەین وەکو بەرهەمی دڵی گۆڕاومان. کەواتە کرداری باش بەرهەمی ڕزگاربوونە، نەک ڕزگاربوون بەرهەمی کرداری باش بێت. 

ئەم پرسیارانەی خوارەوە یارمەتیت دەدەن کە باش بیر لە جێبەجێکردنەکانی بکەیتەوە. 

تێگەیشتنێكی نوێ

  • ئایا شتێکی نوێ لەبارەی خودا، ڕێگاکانی، کەسایەتییەکەی، پلان و بەرنامەکەی، یان شتە سەرەکی و گرنگەکانی فێر بووم؟  

وەستانێک و چەند پرسیارێک

  • ئایا دەبێت بیرکردنەوەم لەبارەی خاڵێکی دیاریکراوەوە بگۆڕم؟
  • ئایا هەڵسوکەوت و ئاکارێك هەیە کە دەبێت وازی لێ بهێنم یان ئەنجامی بدەم؟
  • ئەم دەقە فێرم دەکات کە چۆن مامەلە لەگەڵ کەسانی دیکە بکەم و قسەیان لەگەڵ بکەم؟
  • ئەم دەقە چۆن کار لە نوێژەکانم دەکات؟
  • ئایا نموونەیەکی تێدایە کە شوێنی بکەوم؟
  • ئایا فەرمانێکی تێدایە کە جێبەجێی بکەم؟

هاندان یان سوپاس و ستایش

  • ئایا دەبێت سوپاس و ستایشی خودا بکەم بەهۆی شتێكی نێو ئەم دەقەوە؟
  • ئایا هاندانێک یان بەڵێنێک هەیە کە پێویستە بەردەوام بیری لێ بکەمەوە؟
Read this article in English
Facebook
کرۆکیبوونی وشەی خودا لە کڵێساداکرۆکیبوونی وشەی خودا لە کڵێساداكانونی دووه‌م 7, 2026
پیر کێیە و چی دەکات؟كانونی دووه‌م 21, 2026پیر کێیە و چی دەکات؟

Related PostsBest

بەقوتابیبوونخواناسیکتێبی پیرۆزگەشەی ڕۆحی

گرنگی بەکارهێنانی “کاتێکیزم” بۆ گەشەکردن لەگەڵ مەسیح

بەڕێوەبەر ئازار 14, 2023
خوێندنی کتێبی پیرۆزکتێبی پیرۆز

ڕێنماییەکی کورت بۆ خوێندنی کتێبی پیرۆز
تێڕامان ← تەفسیر و لێکدانەوە ← جێبەجێکردن

admin كانونی دووه‌م 8, 2026
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.