06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home یادی لە دایکبوونی مەسیح ڕۆژی ٢٠
یادی لە دایکبوونی مەسیح
-+=

ڕۆژی ٢٠
خۆشویستنی خودا بە گوێڕایەڵبوونی

admin كانونی یه‌كه‌م 20, 2025 1 min read 0
4

لۆقا ١: ٣٠ – ٣١؛ ٣٨

٣٠فریشتەکە پێی گوت: «مەترسە مریەم، چونکە لەلای خودا ڕەزامەندیت بەدەستهێنا. ٣١ئەوەتا سکت دەبێت و کوڕێکت دەبێت ناوی لێ دەنێیت عیسا. […] ٣٨مریەم گوتی: «ئەوەتا من کارەکەری یەزدانم. ئەوەی تۆ دەیفەرموویت با بێتە دی.» فریشتەکەش بەجێی هێشت.

 

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: لۆقا ١: ٢٦ – ٣٨

 

لە ساڵی ١٩٢٣، باوەڕدارێکی ئەمریکی بە ناوی “رۆجەر کەمبەرلاند” لە ئەمریکاوە هاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە نێو کوردەکان دەستی بە ژیان کرد. لە دهۆک دەژیا. خودای خۆشدەویست، هەروەها کوردەکانیشی خۆشدەویست. ئەو خزمەتکارێکی مەسیح بوو. هەوڵی دەدا مزگێنی مەسیح بە کوردەکان رابگەیەنێت. هەندێک لە کوردەکان بە دڵخۆشییەوە مزگێنییەکەی مەسیحیان وەرگرت، هەندێکی تریش رەتیان کردەوە.

لە ١٢/٦/١٩٣٨ لە گوندێکی نزیک لە خۆی دوو کەس سەردانی رۆجەریان کرد لە ماڵەکەی خۆی. رۆجەریش مزگێنییەکەی مەسیحی پێ ڕاگەیاندن. پاشان یەکێک لەم دوو پیاوە تەقەی لە رۆجەر کرد و کوشتی. بەڕاستی ئێمە نازانین کە بۆچی کوشتی، بەڵام دەزانین کە کوشتنی رۆجەر نەبووە هۆی ئەوەی کە بڵاوکردنەوەی مزگێنییەکەی مەسیح لە کوردستان رابوەستێت.

خودا بە نیعمەتەکەی رۆجەر کەمبەرلاندی هەڵبژارد و خۆشەویستی خۆی نیشاندا بە رزگاکردنی لە گوناه و مردنی هەتاهەتایی. بەهۆی خۆشەویستییەکەی خودا بۆ ئەو، رۆجەر کەمبەرلاند ملکەچی خودا بوو، خۆشەویستی خۆی بۆ خودا لە رێگەی گوێڕایەڵبوون و خزمەتکردنەوە نیشان دەدا. رۆجەر کەمبەرلاند، خزمەتکارێکی دڵسۆز بوو. ماڵ و ژیان و کەسوکارەکەی بەجێهێشت بۆ ئەوەی ئەوە بکات کە خودا داوای لێ دەکات. بەڵێ، جێبەجێکردنی بانگەوازی خودا بۆ ئەو، بووە هۆی مردنی، بەڵام رۆجەر کەمبەرلاند هەرگیز پەشیمان نییە. ئەو گەنجینەکەی ئاسمانی دەستکەوت، کە هەرگیز لەناو ناچێت.

٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، ئافرەتێکی گەنج بە ناوی مریەم، ئەرکێکی تایبەتی لەلایەن خوداوە پێ سپێردرا، ئەویش بوون بە دایکی مەسیح بوو. لە ئایەتەکە ئەوە هاتووە کە خودا فریشتەیەکی بۆ لای مریەم ناردووە بۆ راگەیاندنی ئەوەی کە کوڕێکی دەبێت و ئەو کوڕەش رزگارکەرە بەڵێندراوەکەیە. بێگومان ئەم ئەرکە قورس و گەورە بوو لەسەری. بۆ؟ چونکە بوونی منداڵێک بەبێ مێرد، وا دەکات کە کۆمەڵگا بە چاوێکی سووک و داوێنپیس سەیری بکەن. هەروەها مریەم لە خاچدانی کوڕەکەی بە چاوی خۆی بینی، ئەوە ئاسان نییە. راستە کە سەرەتا فریشتەکە ئەم ئەرکەی خودای پێ راگەیاند و مریەمیش نەیدەزانی کە بە چ ژیانێکدا تێدەپەڕێت. ڕەنگە زۆر پرسیار لە مێشکیدا درووست بووبن. بۆ نموونە ئەگەر فریشتەیەک بێتە لات و ئەرکێکی هێندە مەزن و سەیرت پێ بسپێرێت، بێگومان پرسیارێکی زۆرت بۆ درووست دەکات.

بەڵام تەرکیز بکە لەسەر وەڵامدانەوەی مریەم. مریەم چ دەڵێت؟ “ئەوەتا من کارەکەری یەزدانم. ئەوەی تۆ دەیفەرموویت با بێتە دی.” مریەم خۆشەویستیەکەی بۆ خودا دەڕبڕی بە گوێڕایەڵبوونەکەی. مریەم ئامادە بوو بۆ هەڵگرتنی هەموو بارێک و ئەرکێک کە خودا پێی دەسپێرێت. ئەگەرچی مریەم نەیدەزانی کە داهاتووی چۆن دەبێت، بەڵام بە قوڵی ئەو خودایەی دەناسی و پشتی پێ دەبەست. لە ئایەتی ٢٨ لە ڕێی فریشتەکەوە، خودا بەڵێنی پێ دا کە لەگەڵی دەبێت. ڕاستە کە ئەم ئەرکە مەزنە قورس بوو، بەڵام مریەم بە تەنیا نەبوو، خودا لەگەڵی بوو.

ئازیزم، لە جەژنی لەدایکبوونی عیسای مەسیحدا، ئێمە یادی چ دەکەینەوە؟ یادی ئەوە دەکەینەوە کە خودا لەبەر خۆشەویستییە زۆر و نەگۆڕەکەی بۆ ئێمە، کوڕە تاقانەکەی ناردە ئەم جیهانە بۆ ئەوەی لە گوناه و مردن بمانکڕێتەوە. مەسیح ئەرکێکی قورسی خستە سەر شانی، ئازارچەشت و لەخاچدرا و جامی توڕەیی خودای بەرامبەر گوناهباران خواردەوە لە پێناوماندا.

ئازیزم، ئەم خودایە شایەنی ئەوەیە کە خۆشمان بوێت و گوێڕایەڵی بین. گوێڕایەڵبوونمان بۆ خودا بۆ ئەو ئەرک و فەرمان و بەرپرسیارێتیانەی کە پێی داوین، خودا شکۆمەند دەکات. ئەو ئەرکە چییە کە خودا پێتی داوە؟ گرنگی بەو بەرپرسیارێتییە بدە کە خودا پێتی داوە. گوێڕایەڵبوونت بۆ خودا گەورەترین ئەرکە لە ژیانت. بە گوێڕایەڵبوونت ئەو خودایە شکۆمەند دەکەی کە شایەنی هەموو شکۆیەکە.

ئەگەر بەڕاستی خودامان خۆشبوێ، ئەوا بەڕاستی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبین. دەکرێ گوێڕایەڵبوونمان چەندین سەختی و نارەحەتیمان بۆ درووست بکات لە ژیانماندا. گوێڕایەڵبوونی مریەم و رۆجەر کەمبەرلاند رووبەڕووی چەندین سەختی کردنەوە. بەڵام بێ هیچ گومانێک، ئەگەر بتوانیت ئێستا قسەیان لەگەڵ بکەیت، پێت دەڵێن کە گوێڕایەڵبوونیان بۆ خودا شایەنی هەموو سەختی و نارەحەتییەکە. ئەوان لە شانشینی هەتاهەتایی خودا لەلایەن پەروەردگارەوە پێشوازیان لێکراوە.

 

پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە

چۆن خودا بانگت دەکات بۆ ئەوەی زیاتر گوێڕایەڵی بیت لەو ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیەی کە پێی داویت؟ 

 

نوێژ

ئەی باوکی ئاسمانی، سوپاس و ستایشت دەکەین لەسەر ناردنی کوڕە تاقانەکەت. داوات لێدەکەین کە داناییمان پێ ببەخشیت تا قوڵتر لە وشەکانت تێبگەین. یارمەتیمان بدە کە لە رووی رۆحییەوە زیاتر و زیاتر گەشە بکەین. لێت دەپاڕێینەوە کە رۆحمان پڕ بکەیت لە خۆشەویستییە بێ سنوورەکەت. ئەی خوایە گیان بەهێزمان بکە کە زاڵ بین بەسەر ئارەزووە دونیاییەکانمان، تا زیاتر لێت نزیک ببینەوە و تا مردن گوێڕایەڵت بین. بە ناوی عیسای مەسیح، ئامین.



Author

  • admin
    View all posts
(Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە
Facebook
ڕۆژی ١٩ڕۆژی ١٩كانونی یه‌كه‌م 19, 2025
ئەندامیێتی کڵێساكانونی یه‌كه‌م 21, 2025ئەندامیێتی کڵێسا

Related PostsBest

یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ١٣
یەکەم جار مەسیح خۆشیویستووین

admin كانونی یه‌كه‌م 13, 2025
یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ١٤
خودا لەگەڵمانە

admin كانونی یه‌كه‌م 15, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.