06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home یادی لە دایکبوونی مەسیح ڕۆژی ٧
یادی لە دایکبوونی مەسیح
-+=

ڕۆژی ٧
هیوای پاشای داهاتوو

admin كانونی یه‌كه‌م 7, 2025 1 min read 0
1

میخا ٢:٥

بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی ئەفراتە، هەرچەندە لەنێو شارۆچکەکانی یەهودا بچووکیت، بەڵام یەکێک لە تۆوە بۆ من دەردەکەوێت ئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل، ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە، لە ئەزەلەوەیە.

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: میخا ٤: ٦ تا ٥: ٦

لە ١٥ی مانگی ٩، ٢٠١٤ هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ دەستی پێکرد و لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا چوونە ناو شارەکەوە. لە ماوەی مانگێکدا نیوەی شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد. گەمارۆدانی ئەو خەڵکەی کە مابوونەوە دەستی پێکرد، و لە ٢٦ی مانگی ١، ٢٠١٥، هێزە کوردییەکان تەواوی شارەکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە. بەڕاستی گەمارۆدانی کۆبانێ هەنگاوی سەرەکی بەرەو زاڵبوون بەسەر داعش بوو. بەڵام لە کاتی گەمارۆدانەکەدا زۆربەی خەڵکی مەدەنی شارەکەیان بەجێهێشت؛ چەند کەسێک مانەوە، سەرەڕای ترسی دەستگیرکردن و سەختی گەورەی ژیان لەوێ. بۆ ئێمە قورسە بیخەینە بەرچاومان کە مانەوە چۆن دەبوو. من وا بیردەکەمەوە کە هەندێک جار هیوایان لەدەست داوە.

لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵی ٧٠٠ی پێش زایین، وەک میخای پێغەمبەر باسی دەکات، گەلی یەهودا لە سەردەمێکی هاوشێوەدا دەژیا، سوپای ئاشوورییەکان گەمارۆی ئۆرشەلیمیان دابوو. دیسانەوە بۆ ئێمە قورسە خەیاڵی ئەوە بکەین ئەگەر ئێمە لەوێ باین چیمان دەکرد و ژیان چۆن دەبوو. 

لە میخا ٥: ١ نووسراوە: «ئەی شاری سوپاکان، سوپاکانی خۆت کۆبکەرەوە، چونکە گەمارۆ دراوین.» کاتێکی پڕ لە ترس و زەلیلی بوو بۆ گەلی ئیسرائیل: «(سوپای ئاشووری کە گەمارۆی ئۆرشەلیمیان داوە) بە گۆچان لە ڕوومەتی ڕابەری (پاشای) ئیسرائیل دەدەن.» وەک نیشانەی سووکایەتیکردن بە پاشایەک کە هیچ دەسەڵاتێکی نییە. سەردەمەکە سەردەمی بێهیوایی بوو بۆ جولەکەکان.

«بەڵام…» (٥: ٢) قسەکانی میخا ئیلهام بەخشن بۆ هیوا پێدان. پێشبینی ڕۆژێک دەکات کە فەرمانڕەوایەک، پاشایەک، وەک ڕزگارکەرێک بۆ گەلی ئیسرائیل دێت. پاشاکە لە خەڵکی بێت‌لەحمەوە دێت، شوێنێکی هێندە بچووکە کە میخا پێویستی بەوەیە ڕوونی بکاتەوە کە لە کوێیە، لە ئەفراتە. سەرنج بدەن کە خودا لە ڕێگەی پێغەمبەرەوە قسە دەکات، دەڵێت فەرمانڕەوا دێت «بۆ من»، واتە دێت بە مەبەستی هێنانی ڕێز و شکۆمەندی بۆ ناوی خودای توانادار. «ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە، لە ئەزەلەوەیە.» – واتە لە خودای ئەزەلەوە. ئەو لە خوداوە هاتووە لە پێناو خوداوە.

ئەم پێشبینییە لە میخادا پێشبینی لەدایکبوونی مەسیحی پاشا دەکات لە بێت‌لەحم  دوای ٧٠٠ ساڵ، وەک لە ئینجیل بەپێی نووسینی مەتا، لە بەشی دووەمدا باسکراوە. هەر بەهۆی ئەم پێشبینیەوە بوو کە مۆغەکان لە سەرکردە ئاینییە جولەکەکانەوە، ناوی ئەو شارۆچکەیە فێربوون کە مەسیحی تێدا لەدایک بوو.

بەڵام میخا باس لەوە دەکات کە ئەم مەسیحە چ جۆرە پاشایەک دەبێت. “جا دەوەستێت و شوانایەتی گەلەکەی دەکات بە هێزی یەزدان، بە باڵادەستیی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی.” (٥: ٤) واتە بەپێی ڕێگاکانی یەزدان حوکمڕانی گەلەکەی دەکات، تاکو بتوانن لە خاکەکەدا “بە ئاسوودەیی بژین.” (٥: ٤). بە دابینکردنی پێداویستیەکانیان، بە خۆراکدانی ئەو خۆراکە ڕۆحییەی کە پێویستیان پێیانە، کە وشەی زیندووی خودایە، شوانایەتییان دەکات.  هەر لەم ڕێگایەوە “ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە.” (٥: ٥)

میخا ئاماژە بە مەسیح دەکات وەک هیوای گەلەکەی، وەک پاشایەکی ڕاستودروست، کە گەلەکەی دەپارێزێت و خۆراکیان پێدەدات و بایەخیان پێ دەدات وەک شوانێکی دڵسۆز. مەسیح تا ئەمڕۆش هەر ئاشتی و هیوای ئێمەیە.

بە جۆرێک بەڵێنەکە جێبەجێ بوو کە عیسا لە بێت‌لەحم  لەدایک بوو. خودا وەفادارە. بەڵام ئەمڕۆ ئێمە وەک گەلی خودا بە هیواوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی دەکەین، کاتێک حوکمڕانی تەواوەتی خۆی دەهێنێتە ئاراوە. ئێمە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ڕزگاربوونی تەواومان دەکەین و بەم هیوایە ڕزگارمان دەبێت. «بەڵام هیوای بینراو هیوا نییە. ئەوەی دەیبینی هیوای چی پێ دەخوازیت؟» (ڕۆما ٨: ٢٤). هەروەها پۆڵس بۆ باوەڕدارانی کۆرنسۆس دەنووسێت: “ئەگەر بێتو تەنها لەم ژیانە هیوامان بە مەسیح بێت، ئەوا ئێمە نەگبەتترین خەڵک دەبین لەنێو مرۆڤ.” (یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ١٩)

پەترۆس بانگمان دەکات کە وەک باوەڕدارێک دڵشاد بین بەو هیوا زیندووەی کە لە ڕێگەی زیندووبوونەوەی مەسیحەوە دێت: “بۆیە با مێشکتان ئامادە بێت بۆ چالاکی، خۆڕاگر بن، هیواتان بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە بێت کە لە ئاشکراکردنی عیسای مەسیحەوە دێت.” (یەکەم پەترۆس ١: ١٣)

کۆبانێ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥ لە دەستی داعش ڕزگاری بوو، بەڵام لە گوناه و ئازار ڕزگاری نەبوو. ئێمەش ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن مەسیحەوە لە ژێر کۆنترۆڵی گوناه ڕزگار بووین. بەڵام ئێمە هێشتا چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەکەین کە مەسیح بە تەواوی لە هەموو گوناه و ئازارێک ڕزگارمان بکات.

 

پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە

ئەو شتانە چین کە هیوایان پێدەخوازیت لەم ژیانەدا؟ ئایا ئەو هیوایانە لەسەر بنەمایەکی چەسپاون؟

 

نوێژ

ئەی خودای باوک، سوپاست دەکەم کە لە ڕێگەی پێغەمبەر میخاوە بەڵێنەکەت جێبەجێ کرد کە مەسیح لە بێت‌لەحم لەدایک دەبێت. ئەی مەسیحی پەروەردگار، ستایشت دەکەم کە هەمیشە دڵسۆزی هەموو بەڵێنەکانتی و سوپاست دەکەم کە بەڵێنت داوە کە بە شکۆمەندی و هێزەوە دەگەڕێیتەوە. ئەی پەروەردگار، فێرم بکە بە هیوا و متمانەوە چاوەڕێی گەڕانەوەت بکەم، و هیوای خۆم بە تەواوی لەسەر ئەو نیعمەتە دابنێم کە پێمان دەدرێت کاتێک بە شکۆمەندییەوە ئاشکرا دەبیت. ئەی پەروەردگار، با سەرقاڵ نەبم بە دانانی هیوام لەسەر شتەکانی تر. فێرم بکە چاوەکانم لەسەر ئەو ڕۆژە بێت و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر بە هیواوە شاد و بەختەوەر بم.  بە ناوی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان، ئامین.

Author

  • admin
    View all posts
(Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە
Facebook
ڕۆژی ٦ڕۆژی ٦كانونی یه‌كه‌م 6, 2025
ڕۆژی ٨كانونی یه‌كه‌م 8, 2025ڕۆژی ٨

Related PostsBest

یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ٢٣
لە دایکبوونێکی پیرۆز و بێفیزانە

admin كانونی یه‌كه‌م 23, 2025
یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ٧
هیوای پاشای داهاتوو

admin كانونی یه‌كه‌م 7, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.