06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home یادی لە دایکبوونی مەسیح ڕۆژی ٦
یادی لە دایکبوونی مەسیح
-+=

ڕۆژی ٦
خۆشی بوون بە هاوڵاتی لە شانشینی ئاسمان

admin كانونی یه‌كه‌م 6, 2025 1 min read 0
1

یەرمیا ٢٣: ٥-٦

5 یەزدان دەفەرموێت: “ئەوەتا سەردەمێک دێت،

لقێکی ڕاستودروست لە داودەوە هەڵدەستێنم،

پاشایەک بە دانایی پاشایەتی دەکات،

ڕاستودروستی و دادپەروەری لە زەویدا پەیڕەو دەکات.

6 لە سەردەمی ئەودا یەهودا ڕزگاری دەبێت و

ئیسرائیل بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت.

ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت:

“یەزدان ڕاستودروستیمانە.”

 

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: یەرمیا ١:٢٣-٨

 

لە سەرەتای بەدیهێنانەوە مەبەستی خودای پیرۆزمان دەبینین کە گەلێکی پیرۆز بۆ خۆی دروست دەکات تا لەگەڵیدا لە شوێنێکی پیرۆزدا بژین. لە باخچەی عەدەن خودا لەگەڵ ئادەم و حەوا بوو، بەڵام ئەوان یاخی بوون. یەزدانیش دەریکردن و لەخۆی دوورخستنەوە. ئێمەی مرۆڤ هەر لە عەدەنەوە ئەم جۆرە جیابوونەوە یان دەربەدەرییەمان ئەزموون کردووە، ئەویش بەهۆی یەکەم گوناهی ئادەم و گوناهەکانی خۆمانەوە.

لەماوەی چەند سەد ساڵی مێژووی کورد، کوردەکان بە حەسرەتەوە ژیاون بۆ سەربەخۆبوون و ژیان لە وڵاتی خۆیان، شوێنێک کە کوردەکان تێیدا هەست بە دڵنیایی و ئاشتی بکەن، کە ئەویش وڵاتی خۆیانە. لەم دواییانەدا، کورد لە عێراق تا ڕاددەیەک ئازادییەکی ڕێژەیی هەیە، واتە لە ناوچەکەی خۆیاندا بە ئازادی دەژین. بەڵام لە هەر کوردێک بپرسیت، پێت دەڵێت؛ ئەوەش ئەوە نییە کە دەمانەوێ. زۆر کەس دەیانەوێ بچنە ئەوڕوپا یان ئەمریکا، بەڵام کە دەچن زوو دەزانن کە ژیان لەوێش زەحمەتە. ئێمە وەک مرۆڤ تامەزرۆیی ئەوەمان هەیە کە لە شوێنێکی پارێزراودا نیشتەجێ بین. دەمانەوێ دادپەروەری جێبەجێ بکرێ و ڕاستودروستی پەیڕەو بکرێ.

گەلی ئیسرائیل پێیان وابوو لە خاکی خۆیاندا ئاسوودە بوون، بەڵام لەم ئایەتانەی پێشبینییەکەی یەرمیادا، بەهۆی گوناهەکانیان و گوناهی سەرۆکەکانیان (شوانەکانیان)، ڕووبەڕووی ئاوارەیی و دەربەدەری بوون بۆ بابل. دەبووایە شوانەکان بایەخیان بە خەڵک دابوایە، بەڵام لە جیاتی ئەوە تەنها خەمی خۆیانیان دەخوارد.

خودا بە رەحم و بەزەیی خۆی هیچ کات وازی لە خەڵکەکەی نەهێنا. کەوایە چارەسەری خودا بۆ سەرۆکایەتی شکستخواردووی ئەوان چی بوو؟ بە چ شێوەیەک خودا پاشماوەی مێگەلەکەی کۆدەکاتەوە و بەرەکەتداریان دەکات تاوەکو زۆر بن (٢٣:٣)؟ خودا بەڵێنی دا کە پاشایەکی ڕاستودروست لە ڕەچەڵەکی داودەوە هەڵبستێنێ (٢٣:٥). تا لە ڕێگای ئەوەوە ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕزگاری بێت.

پێغەمبەرانی دیکەش ئەم پاشایە بە «لقەکە» ناودەبەن (ئیشایا ١١: ١)، ئەوەی کە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی گەلی خودا (ئیشایا ٤:٢، ١١:١)، تاوان لادەبات (زەکەریا ٣:٨)، و وەک نوێنەری کاهین خزمەت دەکات بۆ دروستکردنی پەرستگای یەزدان. ئەمانە پێشبینی گەورەن دەربارەی مەسیح، ڕزگارکەری هەڵبژێردراو، کە عیسایە، ئەو کەسەی کە هەموو نووسراوە پیرۆزەکان شایەتحاڵی بۆ دەدەن.

حوکمڕانی ئەم پاشایە تایبەتە بە دادپەروەری و ڕاستودروستی. لە سەردەمی ئەودا یەهودا (شانشینی باشوور) ڕزگاری دەبێ و ئیسرائیل (شانشینی باکوور) بە دڵنیاییەوە نیشتەجێ دەبێ، واتە هەموو گەلی خودا گرنگیان پێ دەدرێ. بەو ناوە دەناسرێتەوە “یەزدان ڕاستودروستیمانەیە.”

عیسا ژیانێکی تەواو و بە ڕاستودروستی ژیاوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی گەورەترین نادادپەروەری بۆتەوە لە هەموو مێژوودا. عیسا شانشینی خۆی بە ڕشتنی خوێنی کەسی تر دانەمەزراند، بەڵکو خوێنی خۆی ڕشت بۆ ئەوەی باجی گوناهەکانمان بدات. هەرگیز گوناهی نەکرد، بەڵام سزای ئێمەی وەرگرت. پاشامان خۆی کردە قوربانی بۆ ئەوەی بتوانین ببینە رۆڵەیەک لە شانشینی ڕاستودروستیدا.

یەرمیا نزیکەی ٧٠٠ ساڵ پێش هاتنی عیسا پێشبینی کردبوو. نووسیویەتی، «سەردەمێک دێت…» بەڵام ئێستا ئەو کاتە هاتووە! بەهۆی کەفارەتی مەسیحەوە باوەڕداران چیتر لە دەربەدەری ڕۆحیدا نەماون. باوکمان ئێمەی بۆ شانشینی کوڕە خۆشەویستەکەی گواستەوە.

عیسا گەورەترین بەربەستی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خودا لابردووە، کە گوناهی ئێمەیە. بە باوەڕبوون بە مەسیح، خودا بێتاوانمان دەکات. واتە کاتێک خودا تەماشامان دەکات، ڕاستودروستی عیسا دەبینێ. لە بەر ئەم هۆکارە، دەتوانین لە خودا نزیک ببینەوە و پەیوەندیەکی ڕاستەقینەمان هەبێ لەگەڵی. ئەگەر دانت بەوەدا ناوە کە عیسا پەروەردگار و ڕزگارکەرە، دەتوانی ئەم خۆشییەت هەبێ!

بەڵام لە ئێستادا هێشتا دەستکەوتی کۆتایی ئەم شانشینە نابینین. لەبەرچی؟ چونکە عیسا شانشینی خۆی لە دڵ و مێشکی گەلەکەیدا بنیاد دەنێت. ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، وەکو نامۆ و بێگانەیەک لەم دونیایەدا دەژین. هەندێک جار بەهۆی ئەمەوە زەحمەتیمان بۆ دێت، بەڵام دەزانین کە خودا دڵسۆزە و بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات.

لە کاتێکدا کە یادی لە دایکبوونی مەسیح دەکەینەوە، چاوەڕێی هاتنی دووەمی مەسیحین کاتێک گەلەکەی کۆدەکاتەوە و ئاسمانی نوێ و زەوی نوێ دادەمەزرێنێت. لەو شوێنەدا، ڕاستودروستی تێیدا نیشتەجێ دەبێ. ئەمە ئەو دەرچوونە گەورەیە کە یەرمیا لە ئایەتەکانی ٧-٨ باسی دەکات. ئێستا لە کۆیلایەتی گوناه و شەیتان ڕزگارکراوین، چاوەڕێی ئەو کاتە دەکەین کە بە سەلامەتی نیشتەجێ دەبین.

لەوانەیە ئاسان بێت ئەم بەڵێنانە لەبیر بکەین چونکە ناتوانین بیانبینین. خودا بۆ ئەوە دروستی کردووین تا حەسرەتی شوێنێکی جێگیر و سەلامەتمان هەبێت، شوێنێک کە پەیوەندی دروست، دڵشادی، خۆشی، و ئارامی هەبێت. ویستنی وڵاتی خۆمان یان بارکردن بۆ وڵاتێکی دیکە خراپ نییە. بەس دەبێ بزانین کە هیچ وڵاتێک لەم دونیایەدا خۆشییەکی هەمیشەییمان پێ نابەخشێت. با ورەمان بەرز بێت: ئێمە میراتگری شانشینی عیساین. بۆ هەتاهەتایە دڵشاد دەبین وەک گەلی پیرۆزی خودا لەگەڵ پاشای شانشینەکە.

 

پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە

بیر لە بارودۆخی ئێستات بکەوە. پاشایەتی عیسا و بە هاوڵاتیبوونی ئاسمانی تۆ چۆن کاریگەری لەسەر شێوازی تێڕوانینی ژیانت هەیە؟ 

 

نوێژ

ئەی باوکە گیان، ستایشت دەکەین لەبۆ میهرەبانیت کە لە مەسیحدا پیشانمان دەدەی. سوپاس کە گوناهباران ڕزگار دەکەی لە دەربەدەری ڕۆحیی تاکو پەیوەندی هەتاهەتاییمان هەبێ لەگەڵت. چاومان بکەوە هەتا باشتر عیسا بناسین وەک پاشای ڕاستودروستی و ڕزگارکەرمان. تکایە هێزمان پێ بدە بۆ ئەوەی گوێڕایەڵ بین کاتێک چاوەڕێ هاتنی دووەمی عیسا دەکەین. یارمەتیمان بدە تاکو سوپاسگوزاری دیاری ژیانی هەتاهەتایی بین، بەڵام لە سەرووی هەموو شتێکەوە، ستایشی بەخشەری دیاریەکە بین، کە تۆی. با پاشایەتییەکەت بێ، با خواستت پەیڕەو بکرێت. با ناوی عیسا لە دڵماندا رەگ دابکوتێ و بە هەموو زەویدا بڵاو ببێتەوە. بە ناوی مەسیح و بۆ شکۆی مەسیح دوعا دەکەین، ئامین.

 

Author

  • admin
    View all posts
(Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە
Facebook
ڕۆژی ٥ڕۆژی ٥كانونی یه‌كه‌م 5, 2025
ڕۆژی ٧كانونی یه‌كه‌م 7, 2025ڕۆژی ٧

Related PostsBest

یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ٨
دۆزینەوەی نیعمەت و راستی

admin كانونی یه‌كه‌م 8, 2025
یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ٢٤
بڵاوکردنەوەی خۆشی مزگێنی مەسیح

admin كانونی یه‌كه‌م 24, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.