06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home یادی لە دایکبوونی مەسیح ڕۆژی ٢
یادی لە دایکبوونی مەسیح
-+=

ڕۆژی ٢
هیوایەک کە لەخۆمان گەورەترە

admin كانونی یه‌كه‌م 2, 2025 1 min read 0
2

پەیدابوون ٢٢: ١٧-١٨

١٧بێگومان بەرەکەتدارت دەکەم و نەوەکەت وەک ژمارەی ئەستێرەکانی ئاسمان و وەک لمی سەرکەناری دەریا زۆر دەکەم. نەوەت دەبێتە میراتگری دەرگای دوژمنەکانی. ١٨لە ڕێگەی نەوەی تۆشەوە هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار دەبن، چونکە تۆ گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەی من بوویت.

 

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: پەیدابوون ٢٢

 

لە ژیانی من دا، زۆر شت هەیە کە بە هیوام بێنەدی.  بە هیوام دەرفەتی ئیشی زیاتر هەبێت لە شارەکەم بۆ ئەوەی هاوڕێیەکانم بتوانن بە ئاسانتر بژین. حەز دەکەم ئەم ساڵ بارانێکی زۆرمان بۆ ببارێت تا چەمەکان پڕبن و کەم ئاوی دروست نەبێت. جارێک بینم ٧ ساڵ بوو ڕێکلامێک بۆ کردنەوەی چێشتخانەیەک هەڵواسرا بوو لە شارەکەم، نووسرابوو “بەم زووانە دەکرێتەوە.” ٦ ساڵ تێپەڕیبوو کەچی هێشتا نەکرابووەوە. با لە خۆمان بپرسین ئایا هەموو خۆزگەکانمان دێنە دی و ئاسوودە دەبین؟ 

بەشی ئەمڕۆ زۆر گرنگە، چونکە ئەم پەیمانەی خودا بناغەی مێژوو و ئاینی گەلی جولەکەیە. بەڵام هەندێک جار لەبیرمان دەچێتەوە کە ئەم بەڵێنە لە چوارچێوەی چی دایە.  کاتێک کە بەشی ٢٢ی پەیدابوون بە تەواوی دەخوێنینەوە تێدەگەین کە ئەم قسەیەی خودا ڕێک لە دوای  تاقیکردنەوەی ئیبراهیمەوە دێت. واتە ئەم قسەیە لە دوای ئەوە دێت کە ئیبراهیم بە ترس و لەرزەوە نزیک بوو کوڕەکەی خۆی بکاتە قوربانی. ئیبراهیم بە باوەڕەوە گوێڕایەڵی خودا بوو و خودا بە نیعمەتەکەی بەرانێکی بۆ دابینکرد تا لە جیاتی ئیسحاقی کوڕی بیکاتە قوربانی. 

ئینجا خودا بۆ ئیبراهیمی سەلماند کە ئەو هەمیشە بەڵێنەکانی دەباتەسەر. ئەمە فێرمان دەکات کە ئێمەش وەک ئیبراهیم هیوایەکی مەزنمان هەبێت بە خودا. گەورەیی ئەم هیوایەی ئیبراهیم و ئێمە لەوەدایە کە لە خوداوە سەرچاوە دەگرێت نەک لە خۆمانەوە. با ئێستا پێکەوە سەیر بکەین و بزانین بۆچی ئەم پەیمانە بۆ ئێمەشە؟ واتە چۆن لەدایکبوونی مەسیح ئەم پەیمانە دەهێنێتە دی و تەواوی دەکات.

یەکەم خاڵی پەیامی خوا بۆ ئیبراهیم ئەوە بوو (بێگومان بەرەکەتدارت دەکەم). کاتێک کە سەیری چیرۆکی ئیبراهیم دەکەین دەزانین کە ئەمە یەکەم جار نییە کە خودا ئەم بەڵێنەی داوەتە ئیبراهیم. هەروەها لە هەموو شوێنێک بەڵێنەکانی خوا بەتایبەتی بەو ئاڕاستەوە بووە کە ئیبراهیم و سارای خێزانی منداڵیان دەبێت و نەوەکانیان زۆر دەبن، ئەمەش شتێکی کەم نەبوو بۆیان. زۆر بە پەرۆش بوون کە منداڵیان ببێت، بەڵام سارا نەزۆک بوو. بێجگە لە بەڵێندان بەوەی کە منداڵێکیان پێ دەدات، بەڵێنی تریشی بە ئیبراهیم دابوو، وەک ئەوەی کە پەوەندییەکی تایبەتی دەبێت لەگەڵ خودا، ناوێکی مەزنی دەبێت، خاکێک بە خۆی و نەوەکانی دەبەخشێت و خودا دەبێت بە قەلغان بۆی (پەیدابوون ١٢-١٨). لە بەشی  ٢٢دا خودا دووپاتی دەکاتەوە کە خودا جێی متمانەیە و پەیمانەکانی خۆی بەردەوام دەهێنێتەدی. ئیبراهیم بە هەموو جۆرێک هیوا و باوەڕێکی گەورەی هەبوو بە بەڵێنەکانی خودا، تەنانەت ئەگەر نەیتوانیبا خەیاڵی ئەوەش بکا کە چۆن خودا ئەو بەڵێنانە دەهێنێتەدی.

بەڵام بەشی دووهەمی بەڵێنەکەی خوا بۆ ئیبراهیم بە ئاڕاستەی نەوەکانی بوو، نەک ئیبراهیم خۆی بەڵکو خودا دەفەرموێت: (نەوەت وەک ژمارەی ئەستێرەکانی ئاسمان و وەک لمی سەرکەناری دەریا زۆر دەکەم. نەوەت دەبێتە میراتگری دەرگای دوژمنەکانی). ئیبراهیم هیوایەکی زۆر گەورەی هەبوو کە منداڵەکانی دەبنە میراتگری ئەو بەڵێنانەی کە خوا بە ئیبراهیمی داوە. ئەوان گەشە دەکەن و زۆر دەبن و بەهێزیش دەبن، تەنانەت هێزیان دەبێت بەرامبەر دوژمنەکانیشیان. ئەمانە هەمووی بەڵێنی زۆر گەورەن بۆ کەسێکی وەک ئیبراهیم کە تەنها یەک منداڵی هەبوو و تەنانەت خاوەنی مەترێک خاکیش نەبوو، تەنها کۆچبەر بوو. بەڵام ئیبراهیم هیوایەکی گەورەی بە خودا هەبوو، ئێمەش دەتوانین بە هەمان شێوە هیوایەکی وەک ئەومان هەبێت بە بەڵێنەکانی خوا تەنانەت ئەگەر ‌هێشتاش لە چاوەڕوانی هاتنەدی بەڵێنەکاندا بین.

سێهەم خاڵ لە پەیمانی خوا بۆ ئیبراهیم لە پەیدابوون ٢٢ ئەوەیە کە (لە ڕێگەی نەوەی تۆوە هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بەرەکەتداردەبن). ئەم بەشە زۆر زۆر پەیوەندیدارە بە ئێمەوە چونکە بە بێ ئەم دێڕە لە ئایەتی ١٨ لەوانەیە بێ بەش بووباین لێی. لێرەدا خودا دەفەرموێت کە بەرەکەتدارکردنی ئیبراهیم و نەوەکانی تەنها بۆ خۆیان نییە بەڵکو لە ڕێی نەوەکانی ئەوەوە بەرەکەتەکە دەگوازرێتەوە بۆ هەموو جیهان. ئەمەش لە مەسیحدا بە تەواوەتی هاتۆتە دی.  لە دایکبوونی مەسیحی گەورەمان مایەی شادیە و هیوایەکی بێ کۆتاییە، نەک تەنها لەبەرئەوەی کە ئەو گەورەمانە، بەڵکو لەبەرئەوەی بە هاتنی بۆ سەر زەوی، جیهان هیوای دۆزییەوە. وەک چۆن زەکەریا باوکی یەحیا لە لۆقا ١: ٧٢-٧٣ دەڵێت، هاتنی مەسیح تەواوکردنی بەڵێنەکانی خوایە بۆ ئیبراهیم و نەوەکانی. ئێستا منیش دەتوانم هیوام بە خودا و بەڵێنەکانی هەبێت. ئێستا منیش دەتوانم بەشدار بم لەو بەرەکەتەدا کە ئیبراهیم و نەوەکانی بەشداربوون تێیدا. ئێستا هەموو گەلێک لەسەر زەوی دەتوانێت پەیوەندیەکی بەهێز و پڕ بەرەکەت و پڕ لە هیوایان هەبێت لەگەڵ خودا لە ڕێی عیسای مەسیحەوە. چوکە ڕزگارکارێکمان بۆ هاتووە کە ناوی عیسای مەسیحە.

 

پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە

ئایەتی ١٨ پێمان دەڵێت کە ﴿هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار دەبن، چونکە تۆ گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەی من بوویت﴾.  ئەگەر گوێڕایەڵی ئیبراهیم ئەوەندە گرنگە بەلای خوداوە، ئەی لە ئەمڕۆدا خودا چیم پێ دەڵێت بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی بم؟ ئایە شتێک هەیە لە ژیانمدا کە هێشتا تێیدا گوێڕایەڵی خودا نەبووبم؟

 

نوێژ

ئەی خودایە، سوپاس و ستایشت دەکەم لەبەر ئەو هیوایەی کە بە مەسیح هەمە. سوپاس بۆ هاتنی مەسیح بۆ سەر زەوی  بۆ تەواوکردنی بەڵێنە مەزنەکەت کە لە رێگەی نەوەی ئیبراهیمەوە هەموو نەتەوەکانیتریش بەرەکەتدار دەبن. هاوکاریم بکە تا هیوام بە تۆ هەمیشە زیاتر و گەورەتر بێت ، بەتایبەتی کە دۆخم لەم ژیانەدا قورس و نارەحەتکەر دەبێت، هاوکاریم بکە بۆ ئەوەی هەمیشە نموونەی هیوا و گوێڕایەڵی ئیبراهیمم لەیاد بێت. با گوێڕایەڵبوون و هیوام بە تۆ ببێتە بەرەکەت بۆ خەڵکانی تریش. بە ناوی عیسای مەسیح، ئامین



Author

  • admin
    View all posts
(Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە
Facebook
ڕۆژی ١ڕۆژی ١كانونی یه‌كه‌م 1, 2025
ڕۆژی ٣كانونی یه‌كه‌م 3, 2025ڕۆژی ٣

Related PostsBest

یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ٢١
لە دایکبوونێکی پیرۆز و بێفیزانە

admin كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ٤
میری ئاشتی

admin كانونی یه‌كه‌م 4, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.