06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home خێزان پەرستشی خێزانیی دایک و باوکان، ڕێگا بە منداڵەکانت مەدە بۆ گوێڕایەڵ نەبوون
پەرستشی خێزانییخێزاندایکوباوکایەتی
-+=

دایک و باوکان، ڕێگا بە منداڵەکانت مەدە بۆ گوێڕایەڵ نەبوون

John Piper ئازار 23, 2023 1 min read 0
2

من ئەم وتارە دەنووسم بۆ بانگکردنی دایکان و باوکانی مەسیحی بۆ ئەوەی لەسەر گوێڕایەڵبوون ڕایانبهێنن. هۆکاری نووسینی ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بینیم منداڵان هیچ بایەخێک بە داواکارییەکانی دایک و باوکیان نادەن و ئەوانیش هیچ لێپرسینەوەیەک لەگەڵ منداڵەکانیان ناکەن. بۆ نموونە دایکان و باوکان دوو سێ جار بە منداڵەکانیان دەڵێن دانیشن ، بوەستن ، بێن یان بڕۆن و دواترئەگەر گوێڕایەڵ نەبوون بە منداڵەکانیان دەڵێن ئەگەر گوێڕایەڵ بیت ئەو شتەت بۆ دەکڕین کە دەتەوێ. لەوانەیە ئەمە  بۆ گوێڕایەڵی منداڵەکە سوودی نەبێت.

بەم دواییانە، دوو شتم بینی کە وای لێکردم ئەم وتارە بنوسم. یەکێکیان کوشتنی ئێندی لۆپێزی تەمەن ١٣ ساڵ بوو لە کالیفۆرنیا، لەلایەن پۆلیسەوە کە پێیان وابوو خەریک بوو بە سیلاح تەقەیان لێ بکات. بەڵام لەڕاستیدا چەکێکی یاری منداڵان بوو. ئەوەی کە ڕووداوەكەی درووست کرد ئەوە بوو کە پۆلیس گوتیان كەوا دوو جار بە کوڕەکەیان وت تا چەکەکە فڕێ بدات، بەڵام ئەو لە جیاتی ئەوە ڕووی چەكەكەی لە پۆلیسەکان كرد و ئەوانیش تەقەیان لێیكرد.

من وردەکارییەکانی ئەو دۆخە نازانم یان تەنانەت ئەگەر ئێندی فەرمانەکانی بیستبێت. کەواتە من ناتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم کە ئەو یاخی بووە لە فەرمانەکانی ئەفسەرانی پۆلیس. بەڵام چی دەبوو ئەگەر گوێی لە پۆلیس بووایە و گرنگی بە وریاکردنەوەی ئەوان دابووایە؟ ئەگەر ئەوه راست بێ، بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی ئەو. ئەنجامی گوێڕایەڵنەبوونی دەسەڵات (واتا دایک و باوک و مامۆستا و پۆلیس… هتد) مردنە.

ئەو کارەساتەی کە ڕوودەدات

بەم دواییانە، من شاهێدی ڕووداوێکی هاوشێوە بووم لە فڕۆکەیەکدا. سەیری دایکێکم کرد کە کوڕەکەی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی تەقەی لێبکرێت.

من لە پشت دایک و کوڕەکە دانیشتبووم. کوڕەکە تەمەنی نزیکەی ٧ ساڵ بوو. ئەو یاری بە ئایپادەکەی دەکرد. كارمەندانی فڕۆکەخانەکە ڕایانگەیاند کە پێویستە هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بکوژێننەوە. بەڵام ئەو نەیکوژاندەوە. دایکەکەش داوای لێنەكرد تا بیکوژێنێتەوە. كاتێک كارمەندانی فڕۆکەخانەکە بەلایان داچوون کارمەندەکە گوتی پێویستە ئامێرەكە بکوژێنیتەوە. كوڕەكە گوێی پێنەدا و دایکەکەش گوێی پێنەدا.

دواینجار، كارمەندی فڕۆکەخانەکە لەسەریان وەستاو گوتی کەوا کوڕەکە پێویستە ئامێرەکە بداتە دایکی. کوڕەکە ئامێرەكەی کوژاندەوە. كاتێک كارمەندەكە گەڕایەوە شوێنی خۆی كورەكە دووبارە ئامێرەكەی بەكارخستەوە. بەردەوام بوو لەیاری كردن و دایکەکەش هیچی نەگوت. من وا بیرم کردەوە، دایکەکە وا ڕاهێنان بە كوڕەكە دەکات کە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێ بکرێت. 

ڕزگارکردن لە بەخێوکردنی گەمژانە

من دەتوانم تێبگەم کە چۆن دایک و باوکە بێباوەڕەكان دەتوانن ڕێگە بدەن بە بەرەنگاری و تەمبەڵی منداڵەکانیان. ئینجیل فێرمان دەکات کە کوێرە ڕۆحییەکان (بێباوەڕان) جیاواز لە ڕێگەی خودا هەڵسوکەوت دەکەن. بەڵام دایک و باوکە مەسیحییەکان سەرم لێدەشێوێنن کاتێک كە  گوێڕایەڵی منداڵەکانیان لە بیر دەكەن.

بۆچی دایک و باوکان ڕێگا بە گوێڕاڵ نەبوونی منداڵەکانیان دەدەن؟ من دڵنیا نیم. بەڵام لەوانەیە ئەو نۆ تێبینیە یارمەتی ڕزگارکردنی هەندێک لە دایک و باوکان بدات لە بەخێوکردنی منداڵەکانیان بە خراپی و بە گەمژەیی.

١. گوێڕایەڵبوونی منداڵان بۆ دایک و باوکیان یەکێکە لە داوکارییەکانی ئینجیل

“ئەی منداڵان، ئێوە وەک شوێنکەوتوی مەسیحی باڵادەست، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە ڕاستییەکەی ئەوەیە” (ئەفەسۆس ٦: ١).  خودا داوا لە منداڵان دەکات کە گوێڕایەڵی دایک و باوکیان بن و لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە دایک و باوک دەكات کە فێری منداڵەکانیان بکەن کە گوێڕایەڵ بن. ئەمە بەشێکە لە ئیشەکەمان – بۆ ئەوەی منداڵان فێر بكەین ملکەچ بوون بە دەسەڵاتی جۆراوجۆر کە خودا دایناوە دڵخۆشییە. دایک و باوکان نوێنەرایەتی خودا دەکەن بۆ منداڵە بچووکەکان، هەروەها ڕێگە پێدانی منداڵان بۆ پشتگوێخستنی فەرمانەکانی خودا مەترسیدارە.

٢. گوێڕایەڵبوون مەرجێکە لە پەیمانی نوێدا

گوێڕایەڵی تەنیا بابەتێکی “یاسایی” نییە. پەیامی مزگێنی داوامان لێ دەکات گوێڕایەڵی خودا بین. پۆڵس باوەڕدارانی ڕۆمای بانگ کرد بۆ ئەوەی باوەڕ بە مەسیح بهێنن و گوێڕایەڵی بن (ڕۆما ١: ٥). تێبینی ئەوە بکە کە پۆڵس تەنها نەیگوت، “باوەڕ بە مەسیح بهێنن.” بەڵکو گوتی، “باوەڕ بە مەسیح بهێنن و گوێڕایەڵی بن.” هەروەها لە ڕۆما ١٥: ١٨ پۆڵس گوتی، “ناوێرم باسی شتێک بکەم جگە لەوەی مەسیح بۆ گوێڕایەڵبوونی نەتەوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی منەوە ئەنجامی داوە، بە وتە و کردار.” 

ئامانجی پۆڵس ئەوە بوو کە “هەموو بیرکردنەوەیەک بە دیل بگرێت بۆ گوێڕایەڵی مەسیح” (دووەم كۆرنسۆس ١٠: ٥). ئەو داوای لە کڵێساکان کرد، “ئەگەر کەسێک گوێڕایەڵی ئەو ڕاسپاردانە نەبوو کە لەم نامەیەدا هاتووە، دیاری بکەن و تێکەڵی مەبن تاکو شەرمەزار بێت” (دووەم سالۆنیكی ٣: ١٤).

ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵەکانیان فێر ناکەن گوێڕایەڵی دەسەڵاتی دیاریکراوی خودا بن، ئامادەیان دەکەن بۆ ژیانێکی دژ بە فەرمایشتەکانی خودا، ژیانێک بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ ئەو ئینجیلەی کە ئارەزووی دەکەن فێری منداڵەکانیان بکەن. 

٣. دەکرێت منداڵان ناچار بکەین گوێڕایەڵ بن

بینینی دایک و باوکان وەک ئەوەی كە بێ دەسەڵات بن لە بەرامبەر  یاخی بوونی منداڵەکانیان شتێكی ناخۆشە. خودا داوا دەکات کە منداڵان ملکەچ بن چونکە دەکرێت دایکان و باوکان منداڵەکانیان ناچار بکەن بۆ گوێڕایەڵبوون. منداڵە بچکۆڵەکان، لە خوار تەمەنی یەک ساڵیەوە، دەکرێت بەشێوەیەکی کاریگەر پیشانیان بدرێت لەوەی کە نابێت هەندێک شت بکەن وەک دەست لە شت نەدەن، گازنەگرن، لە کەس نەدەن، تف نەكەن و جوێن نەدەن. دەبێت دایک و باوک لە بیری بێت کە دەسەڵاتی بە سەر منداڵی خۆیەوە هەیە. لەبەر ئەوەی تۆ لە ئەوان گەورەتریت، دەسەڵاتەکەت بۆ دڵخۆشی ئەوان بەکاربهێنە بەوەی کە فێریان بکەیت کە گوێڕاڵبوون چەندە پێویستە.

٤. دەبێ داواکردنی گوێڕایەڵی لەسەر شتە بچوكەكان لە ماڵەوە ڕاهێنانی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی لە شوێنە گشتیەكاندا لەسەر شتە گرنگەكان سوور بین. 

یەک ڕوونکردنەوە کە بۆچی منداڵان لە ناو خەڵكیدا لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵدان ئەوەیە کە لە ماڵەوە فێری گوێڕایەڵی نەکراون. هۆکارێک بۆ ئەمە ئەوەیە کە زۆر شت لە ماڵەوە شایەنی ئەوە نیە كە شەڕی لەپێناو (لەسەر) بكرێت.  ئاسانترە کە خۆمان ئەنجامی بدەین لە جیاتی ئەوەی کات و هەوڵ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکە بۆ ئەنجامدانی کارەكە دابنێین. بەڵام ئەمە بە سادەیی مەشق بەو منداڵانە دەکات کە لە هەر شوێنێک بن گوێڕایەڵییان ئارەزوومەندانە بێت. گونجان لە داواکردنی گوێڕایەڵی لە ماڵەوە، یارمەتی منداڵەکانت دەدات کە لە  شوێنی گشتیدا چێژی لێ وەربگرن.

٥. فێر بوونی گوێڕایەڵی هاندانی دەوێ و پاداشتی هەیە.

ئەگەر بە منداڵێک بڵێیت لە جێگاکەی بمێنێتەوە و  بەڵام ئەو هەرچۆنێک بێت لە جێگاکەی هەستێت، ئاسانترە پێی بڵێین، بگەڕێوە سەر جێگاکە، لەوەی كە هەستین توندوتیژی بەكاربهێنین. دایک و باوکان ماندوون.من هەست بە دڵسۆزی دەكەم بۆ ئەوان. بۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵ، من منداڵی خوار هەژدە ساڵم هەبوو. داواکردنی گوێڕایەڵی پێویستی بە وزە هەیە، لەڕووی جەستەیی و لەڕووی هەست و سۆزەوە. ئاسانترە کە ڕێگە بە منداڵەکان بدەیت ڕێگایان هەبێت.

ئەنجامەکە؟ منداڵەکانتان کۆنتڕۆڵ ناكرێن لە كاتی زۆر پێویستدا. ئەوان فێر بوون کە ئەو شتەی کە دەیانەوێت چۆن لە لایەن دایک و باوکەوە بەدەستی بهێنن. ئەوان دەزانن کە دایک لاوازە بۆیە ئەگەر داوا لە باوک بکەن  کە چییان دەوێت وەریدەگرن. ئەوان دەزانن کەی تۆ خەریکە زۆر تووڕە ببیت. بۆیە ئەوان بەرەنگاری ڕێنماییەكانت دەبنەوە بەر لەوەی  تەواو توڕەت بكەن.  ئەمە میوە بۆ هەموو کەسێک ترش دەکات. بەڵام ئەو کارەی کە پێویستە یەکسەر ئەنجام بدرێت ئەوەیە لەگەڵ هەموو چەواشەكاریەكان میوەی شیرین بدە بە دایک و باوکان، و منداڵان، و ئەوانی تریش.

٦.   ‎تۆ دەتوانیت ئەم گوناهانە ڕابگریت كە پێشتر بەردەوام لەلایەن باوباپیرانەوە بۆ نەوەكانی  ئەنجام دەدران و ئێستاش بەردەوامن لەگوناه

هۆکارێک کە دایک و باوکان ڕاهێنانی منداڵەکانیان ناکەن  ئەوەیە کە هەرگیز بۆ خۆیان رووینەداوە و فێر نەبوون. ئەوان لەو خێزانەوە دێن کە دوو شێوازیان هەبوو: لاوازی و تووڕەیی. ئەوان دەزانن کە نایانەوێت دایک و باوکێکی تووڕەبن. تاکە شت كە دەیزانن لاوازییە، واتە دایک و باوکان بە سادەیی ئەو شتە دەدەنە منداڵەکان کە دەیانەوێت و  دژایەتی خواستی منداڵەکانیان ناکەن. بەڵام هەواڵی خۆش هەیە: ئەمە دەتوانرێت بگۆڕدرێت. دایک و باوکان دەتوانن لە ئینجیل و لە کەسانی ژیر و دانا فێربن کە چی بکەن.

٧. دایکوباوکی بەخشندە، منداڵەکان لە ملکەچی دەرەکییەوە بەرەو ئارەزوویەکی دڵخۆشکەر دەبەن.

منداڵان پێویستە گوێڕایەڵ بن پێش لەوەی بتوانن لە ڕێگەی باوەڕەوە گوێڕایەڵی بکەن. کاتێک باوەڕ دێت، ئەو گوێڕایەڵییەی کە لە ترس ، پاداشت و ڕێزەوە فێری بوون، دەبێتە دەربڕینی سروشتی باوەڕ. ئەوە خۆشەویستی نییە ئەگەر دایک و باوکان  داوای گوێڕایەڵی لە منداڵەکانیان نەکەن پێش لەوەی باوەڕبهێنن .  بەڵكو دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوان نەریتی یاخیبون درووست بکەن کە لە دژی میوەی باوەڕی ڕاستەقینە کار دەکەن کە ئەویش گوێڕایەڵبوونی منداڵەکە بۆ خودایە.

٨. ئەودایکوباوکانەیكەداوایگوێڕایەڵیدەكەنمنداڵەكانیاندڵخۆشترن

دایک و باوکێکی تەمبەڵ کە فێری گوێڕایەڵی ناکات، منداڵی میهرەبان و چاک بەرهەم ناهێنێت. ئەو منداڵانە بەرهەم دەهێنێت کە لوتبەرز و بێ ڕێزن. ئەو منداڵانە دڵخۆش نین و کەس دڵخۆش ناکەن. ئەوان خوازەڵۆک و بێڕێزن. ئازادیەکانیان بەرەکەتی بۆ ئەوان و ئەوانی تر نییە. ئەوان ئازادن وەكو ئۆتۆمۆبێڵێک كە سوكانی نەبێ و بچێتە هەر شوێنێك كە بیەوێ. ئەو جۆرە ئازادیە مەترسیدارە. ئەوان قوربانی ئارەزووەکانی خۆیانن. زوو یان درەنگ ئەم هەڵوێستە خۆبەزلزانانە، خواستە خراپەکان و ئازادییەکان تێکەڵ دەبن و بۆ ئەوەی ببێتە هۆی دەرئەنجامێکی خراپ یان لەوانەیە ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کوشندە لەگەڵ پۆلیسدا.

٩. داواکردنی گوێڕایەڵی وەک داواکردنی کامڵ بوون نییە. 

چونکە دایک و باوکان نوێنەرایەتی خودا دەکەن بۆ منداڵان، بەتایبەتی پێش ئەوەی بتوانن خودا بە باوەڕ بە ئینجیل بناسن، ئێمە  دادپەروەری و میهرەبانیان پیشان دەدەین. هەموو سەرپێچییەک سزانادرێت. هەندێکی تێبینی کراون، هەندێ سه‌رزه‌نشتكردن، و هەندێ بەسەریدا تێپەڕبوون. هیچ دەستنیشانکردنێکی ورد نییە بۆ ئەم هاوسەنگیە، كاتێک بۆ چاكبوون یان كاتێک بەسەر یاخی بووندا تێدەپەڕێت. منداڵ دەبێت لە کرداری  دایک و باوکانی ئێمە فێر بن کە خودا لە ئینجیل ئاگرێکی بێ ئامانە. (عیبرانییەكان ١٢: ٧ ، ٢٩). هەروەها خودا ئارامگر و لەسەرخۆیە بۆ تووڕەیی (یەكەم تیمۆساوس ١: ١٦). لە هەردوو حاڵەتدا، چاكبوون و ئارامگرتن، ئامانجێكی گوێڕایەڵی تەواوە کە خێرا و دڵخۆشکەرە. ئەمە ئەو شتەیە کە خودا لە مەسیحدا بەرهەمی دەهێنێت.

دایک و باوکان، ئێوە دەتوانن ئەمە بکەن. ئەمە وەرزێکی سەختە. من زیاتر لە سەدا شەستی ژیانم لەناو ئەمەدا بەسەربردووە. بەڵام ناز و نیعمەتی خوایی هەیە بۆ ئەم کارە، ئێوەش پاداشتی گەورەتان لە پێشە.

جۆن پایپەر دامەزرێنەر و مامۆستای desiringGod.org و ڕاوێژکاری کۆلێژی بێتلەحم و سیمینارە. بۆ ماوەی 33 ساڵ وەک قەشەی کڵێسای بێتلەحم باپتیست، میناپۆلیس، مینیسۆتا خزمەتی کردووە. ئەو نوسەری زیاتر لە ٥٠ کتێبە.

ئەم وتارە وەگیراوە لەم سەرچاوەیە.

Author

  • John Piper
    John Piper
    View all posts
Read this article in English (Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە Vê gotarê bi kurdîya kurmancî bixwîne (Kurmanji)
Facebook
بێ خۆشەویستی ناتوانین بەردەوام بینبێ خۆشەویستی ناتوانین بەردەوام بینئازار 23, 2023
پێنج هەنگاو بۆ تۆبەکردنئازار 23, 2023پێنج هەنگاو بۆ تۆبەکردن

Related PostsBest

خێزانژنێتی و کچێتی

ئیتر بەهێزی خۆم نا، بەهێزی مەسیح دایکایەتی دەکەم
یەکگرتن لەگەڵ مەسیح (و منداڵانی بچووک)

Christina Fox ئازار 23, 2023
خێزانهاوسەرگیری

باوەڕدار هەرگیز نابێت لە ژنەکەی بدات

admin شوبات 21, 2026
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.