07حوزەیران2025
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home کڵێسا و خزمەتکردن چۆن گرنگی بە قەشە بدەین
کڵێسا و خزمەتکردن
-+=

چۆن گرنگی بە قەشە بدەین
پێنج ڕێگا بۆ هاندانی قەشە

Greg Morse ئایار 29, 2025 1 min read 0
0

ئەمالێک(دووژمنەکان )وەک مارێک لە دارستانەکانەوە هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل. هێشتا کەناراوەکان لە سوپای فیرعەون پاک نەکرابوونەوە، گەلەکەش نەگەیشتبووە سینا، پێش ئەوەی دوژمنی نوێ سەرهەڵبدەن: “پاشان ئەمالێک(دوژمن) هات و لەگەڵ ئیسرائیل لە ڕەفیدیم شەڕیان کرد” ( دەرچوون ١٧: ٨ ).

بێ هیوایی کۆیلە کانی سەرباز کرد. موسا (فەرماندە) یەشوعی ڕاسپارد کە پیاو کۆبکاتەوە و بەرەو شەڕ بڕۆن. موسا لە ڕێگایەکی جیاواز شەڕی دەکرد: “سبەی لەسەر لوتکەی گردەکە دەوەستم و دارەکەی خودام بەدەستەوەیە” ( دەرچوون ١٧:٩ ).

بۆیە ڕوویدا. “هەر کاتێک موسا دەستی بەرزدەکردەوە، ئیسرائیل سەردەکەوتن و هەرکات دەستی دەهێنایە خوارەوە، ئامالێکەکان(دوژمن) سەردەکەوتن” ( دەرچوون ١٧:١٠-١١ ). ئەمە ڕێگایەکی سەیرە بۆ بردنەوە یان دۆڕان لە شەڕێکدا. ژیانی ئەو پیاوانە بە دارەکەی موسا دەسووڕا. بەرز ڕاگیرا، ئیسرائیل دەستدرێژی کرد. لەگەڵ دابەزینی دەستەکان، ئەمالێک(دوژمن) یاری وێرانکاری دەکرد. پێغەمبەر فێر بوو کە هێزی کێشکردن دوژمنێکی بێ وەستانە: “دەستەکانی موسا ماندوو بوون” ( دەرچوون ١٧:١٢ ).

قەشەکانیش ماندوێتییەکی لەو شێوەیە دەزانن – ئەم سووتاوییە لە بەرزکردنەوەی دەستەکانە بۆ نوێژ کردن لە پێناوی گەلی خودا. نزیکە لە ماندوو نەناسی، لەسەر گردەکە بیانبینن، ڕۆژ بە ڕۆژ، مانگ بە مانگ، ساڵ بە ساڵ. وەرزەکان دەگۆڕدرێن، بەڵام لەوێ لە لوتکەدان. هەندێک جار هەمووی بێ کەڵک دەردەکەوێت. هەندێک جار بێ سوپاسە. تیشکی خۆر گلەیی لە برۆ دەدا؛ خەم و پەژارەی گەلەکەیان لەسەر ڕۆح دەپۆشێت. کێشکردن لە خزمەت، دوژمنێکی بێ وەستانە.

ساڵان تێدەپەڕێت. دەستەکان دابەزین. تەنها چەند ساڵێکە و هەندێک لە قەشەکان بە تەواوی وازیان لە خزمەت هێناوە. کەواتە بەختەوەرە ئەو قەشەیە کە هارون و حوری لەگەڵدایە:

دەستەکانی موسا ماندوو بوون، بۆیە بەردێکیان برد و خستیانە ژێری، ئەویش لەسەری دانیشت، لە کاتێکدا هارون و حور دەستەکانیان بەرزکردەوە، یەکێکیان لە لایەک و ئەوی دیکە لە لایەکی تر. بۆیە دەستەکانی تا خۆرئاوابوون  جێگیر بوون. یەشوع بە شمشێر ئەمەلێک(دوژمن) و گەلەکەی زاڵ کرد. ( دەرچوون ١٧: ١٢-١٣ )

لێرەدا پەندەکە هاتەدی: “ئەگەرچی مرۆڤ بەسەر کەسێکدا زاڵ بێت کە تەنیایە، بەڵام دوو کەس بەرگەی دەگرن – پەڕۆیەکی سێ قات خێرا ناشکێت” ( ژیرمەندی ٤:١٢ ). بەختەوەرە ئەو قەشەیە کە قشەکانی دیکە لە تەنیشتی وەستاون، بەڵام بەختەوەرە ئەو کەسەی کە تەواوی کڵێسایەکە دەستەکانیان بەرز کردووەتەوە.

چۆن قەشەکەت خۆش بوێت

پێش ئەوەی بووم بە قەشەیەک، بە دەگمەن پرسیارم دەکرد، چۆن بە باشترین شێوە گرنگی بە قەشەکانم بدەم؟ چۆن بتوانم نیعمەتێک بم بۆیان، تازەیان بکەمەوە، دەستیان بەرز بکەمەوە؟ هەمیشە وا دیار بوو هەر یەکێک لە قەشەکانم بێ کەموکۆڕن. پێویستم بە یارمەتی ئەوان بوو ,بەڵام وا دیار بوو، پێویستییەکە یەکلایەنە بوو. بەڵام کتێبی پیرۆز نیشان نادات کە وا بێت. بە وەرگرتنی زانیاری لە کتێبی  کورت و نایابی جۆن ئۆین کە ئەرکەکانی هاوڕێیەتی مەسیحی , چەند ڕێگەیەک لەبەرچاو بگرن کە مەڕێک بە باشی گرنگی بە شوانەکەیان دەدات.

١. ڕێزیان لێ بگرن

هەندێک خێزان وا دەزانن لە کاتی سواربوونی سەیارە لە کڵێساوە بۆ ماڵەوە  کاتێکە بۆ ڕەخنەگرتن لە قەشە و وتارەکە. من تاوانبار کرام لە ڕێگەی وشەی چارڵز سپێرجون،

پیاوانی ئەم جیهانە پڕن لە هەمان ڕۆحی دژایەتی،  بەهای ئەو دەسەڵاتدارانە کەم دەکەنەوە کە خودا بۆیان دەنێرێت و دان بەوەدا دەنێن کە ئەگەر خودا کەسێکی باشتر بنێرێ گوێڕایەڵی دەبن . بە هیچ شتێک شوکرگوزار نابن و ڕخنەی بێ مانا لە هەموو شتێک دەگرن و مامڵە دەکەن. بۆ نموونە پەترۆس زۆر قسە ڕەقە، ئەپۆلۆس زۆربڵێیە، پۆڵس زۆر موناقەشە دەکات، تیمۆساوس زۆر گەنجە، یاقوب زۆر توندە و یۆحەنا زۆر نەرم و نیانە. ( بانگخوازانی سەرنجڕاکێش )

کەواتە چەندە گرنگە وەسفی سەرەکی پەیوەندی ئەندامێک لەگەڵ قەشەکەی وەسفێکی ڕێزلێنان بێت.

قەشەیەکی بێفیز ڕەنگە شەرم بکات لە گۆتنی هەندێک بابەت بۆیە گوێ لە فەرمانی نێردراوان بگرن: “ئێمە داواتان لێدەکەین، برایان، ڕێز لەو کەسانە بگرن کە لە نێوانتاندا ماندوو دەبن و بەسەرتاندا زاڵن و ئامۆژگاریتان دەکەن،  بەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییەوە  لەگەڵ یەکتر بژین” ( یەکەم سالۆنێکی١٢:٥-١٣ ). لە بەر کار و ماندووبوونیان بەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییەوە باسیان بکەن  . ئایا ئەمە وەسفی تۆ دەکات؟ یان بۆ ئەوەی ئەوە ڕووبدات، ئایا قەشە پێویستە توانایی گونجاندنی خۆی لەگەڵ ئارەزووەکانی تۆدا هەبێت؟

٢. لاسایی ئەوان بکە

یەکێک لەو ڕێگایانە لەبەرچاو بگرن کە نووسەری کتێبی عیبرانییەکان بانگمان دەکات بۆ ئەوەی ڕێزیان لێ بگرین: «قەشەکانتان وەبیر بهێننەوە، ئەوانەی کە قسەی خودایان بۆ کردوون. بیر لە دەرئەنجامی شێوازی ژیانیان بکەوە، و لاسایی باوەڕەکەیان بکەوە” ( عیبرانییەکان ١٣: ٧ ). لاسایی دڵسۆزترین شێوەی ڕێزگرتنە.

ئایا قەشەکانتان  بێفیزن، ئاگاداری قسەکانیانن، لە ناخۆشییەکاندا چاونەترسن، نەرم و نیانن بەرامبەر کەسانی یاخی بوو، بە قووڵی تینوو و تێگەیشتووی کتێبی پیرۆزن، لە مەسیحدا دڵخۆشن، لە نوێژدا بەردەوامن، ئینجیلین و هەروەها باوک ، مێرد، سەرکردەی لە خوا ترسن؟ چ شتێک هەیە لە ژیانی باوەڕی ئەوان کە لاسایی بکەنەوە؟ دەرئەنجامی ژیانیان لەبەرچاو بگرن و لاساییان بکەنەوە. و پێیان بڵێ کە تۆ لاساییان دەکەیتەوە.

جۆن ئۆوێن بانگەوازی مەسیحییەکان دەکات کە کەموکۆڕی قەشەکەیان لە خۆشەویستیدا داپۆشن، دان بەوەدا دەنێت کە ژیانی مامۆستاکانیان “ئامرازێکی نیعمەتە لەلایەن خوداوە کە وەک ڕزگاربوونێک بۆیان دابینکراوە کاتێک لە ژێر تاقیکردنەوەدان، هەروەها هاندەرێکە بۆ پیرۆزی و دڵگەرمی و نەرم و نیانی و خۆبەدەستەوەدان”. (١٩).  قەشەکانتان تەواو و بێ کەموکۆڕی نین بەڵام پشتگیری ژیانێکی پیرۆز دەکەن. ئایا نموونەی ژیانی قەشەکانت پشتگوێ دەخەی بۆ باوەڕەکەت؟  ئایا قەشەکانت نموونەیەکن کە بە بەردەوامی سەیری بکەیت؟

٣. دوعایان بۆ بکە

تا چەند دوعا بۆ قەشەکانتان دەکەن؟

ئەگەر باوڕداران ئەوەندەی کاتیان دادەنێن بۆ کەموکۆڕی قەشەکانیان کات بەسەر ببەن بۆ دۆعا کردن بۆیان ئەوا لەوانەیە کەموکۆڕییەکەیان کەم ببێتەوە و گەشە بکەن.  پرسیارەکە ئەمەیە، “ئایا درک بەوە دەکرێت کە هەر لاوازییەکی هەستپێکراو لە خزمەتکردنی قەشەدا ڕەنگە بەهۆی بێ نوێژی کڵێساکە بێت؟” ( ئەرکەکان , 22).

بەهەشت ئاشکرای دەکات کە قەشەیەک چەندە بە دوعای باوڕداران پشتگیری کراوە (یان نا). لەوانەیە تۆ لە مەیدانی شەڕدا بیت لەگەڵ یەشوع (چیرۆکی موسا لە دەرچون)، بەڵام ئەگەر بەڕاستی یارمەتی بدەیت بە بەرزکردنەوەی دەستەکانی لەسەر گردەکە  — دوعای بۆ بکە. دوعاکانتان وەک بەرد بێت بۆ ئەوەی لەسەری دابنیشێت.

لەبارەی سپێرجونەوە دەوترێت کە کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە سەرکەوتنە گەورەکەی لە خزمەتکردندا، بە سادەیی تێبینییەکی کرد و وتی: “باوڕداران دوعام بۆ دەکەن.” و لە بۆنەیەکی تردا، سەردانکەرانی هێنایە خوارەوە بۆ ژێرزەمینی کڵێساکە، ئەو شوێنەی کە هێز و گەرمی پێدەبەخشی. دەرگاکەی کردەوە و میوانەکان پێش دەستپێکردنی خزمەتەکە سەدان کەسیان بینی کە نوێژیان دەکرد.

ئایا دوعا بۆ قەشەکانت دەکەیت کە لەلایەن عیساوە بمێنێتەوە، تا لە عیسادا پشتگیری بکرێن و ڕازی بن؟ و ئایا لەگەڵ قەشەکانت دوعا دەکەیت، کە بێ باوڕان ڕزگاریان بێت و باوەڕ بکەن بە عیسا و کڵێساکەت گەشە بکات؟

٤. پشتگیرییان بکە

مەهێڵە قەشەکەت نیگەران بێت کە ئێوە لە کوێن

پۆڵس ناچار بوو ئەم پرسیارە بکات و ڕاپۆرتە دڵتەزێنەکەی بۆ تیمۆساوس نارد: “لە یەکەم بەرگریکردنمدا کەس نەهات لە تەنیشتمەوە بوەستێت، بەڵکو هەمووان بەجێیان هێشتم. با تۆمەتیان لەسەر نەدرێت!” ( دووەم تیمۆساوس ٤:١٦ ).

ئایا قەشەکانتان بەجێدەهێڵن تا بە تەنیا بەرگە بگرن؟ ئۆین تێبینی دەکات، “کاتێک فەرماندەیەک کە لە بەرامبەر مەترسیدا پێشڕەوی دەکات، ئاوڕێک لە دواوە دەداتەوە و چاوەڕێی بینینی سەربازەکانی لەگەڵ خۆیدا دەکات بەڵام بۆی دەردەکەوێت کە ئەوان هەڵاتوون، خیانەتێکی زۆری لێدەکرێت و بە زۆر لەلایەن دوژمنەکانیەوە دەچێتە دۆخێکی مەحاڵەوە” (28).

چەند جیاوازە کە کڵێسایەکی پڕ لە ئەندامی وەک ئۆنیسیفۆرۆس هەبێت ؟ پۆڵۆس ڕاپۆرت دەدات،

پەروەردگار بەزەیی بە ماڵی ئۆنێسیفۆرس بێتەوە ، چونکە زۆرجار ورەی منی بەرز دەکردەوە و شەرمی بە زنجیرەکانم نەدەکرد، بەڵام کاتێک گەیشتە ڕۆما بە جدی بەدوامدا گەڕا و منی دۆزیەوە — یەزدان بەزەیی پێبدات لەو ڕۆژەدا! – ئێوەش هەموو ئەو خزمەتانەی لە ئەفسوس پێشکەشی کردووە، باش دەزانن. ( دووەم تیمۆساوس ١: ١٦-١٨ )

دەتوانین گوێمان لە ڕژانی سوپاسگوزاری بێت لە قەڵەمی پۆڵسەوە. قەشەکان ئەو پیاوانەن کە وەک ئێمە ماندوو دەبن — تەنانەت قەشە گەنجەکانیش ئەوهان. ئەوان زیاتر لە ئەندامی کڵێسا دژایەتی و ڕەخنە و بوختانیان پێدەگات. لەوەش زیاتر، قەشەکان بانگهێشتنامە قبوڵ دەکەن بۆ هەموو شتە تاڵەکانی کڵێسا – زینا، خیانەت، مردن و دابەشبوون. قەشایەتی کارێکی خۆش و قورسە. ئەوان لە پێناو مەڕەکانیاندا ( ئەندامەکان) وەستاون و لەگەڵ ورچ و شێرە شەیتانەکاندا کێبڕکێ دەکەن — ئایا کڵێسا پشتگیرییان ناکات؟

چۆن دەتوانیت پشتگیری قەشەکانت بکەیت، یارمەتیان بدەیت، هانیان بدەیت، پشتیوانییان لێ بکەیت؟ بەرەنگاری بیرکردنەوەی  جیهان بکە و بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرە بۆ یارمەتیدانی پەروەردەکردنی ئەندامەکان —لە ڕێگەی بەقوتابی کردن و خزمەتکردن . لەبیرت بێت، ئەوان تۆ بۆ کاری خزمەتکردن ئامادە دەکەن وقەشەکان  زۆر هاندەرن بۆ بینینی تۆ کە ئەو کارە دەکەیت ( ئەفەسۆس٤:١٢ ).

٥. یارمەتیان بدە خۆشیان بوێیت

دوا ڕێگا بۆ پشتگیری کردنی قەشەکانت ئەوەیە کە یارمەتیان بدەیت تاکوو بتوانن گرنگی بە ڕۆحت بدەن.

گوێڕایەڵی سەرکردەکانتان بن و ملکەچییان بن، چونکە ئەوان چاودێری ڕۆحتان دەکەن، وەک ئەوەی کە دەبێت حیساب پێشکەشی خودا بکەن. با ئەم کارە بە خۆشی بکەن نەک بە بۆڵەبۆڵ، چونکە ئەوە هیچ سوودێکی بۆ ئێوە نابێت. ( عیبرانییەکان ١٣: ١٧ )

ئەندامێکی ژیر دەیەوێت قەشەکانی بە خۆشی سەرکردایەتی بکەن . لە کاتێکدا کە ئەوان هەوڵی قەشایەتی  دەدەن، شوێنی ڕێبەرایەتیەکەیان بکەوە بۆ لای عیسا، ئامادەبە بۆ ئەوەی بە فێرکارییەکانیان ڕازی بیت، ملکەچی ڕێنماییەکانیان بە تا ئەو شوێنەی کتێبی پیرۆز ڕێگەی پێدەدات. بە ئامادەیی،  تامەزرۆیی و بە سوپاسەوە ئەوە بکە تا ئەوان بە دڵخۆشیەوە ئەرکی هەمیشەیی خۆیان کە گرنگیدان بە ڕۆحە جێبەجێ بکەن (کە حیساب پێشکەشی خودا بکەن).

شوێنکەوتنی قەشەکانت بۆ بەرژەوەندی خۆتە. قەشە دڵخۆشەکان قەشەی باشترن. ئەگەر فرەیی قەشەکان زۆربەیان دژایەتی، گومان یان بێ متمانەییان لەگەڵدا بێت، ئەوا ئەندامەکان هیچ چاکەیەک لەگەڵ قەشەدا ناکەن وەک ئەوەی خودا دەیەوێت ناکەن – “سەرپەرشتیکردن، نەک لە ژێر ناچاریدا، بەڵکو بە ئامادەییەوە، وەک ئەوەی خودا دەیەوێت” ( یەکەم پەترۆس ٢:٥-٣ ).

بۆیە لە پەروەردگاردا ڕێزێکی بەرز لە قەشەکانتان بگرن، لاساییان بکەنەوە، دوعایان بۆ بکەن، لە تاقیکردنەوەکاندا لە تەنیشتیان بوەستن، لەگەڵیان بن لە کاری خزمەتکردندا و بە تامەزرۆییەوە ملکەچی ئاراستەکان بن. بەم کارە لەسەر بەردەکە دایاندەنیشێنیت و دەستەکانیان بەرز دەکەیتەوە و یارمەتیان دەدەیت زیاتر خزمەت بە ڕۆحت بکەن لە پێناوی عیسا. و بە نیعمەتی خودا شکست بە ئامالیکی(دوژمن) جیهان و حەزی دونیا و شەیتان دەهێنن. لەم کارەدا بەردەوام بن، بۆ ئەوەی هەموومان ڕاپۆرتێکی باشمان هەبێت بۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا بیدەین بە خودا – قەشەکان بۆ  قەشایەتییان  و ئەندامەکان بۆ ئەندامیەتییان و شوێنکەوتنیان.

Author

  • Greg Morse
    Greg Morse

    View all posts
Read this article in English
کڵێسا و خزمەتکردن
Facebook
ئارەزوو بۆ شتی کەسانی دیکەئارەزوو بۆ شتی کەسانی دیکەئایار 29, 2025

Related PostsBest

ئەندامیێتی کڵێساکڵێسا و خزمەتکردن

بۆچی دەبێت کڵێساکان ئەندامێتییەکی ماناداریان هەبێت؟

ئێریک ڕیمۆند ئه‌یلول 12, 2022
ڕابەرایەتیکڵێسا و خزمەتکردن

تیمۆساوسی ئازیز: چاوت لەسەر دڵسۆزی دابنێ

جێف ڕابەنسەن ئازار 23, 2023

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 4
  • پەرستشی خێزانیی 1
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 4
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 7
  • خێزان 2
  • ڕابەرایەتی 4
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • سۆرانی 8
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێبی پیرۆز 1
  • کڵێسا و خزمەتکردن 15
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 9
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 1

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2025 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.