07حوزەیران2025
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home کڵێسا و خزمەتکردن ڕابەرایەتی دوانزە سوودی سەرکردایەتی تیم 
ڕابەرایەتی
-+=

دوانزە سوودی سەرکردایەتی تیم 

دەیڤد ماتس ئایار 12, 2025 1 min read 0
1

لەلایەن دەیڤید ماتیسەوە

سەرکردایەتی مەسیحی بۆ ئەو کەسانە نییە کە حەزیان لە کارکردنە بە تەنیا. کاتێک ڕۆحەکان لە هاوسەنگیدان کارەکە ئەوندە گەورەیە کە ئێمە ناتوانین بە تەنیا جێ بە جێ بکەین ، هەموومان زۆر لاواز و کورتبینین ، گوناهێکی زۆر لەناخماندایە و زۆر تێەگەیشتمان نییە. 

ڕۆڵەکە هەرچییەک بێت، چ لە ناو زانکۆ یان  لە ناو شاردا، یان لەنێو کۆمەڵێک خەڵکی تێ نەگەیشتوو لەسەر مزگێنی، یان لە کڵێسای ناوخۆییدا، ئێمە زۆر پێویستمان بە یەکترە لە هەموو ژیانماندا، بەتایبەتی لە سەرکردایەتیدا. سەرکردایەتی مەسیحی بریتییە لە چالاکی هەمووان ، بەڵام لە کۆمەڵگەیەکی  ڕۆشنبیری کە هێشتا بە قووڵی کاریگەری تاکگەرایی نوێی لەسەرە ، شێوەی ئینجیل لە سەرکردایەتیدا چاکسازی دەکات و نیعمەتێکی ڕزگارکەری بەهێزە.

سەرکردایەتی تیم بەو مانایەنییە کە هەموو کەسێک یەکسان نین، بەڵکو ڕابەر هەیە لە نێوان تیمی یەکسانەکان و ئەوە هەم تەندرووستە و هەم باشە لە نێوان هەر گروپێکدا کەسێک هەبێت بۆ ڕابەرایەتی کردن. بەڵام مۆدێلی ڕوون لە پەیمانی نوێدا سەرکردایەتی تیمە لە کڵێسای ناوخۆییدا و ئێمە پێی دەڵێین — فرەیی(زۆر) . گرێگ ئەلیسۆن دەڵێت: “بەبێ جیاوازی، هەر جارێک پەیمانی نوێ باسی کڵێسایەکی دیاریکراو دەکات، پێکهاتەی سەرکردایەتی کۆمەڵگای پیرەکانە”

( Sojourners and Strangers , 293).

پێکەوە ژیرتر 

پێش ئەوەی دوازدە سوودی  فرەیی لە سەرکردایەتیدا پێشکەش بکەین، لێرەدا بنەمایەکی سەرەکی دەخەینە ڕوو: ئێمە پێکەوە ژیرانەترین . “بەبێ ئامۆژگاری پلانەکان شکست دەهێنن، بەڵام لەگەڵ زۆرێک لە ڕاوێژکارەکاندا سەرکەوتوو دەبن” ( پەندەکانی سلێمان ١٥:٢٢ ). “بە ڕێنمایی ژیرانە دەتوانیت شەڕەکەت بکەیت و لە زۆربەی ڕاوێژکارەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنیت” ( پەندەکانی سلێمان ٢٤:٦ ).

زۆربەی زۆری ئەو بڕیارانەی کە ڕۆژانە لە ژیاندا ڕووبەڕوومان دەبنەوە، بە ڕوونی لە شتە ئینجیلییەکاندا نەخراونەتە ڕوو کە بکرێت و نەکرێت. شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە ،کە باش و پەسەند کراو و تەواوە.  ( ڕۆما ١٢:٢ ). ئێمە بە یاسای دنیایی ناژین. بەڵکو خودا لە ناخەوە دروستمان دەکاتەوە بۆ مرۆڤی تازە و نوێ ، و لەگەڵ “نوێبوونەوەی ڕۆحی لە مێشکمان” ( ئەفەسۆس ٤:٢٣ )، ئێمە ژیری بەکاردەهێنین کاتێک “هەوڵدەدەین بزانین چی جێگەی رەزامەندی خودایە” ( ئەفەسۆس ٥:١٠ ). وەک چۆن ئێمە “پڕ دەبین لە زانینی ویستی ئەو لە هەموو ژیری و تێگەیشتنێکی ڕۆحیدا” ( کۆلۆسی ١:٩ )، فێر دەبین “ئەوەی نایابە پەسەند بکەین” ( فیلیپی ١:١٠ ).

کەواتە فرەیی لە سەرکردایەتیدا،  یەکگرتوویی خۆڕاگری ئەوان و ژیری خودایە. قورس ترین بڕیارەکان کە لە سەرکردایەتیدا ڕووبەڕوومان دەبنەوە، ڕوون نین کە بیکەیت و نەکەیت. و لە سەرکردایەتیدا، موشکلە چەند هێندە دەبن و بڕیارەکان قورستر دەبن.  پێویستمان بە دانایی بەکۆمەڵە کە نوێ کردنەوەی دڵمان  لە لایەن خوداوە سەرچاوە دەگرێ، نەک تەنها بە تاک. پێویستە تەواوکەری ژیری یەکتر بین و هەوڵبدەین پشت بە یەکتر ببەستین  لە بەدواداچوونەوەی  رێگای خودا بۆ داهاتووی خزمەتەکەمان  هەر بۆیە یەکێک لە  تایبەتمەندییەکانی پیرەکان لە کڵێسا “بیرکردنەوەی هۆشیارییە” ( یەکەم تیمۆساوس ٣:٢ ).

دوازدە دیاری تر

کاتێک  ڕێگای سەرکردایەتی ئینجیل بە وردی بپارێزین و باشتر یەکتر بناسین و دڵنیا بین کە پێکەوە لە ڕووناکیدا دەڕۆین، ئەوا دەتوانین متمانەیەکی زۆر بە بڕیاری یەکتر بکەین وبە ڕێگەیەکی ڕاستدا بڕۆین. ئێمە بە شێوەیەکی بەرچاو پێکەوە ژیرترین .

بێگومان فرەیی لە سەرکردایەتیدا کەموکوڕی هەیە. هەرچەندە ئەگەری ئەوە زیاترە تاکێک بەلاڕێدا بڕوات، بەڵام دەتوارێ  گروپەکانیش فریو بدرێن و گەندەڵ بکرێن. وەک ئەلێکساندەر ستراوچ دان بەوەدا دەنێت، “سەرکردایەتی تیم لە خێزانێکی کڵێسادا دەتوانێت بە ئازارەوە خاو بێت و بە شێوەیەکی ترسناک خراپتر بێت” (  Biblical Eldership ، 44). ئەوە ڕاستە. بەڵام بە گشتی سوودەکانی سەرکردایەتیکردن بە کۆمەڵ زۆر لەوە زیاترە کە بە تەنیا سەرکردایەتی بکرێت.

کەواتە لێرەدا دوازدە سوودی دیکە هەیە ، بۆ تەواوکردنی ئەو ڕاستییە  کە دەخرینە ڕوو، بەڕاستی ئێمە پێکەوە ژیرترین. (ئەمە بۆ بێ هیوا کردنی ئەو کەسانە نییە کە لە دۆخی تاکەکەسی سەرکردایەتیدان و پێیان خۆشە لەلایەن هاوڕێیانەوە دەورە بدرێن بەڵام کەس لە دەوریان نییە). بەڵکو هیوادارین هان بدرێن  بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە دۆعا کردن بۆ ئەو کەسانەی هاوبەش دەبن لە سەرکردایەتیدا.

 ١) خاڵی بەهێزی زیاتر، خاڵی لاوازی کەمتر

فرەیی لە سەرکردایەتیدا واتە کۆکردنەوەی دیارییەکانمان بە بەهرەکانی ئەوانی تربۆ ئەوەی کارەکە بە شێوەیەکی کاریگەرتر ئەنجام بدەین. خودا “بەهرەی جیاوازمان پێ دەدات بە پێی نیعمەتەکەی” ( ڕۆما ١٢:٦ ). تەنانەت لە نێو سەرکردەکانیشدا، جۆرەها بەهرە، خزمەت و چالاکی هەیە ( یەکەم کۆرەنسۆس ١٢: ٤-٦ ). سەرکردایەتی باشترە کە پێکەوە “بەڕێوەبەری باشی نیعمەتە جۆراوجۆرەکانی خودا بین” ( یەکەم پەترۆس ٤:١٠ ).

و لەگەڵ کۆکردنەوەی خاڵە بەهێزەکانمان، کەموکوڕییەکانمان قەرەبوو دەکەینەوە. سەرکردایەتیکردن پێکەوە زۆرێک لە لاوازییەکانمان قەرەبوو دەکاتەوە. هەڵەی تاکەکەسی لە حوکمداندا زیانێکی کەمتری لێدەکەوێتەوە، ئەگەر هەبێت کەسانی دیکە دەتوانن قسە بکەن و ڕاستی بکەنەوە. هەبوونی کەموکۆڕی شتێکی ئاساییە؛ هەندێکی تر دەتوانن تێنەگەیشتنەکان  ببینن و ڕاستی بکەنەوە. و سەرکردایەتیکردن پێکەوە دەتوانێت خۆی بپارێزێت لە خواستی هەڵە، چونکە ئەندامەکان چاودێری دەکەن  و تاقی دەکەنەوە.

٢) فێرکردنی تەندروست تر

هەندێک ڕابەر هەیە کە تەنها تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی خۆیان پیشان دەدات. بەڵام کاتێک بەشداری فرەیی سەرکردایەتی نەکات ، ئەوا مەترسی  و ناکۆکی دەخاتە ناو ژیانی کڵێسای ناوخۆییەوە. هەر گروپێک ئەگەر تەنها یەک ڕابەری هەبێت، دەتوانرێ وەک ئەو سەرکردەیە بێت.

گرینگترین شت لە رابەری باوەرداردا باس کردنی وشەی خودایە ( عیبرانییەکان ١٣:٧ ). کەواتە قەشە و پیرەکان دەبێ لێهاتوو بن لە فێرکردندا ( ١ تیمۆساوس ٣:٢ ؛ تیتۆس ١:٩ ). و گرنگە کە پیرەکان هەبن لە وانە وتنەوە گشتیەکاندا، لەهەمان کاتدا لە کۆبوونەوەو تایبەتەکاندا. هەروەها کاتێک تیمێک لە ڕابەر و سەرکردەی لێهاتوو پێک دێت، دەتوانن لە شوێن و کاتی جیاوازدا وانە بڵێنەوە. بەم شێوەیە چەندین کاریگەری بەرچاوی لەسەر خەڵک هەیە. هیچ مامۆستایەک هەموو ئەو دیاری و هاوسەنگییەی نییە ، کە کڵێسای ناوخۆیی تەندروست و زیندوو پێویستی پێیەتی.

٣) کەمکردنی قورسایی کار

سەرکردایەتی ڕابەر دەتوانێت داواکاری زۆری هەبێت. وەکوو ئامادەکاری، پێشکەشکردنی فێرکاری گشتی ، کۆبوونەوەی ڕابەران بە درێژخایەن و بەرپرسیاریەتی لە سەر هەموو ئەندامەکان. کاتێک پێکەوە سەرکردایەتی دەکەین، ئەو بارە قورسە لە سەر هەموومان هاوبەشە. کاتێک کار دابەش دەکرێت ، ژیانی ڕۆژانەی سەرکردەکان تا ڕادەیەک ئاسان تر و ماندوێتییان کەمتر دەبێ.

 ٤) ڕابەر بوون و لێپرسینەوە

هەروەها فرەیی لە سەرکردایەتیدا چاودێری و لێپرسینەوەی بنەڕەتی دابین دەکات. کاتێک ڕابەرەکانی کڵێسا ئامۆژگاری یەکتر دەکەن و بەرپرسیاریەتییان لە سەر یەکتری دەبێ بۆ بەلاڕێدا نەچوون کەمتر دەرفەت هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نادیار سوود بۆ مەبەستی خۆی  وەربگرێت و بڕیاری خۆپەرستانە بدات. و بۆ هەموو ڕابەری مەسیحی، ناسنامەی بنەڕەتی ڕۆڵەی خودا بوونە. ( لوقا ١٠:٢٠ ). ڕابەرەکان پێویستیان بە ڕابەرە.   ئەگەر لە ڕێگە لابدەین پێویستە لێپرسینەوەمان لەگەڵدا بکرێت و هەندێک پلان هەبێ بۆ سەرزەنشت کردن و ڕاستە ڕێ کردن.

٥) پێکەوە سەلامەتترین

زۆرجار ڕابەری سەرکردایەتی ، ڕووبەڕووی دۆخێک دەبێتەەوە وەک ئەوە دیارە کە  مۆشکلەکە زۆر سەرترە بۆ کەسێک. ئێمە بە سادەیی نازانین چی بکەین، یان چ ئامۆژگاریەک بدەین. ئێمە سەرمان لێ شێواوە و هەست بە گیرخواردن دەکەین.

سەرکردایەتیکردن پێکەوە وامان لێدەکات پێکەوە ژیرتر بین و کاتێک زۆر هەڵبژاردنمان هەبێ،  یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی بە وریاییەوە بەرەو پێش بڕۆین، هەنگاوبە هەنگاو، بۆ دۆخێک کە تەنانەت دڵنیا نین لەوەی چ بژاردەیەک باشە. وەک پەندەکانی سلێمان ١٤: ١١ دەڵێت، “لە زۆرێک لە ڕاوێژکارەکاندا سەلامەتی هەیە.”

٦) پشتگیری زیاتر لەلایەن کەنیسەوە

چونکە ڕابەرەکان پێش هەموو شتێک مەڕن نەک شوان، ئەوان “لە گەلی خودان”. ئەم ئۆفیسە جیاوازە لە پۆستی ئەپۆستڵ، وەک ئەوانەی کە نوێنەرایەتی شوانی سەرەکی دەکەن بە مانایەکی بەرچاوتر. لەوانەیە بڵێین لە کاتێکدا نێردراوان “لە خودان”، پیرەکان “لە گەلن”.

پیرەکان لە خەڵکەوەن، و لە نێو خەڵکدان، و هەبوونی فرەیی پیرەکان لە نێو خەڵکدا یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی پشتیوانی جەماعەت بۆ بڕیارەکان، پێش و دوای ڕاستییەکە. یەک سەرکردە ناتوانێت کاریگەری لەسەر بابەت دروست بکات و پشتگیری بەدەستبهێنێت بەڵکو بە تیمێک باشتر دەتوانێت سەرکەوتوو بێت.

٧) دابەش کردنی ئازار لە کاتی ڕەخنەی ناڕەوا

کار کردن بە تەنیا لە سەرکردایەتیدا واتە هەموو ئازارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەر کەسەکە دەبێت بەڵام کاتێک ئێمە وەک تیمێک سەرکردایەتی دەکەین و بڕیار دەدەین و خاوەنی بڕیارەکان دەبین، کەمتر ڕەخنەی ناڕەوا لەسەر ئەو بڕیارانە دەبێت. هێشتا هەست بە ئازارەکە دەکەین، بەڵام ئەوندە قورس نییە کە کاتێک پێکەوە دابەشی دەکین. کەواتە ئەمەش پەیوەستە بە توانای ئێمە بۆ هاندانی یەکتر لە کاتی قورسدا.

٨) هاندانی زیاتر لە سەختیدا

هەموو سەرکردایەتییەک لە جیهانێکی کەوتوودا سەختی لەخۆدەگرێت. بێگومان دێت. و ڕەنگە زیاتر لە سەرکردایەتی مەسیحیدا، چونکە زۆر شت لە مەترسیدایە و لەبەر ئەوەی دوژمنێکی ڕاستەقینە هەیە کە پیلانی دژی ئێمە هەیە.

تاقیکردنەوەکان دێن، بەڵام کاتێک پێکەوە سەرکردایەتی دەکەین، لە دۆخێکی زۆر باشترداین بۆ ئەوەی لەو تاقیکردنەوەدا بڕۆین بەبێ ئەوەی هیوا لەدەست بدەین. پێکەوە یەکتر بەهێز دەکەین بۆ ئەوەی بەڕاستی و بە قووڵی و بە دڵخۆشی بەردەوام بین، تەنانەت لە کاتێکدا کە تووشی خەمێکی گەورە دەبین. هەبوونی هاوکار لە سەرکردایەتیدا دەبێتە هاندانێکی بە نرخ .

٩) جێگیرتر لە قۆناخی گۆڕیندا

گواستنەوە بۆ هەموو تیمێکی سەرکردایەتی دێت ئەگەر تیمەکە تەندروست بێت و بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژیاندا بمێنێتەوە. بە تایبەتی کاتێک سەرکردەی باڵا دەگۆڕێت ، فرەیی یاریدەرێکی زۆرە لە پتەوی و گۆڕانکاریدا.

١٠) زیاتر پیرۆزکردن

 ژیری بەکۆمەڵ سەرکردایەتیکردن پێکەوە وەک تاک باشتر و بەهێزتر دەکات. سەرکردایەتی بە کۆمەڵ زیاترلە تاکەکەسی پیرۆزمان دەکات  . ستراوچ دەڵێت، پێکەوە سەرکردایەتیکردن،

“ ئارامگر نەبوون لەگەڵ یەکتر، لوتبەرزی ، کەلەڕەقی،  خۆپەرستی، حەزی زاڵ بوون بەسەر کەسی دیکەدا، نەبوونی خۆشەویستی و تێنەگەیشتنمان لە یەکتر و بێ نوێژیمان ئاشکرا دەکات. هەروەها ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بەڕاستی ئێمە چەندە لە خۆشەویستی برایانە و ڕۆحی خزمەتکاری ڕاستەقینەدا کەم گەشەمان کردووە و پێگەیشتوونین. (114)”

سەرکردایەتیکردن پێکەوە هەریەکێکمان باشتر دەکات. “ئاسن ئاسن تیژ دەکات” ( پەندەکانی سلێمان ٢٧:١٧ ).

١١) خۆشی زیاتر پێکەوە

هەروەها سەرکردایەتیکردن پێکەوە خۆشییەکی گەورەتر دەهێنێت لە چاو ئەوەی بە تەنیا بین. “زۆر دڵخۆشکەرترە… ڕابەرایەتی کردن وەک تیمێک لەوەی تەنیا بیت” (جێرمی ڕین، پیرەکانی کڵێسا , 95). هەندێک جار لەوانەیە هەست بە ئاسانتری بکەیت کە خۆت هەموو پەیوەندییەکان بەڕێوە ببەی، بەڵام خۆشی سەرکردایەتیکردن وهەموو سەختییەکان پێکەوە زۆر باشترە.

١٢) پێکەوە لە ژێر دەسەڵاتی سەرۆک

لە کۆتاییدا و لە هەمووی گرنگتر، کارکردن وەک تیمێک لە ژێر دەسەڵاتی شوان دەبێت  بەردەوام ئەوەمان بیربخاتەوە کە تەنها یەک “شوانی سەرەکی” هەیە ( ١ پەترۆس ٥:٤ ).  ئێمە ڕابەرین ، بەڵام تاکێکی گەورە هەیە کە “شوان و چاودێری ڕۆحەکانمانە” ( یەکەم پەترۆس 2:25 )، تەنها یەک “شوانی پایەبەرزی مەڕەکان هەیە” ( عیبرانییەکان 13:20 ). ئەو کەسەیە کە شانەکانی ئەوەندە فراوانن کە هەموو بارگرانی مەڕەکان  بخرێتە سەری ( یەکەم پەترۆس ٥:٧ ). ئەو کەسەیە کە بەڵێنی داوە کە کڵێساکەی بنیات بنێت ( مەتا ١٦:١٨ ) و ئینجیلەکەی لە ڕێگەی کڵێساوە دەچێتە ناوهەموو گەلان ( مەتا ٢٤:١٤ ) ( ئەفەسۆس ١:٢٢ ؛ ٣:٢١ ).

ڕاستی فرەیی ئەوەمان بیردەخاتەوە کە ئێمە تاکە سەرکردەی کڵێسای مەسیح نین. ئەو کە عیسایە.

Author

  • دەیڤد ماتس
    دەیڤد ماتس

    View all posts
Read this article in English
Facebook
ڕاستییە سەرسوڕهێنەرەکە دەربارەی مامۆستا درۆزنەکانڕاستییە سەرسوڕهێنەرەکە دەربارەی مامۆستا درۆزنەکانئایار 12, 2025
ئارەزوو بۆ شتی کەسانی دیکەئایار 29, 2025ئارەزوو بۆ شتی کەسانی دیکە

Related PostsBest

ڕابەرایەتیکڵێسا و خزمەتکردن

بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێ ببێتە قەشە هەندێک لە گرنگترین مەرجەکان چین کە پێویستە تێیدا هەبێت؟

بەڕێوەبەر ئه‌یلول 10, 2022
ڕابەرایەتیکڵێسا و خزمەتکردن

ئایا ژنان دەتوانن وەک قەشە خزمەت بکەن؟

تۆمەس شڕاینەر حوزه‌یران 17, 2023

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 4
  • پەرستشی خێزانیی 1
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 4
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 7
  • خێزان 2
  • ڕابەرایەتی 4
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • سۆرانی 8
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێبی پیرۆز 1
  • کڵێسا و خزمەتکردن 15
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 9
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 1

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2025 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.