-+=
گۆڕان چییە؟
گۆڕان سوڕانەوەیەکە لە ژیانی کەسێکدا. سوڕانەوەی تەواوی کەسێکە لە گوناهەکانی و ڕۆیشتنە بەرەو عیسای مەسیح بۆ ڕزگاربوون. لە بت پەرستییەوە بۆ خودا پەرستی. لە بێتاوانکردنی خودەوە بۆ بێتاوانکردنی مەسیح. لە فەرمانڕەواییکردنی خودەوە بۆ فەرمانڕەواییکردنی خودا.
گۆڕان کاتێک ڕودەدات کە خودا ئەو کەسانە بە خەبەر دەهێنێتەوە کە بە ڕۆح مردوون، وایان لێدەکات تۆبە بکەن لە گوناهەکانیان و باوەڕ بە مەسیح بهێنن.
- کاتێک عیسا بانگمان دەکات بۆ تۆبەکردن و باوەڕهێنان، واتا ئەو بانگمان دەکات بۆ گۆڕان. ئەمە گۆڕانێکی ڕیشەییە کە ئێمە باوەڕمان پێیەتی و دەیکەین. (مەرقۆس١٥:١)
- کاتێک عیسا بانگمان دەکات کە خاچەکەمان هەڵبگرین و شوێنی بکەوین، واتا بانگمان دەکات بۆ گۆڕان. (لۆقا ٢٣:٩)
- بۆ ئەوەی ئێمە تۆبە بکەین، پێویستە خودا ژیانێکی نوێ، دڵێکی نوێ، باوەڕێکی نوێمان پێبخەشێت. (ئەفەسۆس١:٢، ڕۆما ١٧:٦، کۆڵۆسی١٣:٢، حزقیێل ٢٦:٣٦، ئەفەسۆس ٨:٢، دووەم تیمۆساوس ٢٥:٢).
گۆڕان بریتی نییە لە
- تەنها ڕوداوێک بەبێ جێبەجێکردنی لەژیانماندا. گۆڕان لە یەک ساتدا ڕودەدات، بەڵام ئەوە ساتێکە بۆ گۆڕانی ڕیشەیی. لەپاش ئەوەوە ژیان پێویستە جیاواز دەربکەوێت، و جەنگێکی نوێ دەستپێبکات.
- گەشتێک بەبێ جێی مەبەست. دەکرێت ماوەی پێش گۆڕان بۆ هەندێک کەس پرۆسەیەکی دوورودرێژ بێت. بەڵام هەمیشە گۆران سەرەتایەکی هەیە کاتێک کەسێک بڕیار بدات تا تۆبە بکات لە گوناه و متمانە بکات بە مەسیح. ئەم بڕیاردانە ئەنجامی پێدانی ژیانێکی نوێیە بە گوناهبارێکی ڕۆح مردوو لەلایەن خوداوە .
- ئارەزومەندانە. لە کردار ٣٠:١٧ هاتووە کە کە خودا فەرمان دەدات بە هەموو کەسێک لە هەموو شوێنێک کە تۆبە بکەن. گۆڕان بە زۆر ناکرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە پێویستە بۆ ڕزگاربوون.
- گفتوگۆ. لەکاتێکدا مەسیحییەکان پێویستە بە بێفیزییەوە مزگێنییەکە بگەیەنن، ئامانجی ئێمە تەنها ئاڵوگۆڕی زانیاری خۆش نیە. ئێمە پێویستە هەمووان بانگ بکەین بۆ تۆبەکردن لە گوناهەکانیان و متمانەکردن بە مەسیح بۆ ڕزگاربوون.
- وتنی نوێژێکی داڕێژراو. بەدڵنیاییەوە گۆڕان نوێژکردن لە خۆدەگرێت، بەڵام پێویستە ئاگاداربین خەڵک فریو نەدەین بەوەی کە متمانەی خۆیان بخەنە سەر چەند وشە و ڕستەیەكی تایبەت.