
-+=
یەزدانناسی بەپێی کتێبی پیرۆز
چۆن کڵێسا خۆی لە مزگێنی هەڵە دەپارێزێت؟ هەفتانە چەندین کڵێسا لە جیهاندا کتێبی پیرۆز دەخوێننەوە و ئامانج و مەبەستە سەرەکییەکە لە دەست دەدەن، بەو هۆیەوە بەردەوام مزگێنی هەڵە رادەگەیەنن، یەکێک لە گرنگترین پارێزەرەکانی ئەم مەترسییە بریتییە لە تێگەیشتن لە یەزدانناسی بەپێی کتێبی پیرۆز: خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز لەژێر ڕۆشنایی پەیامە سەرەکییەکەی کە لە عیسادا دەگاتە لووتکە.
ئەم پەرتووکە لە ڕێگەی دانانی چوارچێوەیەک بۆ تێگەیشتن لە چیڕۆکی کتیبی پیرۆز و پاشان ڕوونکردنەوەی بنەما سەرەکییەکان بۆ فێرکردن و ڕاگەیاندنی ئەم پەیامە، هەوڵ دەدات یارمەتی كڵێساکان بدات کە راستیی مزگێنیی مەسیح بپارێزن.