06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home یادی لە دایکبوونی مەسیح ڕۆژی ٢٥
یادی لە دایکبوونی مەسیح
-+=

ڕۆژی ٢٥
خۆشی لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی خودا

admin كانونی یه‌كه‌م 25, 2025 1 min read 0
3

لوقا ٢: ٢٩-٣٢

٢٩ئەی یەزدانی باڵادەست، ئێستا بەگوێرەی قسەکەت بەندەی خۆت بە ئاشتی بەڕێبکە. ٣٠ئەوا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی، ٣١ئەوەی لەبەردەم هەموو گەلان ئامادەت کردووە، ٣٢هەتا ببێتە ڕووناکی بۆ ئاشکراکردنی سروشی تۆ بۆ نەتەوەکان و ببێتە مایەی شکۆمەندی بۆ ئیسرائیلی گەلەکەت.

 

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: لۆقا ٢١:٢-٤٠

 

ژیانمان پڕە لە چاوەڕوانی. ئێمە چاوەڕێی هەموو جۆرە شتێک دەکەین، لە شتە ڕۆژانەکانی وەک چاوەڕوانی لە ڕیزدا، تا شتە گەورەکانی وەک چاکبوونەوە لە نەخۆشی، ڕزگاربوون لە کێشەکان، یان بەدیهاتنی ئاواتێک. بەڵام رەنگە چاوەڕوانکردن بۆ هاتنەدی بەڵێنەکانی خودا بە متمانەوە زۆر سەخت بێت بۆمان، چونکە نازانین کەی دێنە دی. لە هەلومەرجێکی وادا، ئایا ئێمە هەر بە وەفاداری دەمێنینەوە بەرامبەر خودا و بە شادییەوە دەژین؟

 

لە بەشی دووەمدا لوقا لەدایکبوونی عیسا و خەتەنەکردنی لە ڕۆژی هەشتەمدا و پێشکەشکردنی بۆ خودا بەپێی یاسای موسا دەناسێنێت. لەم چیرۆکەدا کارەکتەرە سەرەکییەکانی وەک شیمۆن و ئانا کە هەردووکیان ساڵانێک بوو چاوەڕێی هاتنی ڕزگارکەرەکە بوون، دەردەکەون. ڕووبەڕووبوونەوەی شیمۆن لەگەڵ عیسا لە پەرستگای ئۆرشەلیم ساتێکی پڕ لە خۆشی و ئارامی بێ سنوور بوو، چونکە ئەو منداڵەی بینی کە گەلی خودا رزگار دەکات. لە نوێژدا بە خودای گوت: 

“ئەی یەزدانی باڵادەست، ئێستا بەگوێرەی قسەکەت بەندەی خۆت بە ئاشتی بەڕێبکە٢٩. ئەوا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی٣٠، ئەوەی لەبەردەم هەموو گەلان ئامادەت کردووە٣١، هەتا ببێتە ڕووناکی بۆ ئاشکراکردنی سروشی تۆ بۆ نەتەوەکان و ببێتە مایەی شکۆمەندی بۆ ئیسرائیلی گەلەکەت٣٢.” (لۆقا ٢ :٢٩-٣٢) 

ئەم قسانە نیشانمان دەدەن کە خۆشی ڕاستەقینە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا، ڕزگارکەری بەڵێندراودا دەدۆزرێتەوە. با بزانین ئەم ڕاستییە چۆن کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەمان هەیە.

شیمۆن ساڵانێک چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنی خودا بوو. لەوانەیە لەم ماوەیەدا ڕووبەڕووی گومان بووبێتەوە، بەڵام بڕوای خۆی پاراست. لە کۆتاییدا لە کاتی گونجاودا خودا بردییە پەرستگا بۆ بینینی عیسا. ڕەنگە تۆش نزات کردبێت بۆ ئەوەی بەڵێنێک لە ژیانتدا جێبەجێ بکرێت. ڕەنگە چاوەڕێی ئەوە بیت کە گۆڕانکارییەک لە خێزانەکەتدا، لە پیشەکەتدا، یان تەنانەت لە خۆتدا ببینیت. لە ساتانەدا، دەبێت باوەڕمان بەم ڕاستییە هەبێت: “با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە” (عیبرانییەکان ١٠ :٢٣). خودا بەڵێنەکانی لەبیر ناکات، بەڵکو لە کاتی گونجاودا جێبەجێی دەکات. ڕاستە کە خودا هەموو بەڵێنەکانی لە کاتی خۆی جێبەجێ دەکات، بەڵام جێبەجێکردنی زۆر بەی بەڵێنەکانی لەم دوینایەدا نابینین. بۆ؟ چونکە خودا ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئامادە کردووین لە شانشینیەکەی و لەوێ و لەو کاتدا هەموو بەڵێنەکانی بە تەواوی جێبەجێی کراون و بە چاوی خۆمان دەیانبینین. ئەم ڕاستییە نەک هەر هیوامان پێدەبەخشێت، بەڵکو بەرەو خۆشییەکی بەردەوامیشمان دەبات، دەزانین کە خودا بەردەوام بۆ چاکەی ئێمە کاردەکات، تەنانەت ئەگەر هێشتاش جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیمان نەبینیبێت.

هەندێک جار مرۆڤەکان وا بیردەکەنەوە کە بەختەوەری ڕاستەقینە لە گەیشتن بە ئامانجە مادییەکان، سەرکەوتنە دونیاییەکان، یان باشتربوونی بارودۆخی ژیاندایە. بەڵام لەوایەنە هەموو هیوای دونیاییمان نەیەتە دی، بۆیە نابێت هەموو هیوای دونیاییمان ببەستینەوە بە جێبەجێبوونی بەڵێنەکانی خودا لەم ژیانەدا. شیمۆن نیشانمان دەدات کە خۆشی ڕاستەقینە لە ناسینی مەسیح و متمانەکردن بە خودادا دەبینرێت. ئەو لەو کاتانەدا لە باوەڕدا مایەوە کە ڕەنگە کەسانی دیکە بێهیوا بووبن، ئەنجامەکەی ئەزموونی خۆشییەکی زۆر بوو لە ناسینی ڕزگارکەردا. هەروەها پۆڵسی نێردراوی خودا ئەم ڕاستییە لە ڕۆما ٨ :٢٥ رادەگەیەنێت: “بەڵام ئەگەر هیوای شتێک بخوازین کە بینراو نییە، ئەوا بە دانبەخۆداگرتنەوە چاوەڕێی دەکەین.” کاتێک فێر دەبین وەک شیمۆن بە هیوا و باوەڕەوە لە چاوەڕوانی خودادا بژین، چیتر دڵخۆشیمان پەیوەست نابێت بە بارودۆخی دەرەکییەوە، بەڵکو ڕەگ و ڕیشەی لە پەیوەندیمان لەگەڵ خودادا دەبێت.

خودا بە درێژایی مێژوو وەفادار بووە بە هێنانەدی بەڵێنەکانی. ئیبراهیم ساڵانێک چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنی پێدانی منداڵ بوو لەلایەن خوداوە. یوسف لە ساڵانی دیلێتی و زیندانیکردنیدا متمانەی بە خودا هەبوو. داود ساڵانێکی زۆر لە بیابانەکاندا سەرگەردان بوو پێش ئەوەی ببێتە پاشا. بەڵام لە کۆتاییدا خودا هەموو ئەو بەڵێنانەی جێبەجێ کرد کە دابووی.

ئەلستەر مەکگراس لە کتێبی تێگەیشتن لە کتێبی پیرۆزدا دەنووسێت: “خۆشی مەسیحی لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە خودا دڵسۆزە بۆ بەڵێنەکانی و ئەو ڕزگاربوونەی کە لە مەسیحدا دابینی کردووە شتێک نییە کە بارودۆخی جیهان بتوانێت لەناوی ببات”. ئەگەر خودا لە ڕابردوودا دڵسۆز بووە، ئەوا بۆچی نابێت باوەڕمان بەوە هەبێت کە لە داهاتوودا بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە؟ کاتێک سەیری کارەکانی ڕابردووی خودا دەکەین، دەتوانین متمانەمان پێی هەبێت لە ئێستا و داهاتووشدا.

لە مێژووی کوردستاندا ساڵانێکی زۆرە مرۆڤەکان لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن. شەڕ و فشارە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان و چاوەڕوانی ئازادی هەمیشە بەشێک بووە لە ئەزموونی ئەو کەسانە. بەڵام زۆرێک لە باوەڕدارانی کورد شایەتی ئەوە دەدەن کە چۆن لە سەختترین کاتەکاندا بە دەستگرتن بە باوەڕیانەوە بەرگەیان گرتووە.

یەکێک لەو باوەڕدارانە کە ساڵانێک بوو دیل بوو، دوای ئازادکردنی وتی: نەمدەزانی کەی خودا ئازادم دەکات، بەڵام دڵنیا بووم کە خودا دڵسۆزە. هەموو ڕۆژێک بەو هیوایەی ڕۆژێک خودا ڕزگارم بکات لە خەو هەڵدەستام، کە ئەو ڕۆژە هات، خۆشیم وەسف نەدەکرا.

شیمۆنیش ئەزموونێکی هاوشێوەی هەبوو. لە ساڵانی چاوەڕوانیدا باوەڕی لەدەست نەدا و لە کۆتاییدا خۆشییەکەی دەستکەوت. ئەم نموونەیە ئەوەمان بیردەخاتەوە کە خودا بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات، تەنانەت ئەگەر هێشتاش نەمانبینیبێت. لە دەرئەنجامدا لەوە تێدەگەین کە متمانەکردن بە خودا کلیلی بەختەوەری ڕاستەقینەیە.

 

خۆشی شیمۆن لەو ڕاستییەوە بوو کە بەڵێنی خودای بینیبوو. ئەم خۆشییە وابەستەی بارودۆخ نەبووە، بەڵکو ڕەگ و ڕیشەی لە باوەڕبوون بە خودایەکی دڵسۆزدا هەبووە. ئەمڕۆ ئێمەش بانگهێشت کراوین کە متمانەمان بە بەڵێنەکانی خودا هەبێت لەناو تەحەددیاتەکاندا.

 

پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە

ئایا ئەو بەڵێنانە چین کە خودا پێی داوین لە کتێبی پیرۆز کە بە هیواوە چاوەڕێی هاتنەدیان بکەین؟ 

 

نوێژ

خودای دڵسۆز کە بەڵێنت دا و لە کاتی خۆیدا جێبەجێت کرد، یارمەتیدەرمان بە بۆ ئەوەی متمانەمان بە بەڵێنەکانت هەبێت، وەک شیمۆن. شادیمان ڕەگ و ڕیشەی لە ناسینی تۆدا بێت نەک لە هەلومەرجی دونیادا. لە ڕووناکی خۆتدا ڕێبەرایەتیمان بکە تا بەڵێنی ڕزگاری تۆ بۆ ئەوانی تر بدرەوشێنینەوە. چاومان بکەرەوە بۆ بینینی خۆت و دڵمان پڕ بکە بۆ ئەوەی لە ئامادەبوونی تۆدا خۆشی ڕاستەقینە ئەزموون بکەین. بەناوی عیسای مەسیح، ئامین.



Author

  • admin
    View all posts
(Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە
Facebook
ئێستا دەبێت چی بکەم کە شوێنکەوتووی مەسیحم؟ئێستا دەبێت چی بکەم کە شوێنکەوتووی مەسیحم؟كانونی یه‌كه‌م 24, 2025
کەسایەتی، چۆن بگۆڕێم؟كانونی دووه‌م 7, 2026کەسایەتی، چۆن بگۆڕێم؟

Related PostsBest

یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ١٤
خودا لەگەڵمانە

admin كانونی یه‌كه‌م 15, 2025
یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ٢٥
خۆشی لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی خودا

admin كانونی یه‌كه‌م 25, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.