06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home یادی لە دایکبوونی مەسیح ڕۆژی ٢٤
یادی لە دایکبوونی مەسیح
-+=

ڕۆژی ٢٤
بڵاوکردنەوەی خۆشی مزگێنی مەسیح

admin كانونی یه‌كه‌م 24, 2025 1 min read 0
1

لۆقا ١٤:٢

شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان، لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: لۆقا ٨:٢-٢٠

وا خەیاڵ بکە کە تۆ شوانیت و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی شوانت لە بێتلەحمیت و لەوکاتەدا کۆمەڵە فریشتەیەک بۆتان دەردەکەون. مژدەیەکی مەزنتان بۆ ڕادەگەیەنن دەربارەی لەدایکبوونی ڕزگارکەرێک کە هەزاران ساڵ پێشتر پێشبینی هاتنی کراوە. هەستت چۆن دەبوو یان چ کاردانەوەیەکت دەبوو؟ 

چیرۆکەکە باس لە چەند شوانێک دەکات کە شکۆی خودایان بینی. دەبێ ئەو شوانانە چ دیمەنێکی شکۆمەندانە ڕووبەڕوویان بووبێتەوە لەو شەوەدا کاتێک فریشتەی یەزدان لەناکاو لەبەردەمیان دەرکەوت و شکۆمەندی یەزدان بە دەوری ئەواندا درەوشایەوە، لە کاتێکدا ترسێکی زۆریان لێ نیشت بوو. چ مزگێنییەکی گەورەبوو کە هاتبوو بۆ هەموو گەلان! خودا لەبەر خۆشەویستییەکەی بۆ ئێمە، کوڕە تاقانەکەی بەخشییە ئەم جیهانە بۆ ئەوەی گوناهباران ڕزگار بکات لە گوناه و مردن و نزیکیان بکاتەوە لە خۆی.

تێبینی ئەوە بکە کە خودا بەڵێنی ئاشتی بەو کەسانه دەدات کە جێی رەزامەندی ئەون. بەڵام ئەو کەسانە کێن؟ ئەوانەن کە بە نیعمەت لە ڕێگەی باوەڕهێنان بە مەسیحەوە ڕزگاریان بووە. ئەمەش تایبەت نییە بە چینێک یان نەتەوەیەکی دیاریکراو، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتییە، بۆ ئەوانەی کە بەبێ فیزییەوە پەیامی مەسیح وەردەگرن. پەیامی فریشتەکان ئەو موژدەیە بوو کە ئاشتی ڕاستەقینە لە ڕێگەی مەسیحەوە وەردەگرین نەک لە ڕێی هەوڵە دونیاییەکانمانەوە. ئەوەش بزانە کە ئاشتی ڕاستەقینە تەنها بە نیعمەت لە خوداوە وەردەگریت. خودای ئێمە، ئەو خودایەی کە ئێمەی درووست کردووە و خۆشی دەوێین، زۆر دڵشادە بە باراندنی ئاشتییەکەی بەسەرمان. خودای ئێمە، زۆر دڵشادە بە کردنمان بەو جۆرە کەسانەی کە جێی ڕەزامەندی ئەون.

دوای ئەوەی کە شوانەکان ئەم مزگێنیەیان بیست، چیان کرد؟ نەوەستان و هیچ نەکەن، بەڵکو کاردانەوەیان هەبوو. چوون بۆ بێتلەحم. دوای بینینی هاتنەدی ڕاگەیەندراوی فریشتەکان، ئەم مژدەیان بە نهێنی لەنێوان خۆیان نەهێشتەوە. بەڵکو چوون و ئەو مزگێنییەیان بڵاو کردەوە کە دەربارەی ئەم منداڵە پێیان راگەیاندرابوو.

ئەی خوشک و برا خۆشەویستەکانم، مەگەر ئێمەی باوەڕداریش مزگێنی مەسیحمان پێ رانەگەیەندراوە؟ خودا مزگێنی عیسای مەسیحی بە ئێمەی سپاردووە. ئەم مزگێنیە بەهێزە بۆ ڕزگارکردنی گوناهباران لە دۆزەخ و سزای هەتاهەتایی و هێنانی خەڵک بۆ لای خودا. رەوایە کە ئەم مزگێنییە لە نێو خۆماندا بهێڵینەوە و بە ئەوانی تری رانەگەیەنین؟ نەخێر. بزانە کە شوانەکان ئەم مزگێنیەیان ڕاگەیاند لەبەر خۆشی خۆیان، مەسیحی یەزدانیان بینی و بەپەرۆش بوون بەوانی تر بڵێن. مزگێنی مەسیحیان ڕانەگەیاند لەبەر ئەوەی کە ناچار بوون. بەڵکو لەبەر خۆشی بێسنووریان بوو. کەواتە با ئێستا لە تۆ بپرسم، چێژت لە خۆشی ناسینی عیسای مەسیح بینیوە؟ با ئێمەی باوەڕداران وەک شوانەکانی بێتلەحم کاردانەوەمان هەبێت و ئەوەی وەک مزگێنی پێمان گەیشتووە، بە ئەوانی تری رابگەیەنین. مەسیح ئاشتی خودای هێنایە سەرمان، بۆیە با ئێمەش ئەو ئاشتیە بگەیەنینە ئەوانی تر تا شکۆی خودا لە ئاسمان بدرەوشێتەوە و لەسەر زەویش ئاشتی بە ئەوانە بدرێت کە جێی ڕەزامەندی ئەون.

 

پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە

لەم جەژنەی لەدایکبوونی عیسای مەسیحدا، دەتەوێ مزگێنی مەسیح چۆن رابگەیەنیت و بە کێی بگەیەنیت؟ 

 

نوێژ

ئەی باوکی ئاسمانی، سوپاس و ستایش بۆ تۆ کە ئاشتی و خۆشەویستی خۆت بێ بەرامبەر بە ئێمە بەخشیوە. وەک ڕۆڵەی خۆت نیازپاکی و نیعمەتی خۆت بە ئیمە دەبەخشی، نەک تەنه لەم سەردەمە بەڵکو لە سەردەمانی داهاتووشدا. سوپاس بۆ تۆ کە لە مەسیحدا پێگەمان هەیە و بە ڕاستودروستی ئەودا داپۆشراوین و بە ئەو دەناسرێنەوە.  بەبێ مەسیح هیچ شتێک نییە کە بتوانین بیکەین بۆ ئەوەی ئاشتی لەگەڵ تۆدا بەدەست بهێنین، بکەین چونکە گوناهبارین و شایەنی مردنین. سوپاست دەکەین لەسەر ئاشتییەکەت کە تەنها بە نیعمەتی خۆت بەوانەی دەبەخشیت کە جێی رەزامەندی تۆن.  بە ناوی عیسای مەسیح ئەو نوێژە بەرز دەکەینەوە بۆ ئاسمان. ئامین!

 

Author

  • admin
    View all posts
(Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە
Facebook
ڕۆژی ٢٣ڕۆژی ٢٣كانونی یه‌كه‌م 23, 2025
١٢ ڕێگا کە مۆبایلەکەت تۆی پێ دەگۆڕێتكانونی یه‌كه‌م 24, 2025١٢ ڕێگا کە مۆبایلەکەت تۆی پێ دەگۆڕێت

Related PostsBest

یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ٢٢
ئاشتی ڕاستەقینە

admin كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ١٩
موژدەی خۆشی

admin كانونی یه‌كه‌م 19, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.