06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home یادی لە دایکبوونی مەسیح ڕۆژی ١
یادی لە دایکبوونی مەسیح
-+=

ڕۆژی ١
هیوا بۆ تێکدانی کاری شەیتان

admin كانونی یه‌كه‌م 1, 2025 1 min read 0
2

پەیدابوون ٣: ١٥

دوژمنایەتیش دەخەمە نێوان تۆ و ئافرەتەکە، نێوان نەوەی تۆ و نەوەی ئەوەوە. نەوەی ئەو سەرت پان دەکاتەوە و تۆش پاژنەی پێی دەکوتیت.

 

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: پەیدابوون ٣: ١ – ٢٤

ئەم وەرزەی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح بە هیوای چیت؟ ئایا هیوای ئەوەت هەیە کە ٢٤ کاتژمێر کارەبای بێسنوورت هەبێت بە نرخێکی کەم؟ هیواداری مووچەکەت لە کاتی خۆی بێت؟ هیواداریت ئەندامانی خێزانەکەت باوەڕ بە عیسا بهێنن؟ هەموومان هیوامان بۆ  گەلێک شت هەیە. پەیدابوون ١٥:٣ ئاماژە بەوە دەکات کە عیسا گەورەترین هیوایە. ئەو سەرچاوەی هیوامانە بۆ تێکدانی کاری شەیتان.

خودای گەورە جیهانی بۆ شکۆمەندی خۆی دروست کردووە. هەموو شتێکی باشی درووست کردووە. لە کۆتا ڕۆژی دروستکردندا تایبەتترین دروستکراوی خۆی دروستکرد کە مرۆڤ بوو. ئەو تۆی لەسەر وێنەی خۆی دروست کردووە، بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی بەرز رابگریت و بۆ هەتاهەتایە بەخۆشی و ئاشتی لەگەڵی بژیت. درووستبوون لەسەر وێنەی خودا بەو مانایە نایەت کە خودا دوو قۆڵ و دوو قاچ و لووتێکی وەک ئێمەی هەیە. نەخێر، خودا ڕۆحە. دروستبوون لەسەر وێنەی خودا بەو مانایە دێت کە ئێمەی دروست کردووە بۆ ئەوەی شکۆیەکەی لەسەر زەوی رەنگبدەینەوە. دەبوایە ئادەم و حەوا لێرە لەسەر زەوی نوێنەری خودا بن، بە جێبەجێکردنی ویست و فەرمانەکانی حوکمڕانی جیهان بکەن لە ژێر دەسەڵاتی ئەودا. پێش ئەوەی گوناه بێتە ناو جیهانەوە، ئادەم و حەوا پەیوەندییەکی ئاشتی تەواویان هەبوو لەگەڵ خودا لە باخچەی عەدەن.

بەڵام پەیدابوون ٣ باس لەوە دەکات کە چۆن ئادەم و حەوا گوناهیان کرد و ئەو پەیوەندییە تەواوەی ئاشتییان لەگەڵ خودا لەدەستدا. شەیتان لە شێوەی مار دەرکەوت و ئادەم و حەوای فریودا. وای لێکردن گومان لە چاکەی خودا بکەن. خودا فەرمانی بە ئادەم و حەوا دابوو کە لە داری زانینی چاکە و خراپ نەخۆن، بۆ ئەوەی بیانپارێزێت و بەرەکەتیان پێ ببەخشێت نەک ستەمیان لێبکات. دەبێت ئەم ڕاستییەمان لەبیربێت، کە فەرمانەکانی خودا بۆ چاکەی ئێمەن. گوێڕایەڵبوونی فەرمانەکانی خودا ڕێگای بەرەکەتداربوون و ژیانە. یاخی بوون و گوێڕایەڵنەبوون ڕێگای لەناوچوون و مردنە.

بەڵام ئادەم و حەوا باوەڕیان بە چاکەی خودا نەکرد، بە خواردنی بەری درەختەکە فەرمانی خودایان شکاند. لە ڕێگەی ئەم کارەی ئەوانەوە گوناه و مردن هاتە ناو دونیاوە. ئەمە بەڕوونی لە پەیدابوون ٣ دەبینین، دوای گوناهەکەیان، ئادەم و حەوا لە خودا دەترسان، ئیتر ئاشتییان لەگەڵ خودادا نەبوو. هەروەها پەیوەندی ئاشتییان لەگەڵ یەکتریشدا تێکچوو، یەکتریان تاوانبار دەکرد و شەرمیان لە خۆیان دەکردەوە. خودا لە خۆی دووری خستنەوە و دەری کردن لە باخچەی عەدەن.

ئاسانە بۆ ئێمە کە ئادەم و حەوا تاوانبار بکەین و بڵێین “بۆچی ئێمە بەرپرسیارین لە گوناهەکەیان؟” بەڵام هاوڕێکەم، ئایا ئێمەش گوناهکردن هەڵنابژێرین؟ هەریەکێک لە ئێمە بە ئارەزووی دڵمان یاخیبوون لە خودا هەڵدەبژێرین. ئایا ئێمە دەرئەنجامی گوناهەکانمان لە ژیان و لەم دونیایە نابینین؟ ئێمە درۆ دەکەین بۆ ئەوەی خۆمان لەلای ئەوانی تر وەک کەسێکی باش دەربخەین. دڵمان پڕە لە ئارەزووی خراپ، لە تەماحی و لووتبەرزی. ئەگەر کەسێک هەوڵیدا خۆی لە کۆیلایەتی گوناه ڕزگار بکات، ناتوانێت چونکە مرۆڤ کۆیلەی گوناهە، گوناه لە سروشتی ئێمەدایە.

کەواتە ئێمە چ ئومێدێکمان هەیە لەم دونیایەدا تا لەگەڵ خودا ئاشت ببینەوە؟ چ ئومێدێکمان هەیە بۆ ئەوەی گوناهەکانمان ببەخشرێن و لەکاری شەیتان رزگاربین؟ تاکە هیوا لە خۆماندا نییە، لە ڕاستودروستی خۆماندا نییە، بەڵکو لە نەوەی ژنێکدایە، واتە عیسا. ئەمە مزگێنییە. کە هیوای ڕزگاربوونمان لە گوناه لە عیسادایە نەک لە خۆمان.

لە پەیدابوون ١٥:٣ قسەکردنی خودا لەگەڵ شەیتان سەبارەت بە نەفرەتلێکردنی بەهۆی فریودانی ئادەم و حەوا، هیوامان پێدەبەخشێت. پێمان دەڵێت نەوەکانی ژنێک سەری شەیتان پان دەکاتەوە، شەیتانیش پاژنەی نەوەکە دەکوتێت.

عیسا نەوەی ژنەکەیە! لە پاکیزەیەک لەدایک بووە. بۆچی هاتووە؟ بۆ پانکردنەوەی سەری شەیتان. واتە لەناوبردنی دەسەڵاتی گوناه و مردن، و ڕزگارکردنی مرۆڤەکان لە حوکمدان و کۆیلایەتی گوناه. چۆن ئەمەی کرد؟ بە بوون بە قوربانی لەسەر خاچ.

ئەم ئایەتە پێمان دەڵێت شەیتان پاژنەی عیسا دەکوتێت. ئەمە مانای چیە؟ پانکردنەوەی سەری کەسێک، ئەو کەسە لەناو دەبات. بەڵام کوتینی پاژنە هیچ کەسێک لەناو نابات، بەڵکو تەنها ئازاری پێ دەگەیەنێت. عیسا لە پێناوی گوناهبارانەوە لە خاچ درا. بەڵام ئەمە کوڕی خودای بە تەواوی لەناو نەبرد. راستە عیسا ئازاری چەشت و مرد، بەڵام بە هەستانەوە لە گۆڕ زاڵ بوو بەسەر مردن. عیسا ئەمڕۆ زیندووە، و ئەو هیوای ئێمەیە بۆ پانکردنەوەی سەری شەیتان.

خوشک و برایانی باوەڕدار بە مەسیح، ئایا ئێوە باری گوناه هەڵدەگرن و لە دژی کۆشش دەکەن؟ لەبیرتان بێت عیسا سەری شەیتانی پانکردۆتەوە. بۆ ئەوەی چیتر کۆیلەی گوناه نەبیت، لە ئاشتی و هێزی مەسیحدا بژی. هیوات بە مەسیح هەبێت لە تێکدانی کاری شەیتان لە ژیانت.

 

پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە

زانینی ئەوەی کە مەسیح سەری شەیتانی پانکردۆتەوە، چۆن کاریگەری هەیە لەسەر ڕووبوونەوەت بەرامبەر گوناه؟

 

نوێژ

ئەی باوکی ئاسمانیمان ستایشت دەکەین کە بەهێزیت لە تێکدانی کاری شەیتان. ستایشت دەکەین کە هیوای ڕزگاربوونمان هەیە لە هێزی گوناه و شەیتان بەهۆی عیسای مەسیحەوە. تکایە لێمان خۆشبە کە گومان دەکەین لەوەی توانای ئەوەت هەیە لە باری گوناه رزگارمان بکەیت. ئەی باوکمان لە ئاسمان لێت دەپاڕێینەوە کە هیوامان بە خۆت بەهێزتر بکەیت. بەهێزمان بکە تا گوناهەکانمان بەجێبهێڵین و ژیانێکی پیرۆزانە بژین. سوپاس بۆ ئەو هیوا هەمیشەییەی کە مەسیح پێمان دەدات. بەناوی عیسای مەسیح، ئامین.



Author

  • admin
    View all posts
(Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە
Facebook
پێشەکیپێشەکیتشرینی دووه‌م 30, 2025
ڕۆژی ٢كانونی یه‌كه‌م 2, 2025ڕۆژی ٢

Related PostsBest

یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ١١
هیوای بەرەکەتدار

admin كانونی یه‌كه‌م 11, 2025
یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ١٧
ڕووخاندنی دیواری ناوبڕ

admin كانونی یه‌كه‌م 18, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.