06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home کڵێسا و خزمەتکردن چۆن گرنگی بە قەشە بدەین
کڵێسا و خزمەتکردن
-+=

چۆن گرنگی بە قەشە بدەین
پێنج ڕێگا بۆ هاندانی قەشە

Greg Morse ئایار 29, 2025 1 min read 0
5

عەمالێقییەکان (دووژمنەکان) وەک مارێک لە دارستانەکانەوە هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل. هێشتا کەناراوەکان لە سوپای فیرعەون پاک نەکرابوونەوە، گەلەکەش نەگەیشتبووە سینا، پێش ئەوەی دوژمنی نوێ سەرهەڵبدەن: “پاشان عەمالێقییەکان (دوژمن) هات و لەگەڵ ئیسرائیل لە ڕەفیدیم شەڕیان کرد” (دەرچوون ١٧: ٨ ).

دۆخێکی بێهیوا کۆیلەکانی کردە سەرباز. موسا (فەرماندە) یەشوعی ڕاسپارد کە پیاو کۆبکاتەوە و بەرەو شەڕ بڕۆن. موسا لە ڕێگایەکی جیاواز شەڕی دەکرد: “سبەی لەسەر لوتکەی گردەکە دەوەستم و دارەکەی خودام بەدەستەوەیە” (دەرچوون ١٧:٩ ).

بۆیە ڕوویدا. “هەر کاتێک موسا دەستی بەرزدەکردەوە، ئیسرائیل سەردەکەوتن و هەرکات دەستی دەهێنایە خوارەوە، عەمالێقییەکان (دوژمن) سەردەکەوتن” (دەرچوون ١٧:١٠-١١ ). ئەمە ڕێگایەکی سەیرە بۆ بردنەوە یان دۆڕان لە شەڕێکدا. ژیانی ئەو پیاوانە بە دارەکەی موسا دەسووڕا. کاتێک دەستی موسا بەرز دەبووەوە، سوپای ئیسرائیل دەیبردەوە. بەڵام کاتێک دەستی دەهاتە خوارەوە، عەمالێقییەکان (دوژمن) دەیبردەوە. موسا فێری ئەوە بوو کە ناتوانێت لە یاساکانی سروشت ڕزگاری بێت بەوەی کە “دەستەکانی موسا ماندوو بوون” (دەرچوون ١٧:١٢ ).

قەشەکانیش ئاشنان بە ماندووێتییەکی لەو شێوەیە، ئەم گەرم و گوڕییە لە بەرزکردنەوەی دەستەکانە بۆ نوێژ کردن لە پێناوی گەلی خودا. وەها دیارە کە ماندوو نابن لەسەر گردەکە، ڕۆژ بە ڕۆژ، مانگ بە مانگ، ساڵ بە ساڵ. وەرزەکان دەگۆڕدرێن، بەڵام لەوێ لە لوتکەدان. هەندێک جار هەمووی بێ کەڵک دەردەکەوێت. هەندێک جار بێ سوپاسگوزارییە. گلەیی بەردەوام و ئازاری خەڵک ماندوویان دەکات، لە خزمەت هەست بە قورسایی و ماندووبوون دەکات.

ساڵان تێدەپەڕێت و دەستەکان دابەزین. چەند ساڵێکی کەمە و هەندێک لە قەشەکان بە تەواوی وازیان لە خزمەت هێناوە. کەواتە بەختەوەرە ئەو قەشەیە کە هارون و حووری لەگەڵدایە:

“دەستەکانی موسا ماندوو بوون، بۆیە بەردێکیان برد و خستیانە ژێری، ئەویش لەسەری دانیشت، لە کاتێکدا هارون و حور دەستەکانیان بەرزکردەوە، یەکێکیان لە لایەک و ئەوی دیکە لە لایەکی تر. بۆیە دەستەکانی تا خۆرئاوابوون  جێگیر بوون. یەشوعیش بە شمشێر عەمالێق (دوژمن) و لەشکرەکەیانی بەزاند.” (دەرچوون ١٧: ١٢-١٣ )

لێرەدا پەندەکە هاتەدی: “ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت، دووان دەتوانن بەرامبەری بوەستن، گوریسی سێ تاڵیش زوو ناپسێت.” ( ژیرمەندی ١٢:٤). بەختەوەرە ئەو قەشەیەی کە قەشەکانی دیکە لە تەنیشتی وەستاون، بەڵام بەختەوەرە ئەو کەسەی کە تەواوی کڵێسایەکە دەستەکانیان بەرز کردووەتەوە. 

چۆن قەشەکەت خۆشبوێت

پێش ئەوەی ببمە قەشە، بە دەگمەن پرسیارم دەکرد، چۆن بە باشترین شێوە گرنگی بە قەشەکانم بدەم؟ چۆن بتوانم ببمە بەرەکەتێک بۆیان، تازەیان بکەمەوە، دەستیان بەرز بکەمەوە؟ هەمیشە وا دیار بوو هەر یەکێک لە قەشەکانم بێ کەموکوڕین. پێویستم بە یارمەتی ئەوان بوو، بەڵام وا دیار بوو، پێویستییەکە یەکلایەنە بوو. بەڵام کتێبی پیرۆز ئەمە نیشان نادات بەو شێوەیە. بە وەرگرتنی زانیاری لە کتێبی  کورت و نایابی جۆن ئۆین بەناویئەرکەکانی ژیانی هاوبەشی مەسیحی، چەند ڕێگەیەک لەبەرچاو دەگرێت کە مەڕێک بە باشی گرنگی بە شوانەکەی دەدات.

١. ڕێزیان لێ بگرن

هەندێک خێزان وا دەزانن لە کاتی سواربوونی سەیارە لە کڵێساوە بۆ ماڵەوە  کاتێکە بۆ ڕەخنەگرتن لە قەشە و وتارەکە. بڕوام هێنا بە وشەکانی چارڵز سپێرجون کە دەڵێت:

 پیاوانی ئەم جیهانە پڕن لە هەمان ڕۆحی دژایەتی،  بەهای ئەو ڕابەر و قەشانە کەم دەکەنەوە کە خودا بۆیان دەنێرێت و دەڵێن کە ئەگەر خودا وتاردەری باشتر بنێرێت گوێڕایەڵی دەبن. بە هیچ شتێک دڵخۆش نین و ڕەخنەی بێمانا لە هەموو شتێک دەگرن. بۆ نموونە پەترۆس زۆر قسە ڕەقە، ئەپۆلۆس زۆربڵێیە، پۆڵس زۆر موناقەشە دەکات، تیمۆساوس زۆر گەنجە، یاقوب زۆر توندە و یۆحەنا زۆر هەستیارە. ( وتاردەرە سەرنجڕاکێشەکان )

کەواتە زۆر گرنگە باوەڕدارانی کڵێسا ڕێز و نرخ بۆ قەشەکانیان دەرببڕن.

قەشەیەکی بێفیز ڕەنگە شەرم بکات لە ووتنی هەندێک بابەت بۆیە گوێ لە فەرمانی نێردراوان بگرن: “ئیتر خوشکان و برایان، داواتان لێ دەکەین ڕێزی ئەوانە بگرن کە لەنێوتاندا زەحمەت دەکێشن و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا سەرپەرشتی و ئامۆژگاریتان دەکەن، لەبەر کارەکانیان ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییان بۆ دەربڕن. بە ئاشتی لەگەڵ یەکتری بژین.” (یەکەم سالۆنێکی١٢:٥-١٣ ). لەبەر کارەکانیان ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییان بۆ دەربڕن. ئایا ئەمە باسی تۆ دەکات؟ یان بۆ ئەوەی ئەوە ببێت، پێویستە قەشە توانای گونجاندنی خۆی لەگەڵ ئارەزووەکانی تۆدا هەبێت؟

٢. لاساییان بکەوە

یەکێک لەو ڕێگایانە لەبەرچاو بگرن کە نووسەری کتێبی عیبرانییەکان بانگمان دەکات بۆ ئەوەی ڕێزیان لێ بگرین: “ڕابەرەکانتان لەیاد بێت، ئەوانەی باسی وشەی خوداتان بۆ دەکەن، تەماشای سەربوردەیان بکەن و لاسایی باوەڕیان بکەنەوە.” (عیبرانییەکان ١٣: ٧ ). لاسایی دڵسۆزترین شێوەی ڕێزگرتنە.

ئایا قەشەکانتان  بێفیزن، ئاگاداری قسەکانیانن، لە ناخۆشییەکاندا چاونەترسن، دڵنەرمن بەرامبەر کەسانی یاخی بوو، بە قووڵی تێگەیشتوویی کتێبی پیرۆزن، لە مەسیحدا دڵخۆشن، بەردەوامن لە نوێژدا، هەروەها لە خوا ترسن لە باوکایەتی، مێردایەتی، ڕابەرایەتی و مزگێنیدان؟ چ شتێک هەیە لە ژیانی باوەڕداری ئەوان کە لاسایی بکەنەوە؟ دەرئەنجامی ژیانیان لەبەرچاو بگرن و لاساییان بکەنەوە. و پێیان بڵێ کە تۆ لاساییان دەکەیتەوە.

جۆن ئۆوێن بانگی باوەڕدارانی مەسیح دەکات کە کەموکوڕی قەشەکەیان لە خۆشەویستیدا داپۆشن. ئەوە دەبینێت کە ژیانی مامۆستاکانیان “ئامرازێکی نیعمەتە لەلایەن خوداوە کە وەک ڕزگاربوونێک بۆیان دابینکراوە کاتێک لە ژێر تاقیکردنەوەدان، هەروەها هاندەرێکە بۆ پیرۆزی و دڵگەرمی و دڵنەرمی و خۆنەویستی”. (١٩).  قەشەکانتان تەواو و بێ کەموکوڕی نین بەڵام هەوڵی ژیانێکی پیرۆز دەدەن. ئایا نموونەی ژیانی قەشەکانت پشتگوێ دەخەی بۆ باوەڕەکەت؟  ئایا قەشەکانت نموونەیەکن کە بە بەردەوامی سەیری بکەیت؟

٣. نوێژیان بۆ بکە

تا چەند نوێژ بۆ قەشەکانتان دەکەن؟ ئەگەر باوڕداران ئەوەندەی کاتیان دادەنێن بۆ کەموکوڕی قەشەکانیان، کات بەسەر ببەن لە نوێژ کردن بۆیان، ئەوا ڕەنگە کەموکوڕییەکەیان کەم ببێتەوە و گەشە بکەن.  پرسیارەکە ئەمەیە، “ئایا درک بەوە دەکرێت کە هەر لاوازییەکی هەستپێکراو لە خزمەتکردنی قەشەدا ڕەنگە بەهۆی بێ نوێژی کڵێساکە بێت؟” (ئەرکەکانی ژیانی هاوبەشی مەسیحی، ٢٢).

لە کاتێک کە دەچینە بەهەشت ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە قەشەیەک باوەڕدارەکانی کڵێساکەی نوێژیان بۆ کردووە یان نا. لەوانەیە تۆ لە خوارەوە لە مەیدانی شەڕدا بیت لەگەڵ یەشوع (چیرۆکی موسا لە دەرچوون)، بەڵام ئەگەر بەڕاستی یارمەتی دەدەیت بە بەرزکردنەوەی دەستەکانی لەسەر گردەکە ئەوا نوێژی بۆ بکە. نوێژەکانتان وەک بەرد بێت بۆ ئەوەی لەسەری دابنیشێت.

کاتێک پرسیار لە چارڵس سپرجن کرا دەربارەیی سەرکەوتوویی لە خزمەت بەسادەیی وەڵامی دایەوە و ووتی: “باوڕداران نوێژم بۆ دەکەن.” و لە بۆنەیەکی تردا، سەردانکەرانی هێنایە خوارەوە بۆ ژێر زەمینی کڵێساکە، ئەو شوێنەی کە هێز و گەرمی پێدەبەخشی و دەرگاکەی کردەوە و سەردانکەران بینیان کە لەوێدا پێش دەستپێکردنی خزمەتەکە سەدان کەس نوێژ دەکەن.

ئایا نوێژ بۆ قەشەکانت دەکەیت کە لەلایەن عیساوە بپارێزرێن، تا لە عیسادا پشتگیری بکرێن و ڕەزامەندی بەدەستبهێنن؟ و ئایا لەگەڵ قەشەکانت نوێژ دەکەیت، کە بێباوەڕان ڕزگاریان بێت و باوەڕ بکەن بە عیسا و کڵێساکەت گەشە بکات؟

٤. پشتگیرییان بکە

با قەشەکانتان هەرگیز خەمی ئەوەیان نەبێت کە بڵێت “ئەوان لە کوێن؟”پۆڵس ناچار بوو ئەم پرسیارە بکات و ڕاپۆرتە دڵتەزێنەکەی بۆ تیمۆساوس نارد: “لە بەرگری یەکەمم کەس لەگەڵم نەهات، بەڵکو هەموو بەجێیان هێشتم. خودایە، لەسەریان هەژمارد مەکە” (دووەم تیمۆساوس ١٦:٤).

ئایا قەشەکانتان بەجێدەهێڵن تا بە تەنیا بەرگە بگرن؟ جان ئۆین تێبینی دەکات و دەڵێت: “کاتێک فەرماندەیەک لە هێرشێکدا فەرمانڕەوایی دەکات، کە ئاوڕێک لە دواوە دەداتەوە و چاوەڕێی بینینی سەربازەکانی دەکات کە لە دوایەوە بن بەڵام دەبینێت کە ئەوان هەڵاتوون، خیانەتێکی گەورەی لێکراوە و لە بارودۆخێکدا داندراوە کە مەحاڵە بەسەر دوژمنەکانیدا زاڵ بێت” (٢٨).

چەند جیاوازە کە کڵێسایەکی پڕ لە ئەندامی وەک ئۆنیسیفۆرۆست هەبێت؟ پۆڵۆس ڕاپۆرت دەدات و دەڵێت:

“با مەسیحی باڵادەست بەزەیی بە خێزانی ئۆنیسیفۆرۆسدا بێتەوە، چونکە زۆر جار ورەی بەرز کردومەتەوە و شەرمی بە کۆت و زنجیرم نەبووە، بەڵکو کاتێک لە ڕۆما بوو، بە پەرۆشییەوە بەدوامدا گەڕا و منی دۆزییەوە. با لە‏ ڕۆژی لێپرسینەوەدا بەهۆی مەسیحی باڵادەستەوە بەزەیی خودای باوک بەدەستبهێنێت. تۆ باش دەزانیت کە لە ئەفەسۆس بە چەندین شێوە خزمەتی کردم.” (دووەم تیمۆساوس ١: ١٦-١٨)

  دەتوانین گوێمان لە ڕژانی سوپاسگوزاری بێت لە قەڵەمی پۆڵسەوە. قەشەکان ئەو پیاوانەن کە وەک ئێمە ماندوو دەبن، تەنانەت قەشە گەنجەکانیش ئەوهان. ئەوان زیاتر لە ئەندامی کڵێسا دژایەتی و ڕەخنە و بوختانیان پێدەکرێت. لەوەش زیاتر، قەشەکان دەچنە نێو کەیس و کێشەکانی کڵێسا وەک: داوێنپیسی، خیانەت، مردن و دابەشبوون. قەشایەتی کارێکی چاک و قورسیشە. ئەوان لە پێناو مەڕەکانیاندا (ئەندامەکان) بەرامبەر ورچ و شێرە شەیتانەکاندا وەستاون. ئایا کڵێسا پشتگیرانە لەگەڵیان دەوەستێت؟

چۆن دەتوانیت پشتگیری قەشەکانت بکەیت، یارمەتیان بدەیت، هانیان بدەیت، پشتیوانییان لێ بکەیت؟ بەرەنگاری بیرکردنەوەی جیهان ببەوە و بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرە بۆ یارمەتیدانی پەروەردەکردنی ئەندامەکان لە ڕێگەی بەقوتابیکردن و خزمەتکردن. لەبیرت بێت، ئەوان تۆ بۆ کاری خزمەتکردن ئامادە دەکەن و قەشەکان زۆر هاندەدرێن بە بینینی تۆ کە ئەو کارە دەکەیت (ئەفەسۆس١٣:٤).

٥. یارمەتیان بدە خۆشیان بوێیت

دوا ڕێگا بۆ پشتگیری کردنی قەشەکانت ئەوەیە کە یارمەتیان بدەیت تاکو بتوانن گرنگی بە ڕۆحت بدەن. 

“گوێڕایەڵی ڕابەرەکانتان بن و ملکەچیان بن، چونکە ئێشکتان بۆ دەگرن، وەک بڵێی حیسابیان پێشکەشی خودا دەکەن، تاکو بە شادییەوە ئەمە بکەن نەک بە بێزاری، چونکە ئەمە زیانی بۆتان دەبێت.” (عیبرانییەکان ١٣: ١٧ )

ئەندامێکی دانا دەیەوێت قەشەکانی بە خۆشی ڕابەرایەتی بکەن. لە کاتێکدا کە ئەوان هەوڵی شوانایەتیکردن دەدەن، شوێنی ڕێبەرایەتیەکەیان بکەوە بۆ لای عیسا، ئامادەبە بۆ ئەوەی بە فێرکارییەکانیان ڕازی بیت، ملکەچی ڕێنماییەکانیان بە تا ئەو شوێنەی کتێبی پیرۆز ڕێگەی پێدەدات. بە ئامادەیی،  تامەزرۆیی و بە سوپاسەوە ئەوە بکە تا ئەوان بە دڵخۆشیەوە ئەرکی هەمیشەیی خۆیان کە گرنگیدان بە ڕۆحە جێبەجێ بکەن (کە حیساب پێشکەشی خودا بکەن).

شوێنکەوتنی قەشەکانت بۆ بەرژەوەندی خۆتە. قەشەی دڵخۆش قەشایەتییەکی باشتر دەکات. ئەگەر قەشەکان توڕەیی، پشتگوێخستن، یان گومان بکەن، قورسی دەکات بۆیان کە ڕابەرایەتی کڵێسا بە ڕێگای ڕاستی خودا بکەن. “وەک چاودێر خزمەتیان بکەن، نەک بە ناچاری، بەڵکو بە ویستەوە وەک چۆن خودا دەیەوێت” (یەکەم پەترۆس ٢:٥-٣ ).

  بۆیە لە پەروەردگارەوە ڕێزێکی بەرز لە قەشەکانتان بگرن، لاساییان بکەنەوە، نوێژیان بۆ بکەن، لە تاقیکردنەوەکاندا لە تەنیشتیان بوەستن، لەگەڵیان بن لە کاری خزمەتکردندا و بە تامەزرۆییەوە ملکەچی ئاراستەکانیان بن. بەم کارە لەسەر بەردەکە دایاندەنیشێنیت و دەستەکانیان بەرز دەکەیتەوە و یارمەتیان دەدەیت زیاتر خزمەت بە ڕۆحت بکەن لە پێناوی عیسا. وە بە نیعمەتی خودا شکست بە عەمالێقییەکان (دوژمن) جیهان و حەزی دونیا و شەیتان دەهێنن. لەم کارەدا بەردەوام بن، بۆ ئەوەی هەموومان ڕاپۆرتێکی باشمان هەبێت بۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا بیدەین بە خودا. قەشەکان بۆ  شوانایەتییان و مەڕەکان (ئەندامەکان) بۆ شوێنکەووتنیان.

Author

  • Greg Morse
    Greg Morse
    View all posts
Read this article in English
کڵێسا و خزمەتکردن
Facebook
ئارەزوو بۆ شتی کەسانی دیکەئارەزوو بۆ شتی کەسانی دیکەئایار 29, 2025
خۆشویستنی پارە واتای چییەحوزه‌یران 18, 2025خۆشویستنی پارە واتای چییە

Related PostsBest

بەقوتابیبوونکڵێسا و خزمەتکردنگەشەی ڕۆحی

چۆنیەتی کردنی یەکتری بە قوتابی مەسیح لە ڕێگەی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز لەگەڵ هاوڕێیەک

Joe Carroll تشرینی یه‌كه‌م 29, 2025
ئافرەتانپیاوانپیاوێتیخێزانڕاستکردنەوەی کڵێساییکڵێسا و خزمەتکردنهاوسەرگیری

توندوتیژی دژی ئافرەتان و ڕاستکردنەوەی کڵێسایی

جۆناسان لیمان شوبات 5, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.