06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home گەشەی ڕۆحی بەقوتابیبوون چۆنیەتی کردنی یەکتری بە قوتابی مەسیح لە ڕێگەی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز لەگەڵ هاوڕێیەک
بەقوتابیبوونکڵێسا و خزمەتکردنگەشەی ڕۆحی
-+=

چۆنیەتی کردنی یەکتری بە قوتابی مەسیح لە ڕێگەی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز لەگەڵ هاوڕێیەک

Joe Carroll تشرینی یه‌كه‌م 29, 2025 1 min read 0
5

دووەم تیمۆساوس ٣: ١٦ – ١٧

١٦ هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، ١٧ تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.


ئەم نامیلکەم نووسیوە بۆ ئامادەکردن و هاندانی ئەندامەکانی کڵێساکەمان بۆ ئەوەی یارمەتی یەکتری بدەن گەشە بکەن لەگەڵ مەسیح و بایەخ بە یەکتری بدەن بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز لە گرووپی دوو سێ کەسی. 

مەسیح بۆ مەبەستێک قوتابییەکانی هەڵبژارد بۆ ئەوەی فێریان بکات. مەسیح بانگی ئێمەشی کردووە بۆ ئەوەی یەکتری بکەینە قوتابی مەسیح. بۆیە ئێمەش، وەک مەسیح، دەبێت بۆ مەبەستێک هاوڕێیەتی درووست بکەین و کات بەسەر ببەین لەگەڵ باوەڕدارانی دی. بۆ چ مەبەستێک، بۆئەوەی یارمەتیان بدەین گەشە بکەن لەگەڵ مەسیح و بۆی بژین. بەڵام چۆن ئەوە دەکەین؟ یەکێک لە گرنگترین و بنەڕەتترین ڕێگەکان بریتییە لە کۆبوونەوە لەگەڵ یەک دوو ئەندامی دی بۆ خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز و گفتوگۆکردن لەبارەی پەیامی خودا و ژیانمان لەژێر ڕۆشنایی پەیامی خودا. بە خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز لەگەڵ یەکتری پەیوەندیمان لەگەڵ ئەوانی تر لە کڵێسا بەهێزتر دەکەین و یارمەتی یەکتری دەدەین بۆ ئەوەی بۆ خودا بژین. 

چۆن دەتوانم ئەمە بکەم؟

١. داوا لە یەک دوو ئەندامی دی بکە بۆ ئەوەی یەکتری ببینن بۆ خوێندنەوەی بەشێکی کتێبی پیرۆز. 

٢. سیپارەیەک یان بەشێکی کتێبی پیرۆز هەڵبژێرە. بۆ نموونە، فیلیپی هەڵبژێرە یان ئایەتەکانی وتاری ڕابردوو یان داهاتوو. (لە خوارەوە، چەند پێشنیارێک هەیە بۆ هەڵبژاردنی سیپارەیەکی کتێبی پیرۆز)

٣. لە کۆبوونەوەکەدا، ئەمە بکە.

لە یەکتری بپرسن تا بزانن بارودۆختان چۆنە. ئەمە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیتان و ناسینی زیاتری یەکتریە تا باری یەکتری هەڵ بگرن.

لە سەرەتادا بە کورتی دوعا بکە کە خودا دڵتان نەرم بکات و بکاتەوە بۆئەوەی لە پەیامەکەی تێبگەن و بگۆڕدرێن لەلای خوداوە.

بەشێکی کتێبی پیرۆز بخوێنەوە.

ئەم پرسیارانەی خوارەوە بەکار بهێنە بۆ گفتوکردن و وردبوونەوە لەسەر ئایەتەکان. 

١ – ئەم ئایەتانە چ دەڵێن؟ پەیامی سەرەکی ئەم ئایەتانە چییە؟ 

٢ – ئەم ئایەتانە چیمان فێر دەکەن دەربارەی خودا و مەسیح و مزگێنی مەسیح؟

٣ – ئەم ئایەتانە چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر ژیانمان؟ واتا بەپێی ئەم ئایەتانە، دەبێت چ ڕەفتار و باوەڕێک بگۆڕین بۆ ئەوەی باشتر بۆ خودا بژین؟

خۆشی و خەم و نیگەرانی ژیانتان بۆ یەکتری باس بکەن و پێکەوە نوێژ بۆ یەکتری بکەن. هەروەها، دوعا بکەن لەسەر پەیامی ئایەتەکان کە خودا بەهێزتان بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئایەتانە لە ژیانتاندا.

ئامانج لەمە چییە؟

دوو ئامانجی سەرەکی هەیە…

١. هاندان و هاوکاریکردنی یەکتری بۆ ئەوەی گەشە بکەن لەگەڵ مەسیح

٢. بەهێزکردنی پەیوەندیەکەت لەگەڵ ئەوانی تر لە کڵێسادا

لەوانەیە تۆ بڵێیت، “تازەم لە باوەڕ و ناتوانم بە باشی لە کتێبی پیرۆز تێبگەم بۆ ئەوەی کەسێکی دیکە فێر بکەم.” بەڵام، ئەمە ڕاست نییە. یەکەم شت ئەوەیە کە ئەگەر کتێبی پیرۆز بخوێنیتەوە لەگەڵ ئەندامێکی دی مانای ئەوە نییە یەکێکتان دەبێتە مامۆستا و ئەوەکەیتر فێر دەکات. نەخێر، بەڵکو هەردووکتان کە کۆبوونەوە، هاوکاری یەکتری دەکەن و یارمەتی یەکتری دەدەن بۆ تێگەیشتن لە پەیامی خودا. هەروەها، با ئەوەت لەبیر نەچێت کە خودا پەیامەکەی خۆی بۆ ئاشکرا کردووین لە ڕێی کتێبی پیرۆزەوە و ڕۆحی پیرۆز و یەکتریشی پێ داوین بۆ ئەوەی لە پەیامەکەی تێبگەین. مەرج نییە شارەزای هەموو بەشەکانی کتێبی پیرۆز بن بۆ ئەوەی هانی یەکتری بدەن لە ڕێی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز و گفتوگۆکردن و نوێژکردن لەسەری. بەڕاستی ئەمە شتێکە کە هەموو ئەندامێک دەتوانێت لەگەڵ یەکتری بیکەن. 

ئامانج لە پێکەوە بوون بۆ خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز ئەوە نییە کە لە هەموو ئایەتەکان بە تەواوی تێبگەن. بێگومان، هەندێک جار (ڕەنگە زۆربەی جار) هەندێک ئایەت هەبن کە لێیان تێنەگەیت. بەڵام با ئەمە نەبێتە هۆکارێک کە تەرکیزت لەسەر ئەو ئایەتانە بڕوات کە ڕوونن و لێیان تێدەگەن. بۆیە، هەموو کاتی خۆتان بەفیرۆ مەدەن لەسەر ئەو ئایەتانەی کە زۆر ڕوون نین، بەڵکو تەرکیزی زیاتر لەسەر ئەو ئایەتانە بکەن کە بە ڕوونی لێ تێدەگەن. ئەوە لەبیر مەکە کە ئامانجی ئەم پێکەوە بوونە هاندان و هاوکاریکردنی یەکتریە بۆ ئەوەی گەشە بکەن لەگەڵ مەسیح و بەهێزکردنی پەیوەندیەکەت لەگەڵ هاوڕێیەکەت. 

چەند بیرۆکە و پێشنیارێک لەبارەی ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک

ئەگەر بۆت قورسە ٤ یان ٥ جار کەسێک ببینیت بۆ تەواوکردنی فیلیپی یان هەر سیپارەیەکی دی، دەتوانیت داوا لە هاوڕێیەکەت بکەیت تەواوی فیلیپی لە ماڵەوە بخوێنێتەوە. تۆش بە هەمان شێوە فیلیپی لە ماڵ بخوێنیتەوە. پاشان کە یەکتری دەبینن بۆ هەفتەی داهاتوو، گفتوگۆ بکەن لەسەر فیلیپی کە لە ماڵەوە خوێندووتانەوە. ئەمە دەبێتە هاندەرێک کە لە ماڵەوەش کتێبی پیرۆز بخوێننەوە.

لە جیاتی هەڵبژاردنی سیپارەیەک بۆ خوێندنەوە، کاتێک یەکتری دەبینین، دەکرێ ئەو ئایەتانە بخوێننەوە کە هەفتەی ڕابردوو وتاریان لەسەر دراوە لە کڵێسا. یان دەکرێ ئەو ئایەتانە بخوێننەوە کە هەفتەی داهاتوو وتاریان لەسەر دەدرێت. 

ئەگەر دەتەوێ کۆببیتەوە لەگەڵ ئەندامێکی دی بەڵام تەنها کێشەی هاتوچۆکردنت هەیە، قسە لەگەڵ خزمەتکار و قەشەکە بکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئەم کێشەیە.

لیستی ئەو سیپارانەی کتێبی پیرۆز کە باشن بۆ خوێندنەوە لەگەڵ هاوڕێیەک 

هەندێک سیپارەی کتێبی پیرۆز ئاسانترن لەوانی تر. بێگومان دەکرێ سیپارەیەکی دی لە دەرەوەی ئەم لیستە هەڵبژێریت. بەڵام ئەمانەی خوارەوە ئاسانترن لەوانی تر. یان دەتوانیت قسە لەگەڵ قەشەکەت بکەیت بۆئەوەی پێشنیاری وەربگریت کە چ بخوێنیتەوە.

پەیدابوون، یونس، لۆقا، یۆحەنا، کردار، ئەفەسۆس، فیلیپی، ڕۆما، یەکەم سالۆنیکی، یەکەم پەترۆس، تیتۆس، فلیمۆن، عیبرانییەکان، یەکەم یۆحەنا

چەند پێشنیارێک لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر کتێبی پیرۆز

با لەبیرت بێت کە یەکێک لە ئامانجەکانی کۆبوونەوە بەهێزکردنی پەیوەندیەکەتە لەگەڵ کەسەکەی تر. بۆیە، گرنگە تەنها گفتوگۆ نەکەن لەسەر مانای ئایەتەکان، بەڵکو دەبێت پرس و خەم و هیوای ژیانیشتان بۆ یەکتری باس بکەن. بێگومان ناتوانین باری یەکتری هەڵ بگرین ئەگەر باری یەکتری نەزانین. 

کاتێک کتێبی پیرۆز دەخوێنینەوە و ڕووناکی پەیامی خودا دەدرەوشێتەوە لەسەر دڵمان، خودا چاومان دەکاتەوە بۆ ئەوەی گوناهەکانمان ببینین. گرنگە کە ئەو گوناهانە نەشارینەوە بەڵکو دانی پێدا بنێ لەلای ئەو کەسە. پەندەکانی سلێمان ٢٨: ١٣ دەڵێت… “ئەوەی گوناهەکانی خۆی بشارێتەوە سەرناکەوێت، بەڵام دانپێدانەر و وازلێهێنەر بەر بەزەیی دەکەوێت.” ئامانجی داننان بە گوناهەکانمان لەلای یەکتری بۆ حکومدان و تاوانبارکردنی یەکتری نییە، بەڵکو بۆ دەرخستنی گوناهەکەیە تا وازی لێ بهێنین و ببەخشرێین لەلایەن مەسیحەوە. هەروەها، داننان بە گوناهەکانمان لەلای یەکتری بۆ وەرگرتنی بەزەیی و یارمەتیە لەوانی تر.  ئەگەر هەرگیز دان بە گوناهەکانماندا نەنێین لەلای یەکتری، مانای وایە وا خۆمان پیشان دەدەین کە بێ گوناه و بێ کەموکوڕین، بەڵام ئەمە ڕاست نییە. کڵێسا نەخۆشخانەی گوناهبارانە کە تێیدا تۆبە دەکەن بە کاریگەری هێزی ڕۆحی پیرۆز.

ئەگەر پرسیارتان هەبوو لەبارەی مانای ئایەتێک، ئەو پرسیارانە بنووسن تا لەبیرتان نەچێت. دواتر پرسیار لە ئەندامێکی پێگەیشتوو یان قەشەکەت بکەن.

سێ پرسیارەکەی سەرەوە بۆ یارمەتیدانی ئێوە بۆ گفتوکردن و وردبوونەوە لەسەر ئایەتەکان بە ڕیزبەندی دانراون. پرسیاری ١، پرسیاری وردبوونەوەن. ئامانج لەم پرسیاریانە یارمەتیدانی تۆیە بۆ ئەوەی بزانیت ئایەتەکان چ دەڵێن و باسی چ دەکات. پرسیاری ٢ لەبارەی تێگەیشتنە لە مانای ئایەتەکان لە ژێر ڕۆشنایی مزگێنی مەسیح. ئەوەت لەبیر بێت کە هەموو بەشەکانی کتێبی پیرۆز پەیوستن بە مزگێنی مەسیح. پرسیاری ٣یش یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی پەیامی ئایەتەکان لە ژیانت جێبەجێ بکەیت. 

پێش ئەوەی کە گفتوگۆ بکەن لەسەر مانای ئایەتەکان یان چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئایەتەکان، گرنگە کە لەوە تێبگەن کە ئایەتەکان چ دەڵێن. ئەگەر بە خێرایی هەوڵ بدەن ئایەتەکان لێک بدەنەوە یان باسی مانای ئەو ئایەتانە بکەن بەبێ زانینی ئەوەی کە ئایەتەکان چ دەڵێن لە ژێر ڕۆشنایی مزگێنی مەسیح، ئەوا دەکرێ بە غەلەت لە مانای ئایەتەکان تێبگەن. بۆیە پێش ئەوەی هەوڵ بدەن ئایەتەکان لێک بدەنەوە، ورد ببنەوە لەسەر ئەوەی کە ئایەتەکان چ دەڵێن. 

پرسیاری ٣، پرسیارە لەبارەی چۆنیەیتی جێبەجێکردنی پەیامی ئایەتەکان لە ژیانتدا. لەبەرئەوەی کە ئەمە کۆتا پرسیارە، هەندێک جار هەموو کاتی گفتوگۆیەکەمان لەسەر پرسیاری ١ و ٢ بەسەر دەبەین و ناگەینە ئەم پرسیارە. ڕاستە کە تێگەیشتن لە ئایەتەکان گرنگە، بەڵام ئامانج لە خوێندنەوەی  کتێبی پیرۆز تەنها تێگەیشتن نییە لە مانای ئایەتەکان، بەڵکو جێبەجێکردن و گۆڕینی باوەڕ و کرداری ژیانیشمانە بەپێی پەیامی خودا. بۆیە هانتان دەدەم، چەند دەقەیەک تەرخان بکەن لە کۆتایی کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسیاری سێیەم. 

پەیامی مزگێنی عیسای مەسیح

کتێبی پیرۆز لەبارەی مزگێنی مەسیحە. بۆیە لێکدانەوەی ئایەتەکانی کتێبی پیرۆز لە ژێر ڕۆشنایی ئەم مزگێنیە گرنگە و یارمەتیمان دەدات لە کتێبی پیرۆز بە درووستی تێبگەین. کاتێک کتێبی پیرۆز دەخوێنینەوە، دەبێت ئەم پەیامەمان لەبەرچاو بێت.

۱. خودا کێیە؟ 

یەک خودای ڕاستەقینە هەیە. ئەو خوڵقێنەری ھەموو شت و ھەموو کەسێکە. خودا بەتەواوی خۆشەویستی و پیرۆز و دادپەروەریشە، شایستەی هەموو ڕێز و متمانە و ستایشێکە. دەسەڵاتێکی ڕەهای هەیە لە پێدانی فەرمان و ڕێنمایی و ڕاسپاردە  و حکومدانی خەڵک. 

(پەیدابوون ١:١؛ ئاشکراکردن ١١:٤؛ یەکەم یۆحەنا ٥:١؛ ڕۆما ٢: ٥ – ٨)

٢. مرۆڤ کێیە؟

خودا ئێمەی درووست کرد بۆ ئەوەی بیناسین و ستایشی بکەین و پەیوەندی ئاشتیمان هەبێت لەگەڵی بۆ هەتاهەتایە. بەڵام هەموومان گوناھمان کردووە و یاخی بووینە لە خودا و لەژێر نەفرەتی گوناهین. ئەنجامی گوناهەکانمان ئەوەیە کە پەیوەندی ئاشتیمان لەگەڵ خودا پچڕاوە و  توڕەیی خودامان لەسەرە. بۆیە هەموو کەسێک شایەنی سزای مردنی ھەتاھەتاییە لە دۆزەخدا. ئێمە ھەرگیز ناتوانین بەکاری باشی خۆمان لێخۆشبوونی خودا بەدەست بھێنین و خۆمان لە سزای خودا رزگار بکەین. 

(پەیدابوون ١: ٢٦ – ٢٨؛ پەیدابوون ٣؛ ڕۆما ٣: ٢٣؛ ئەفەسۆس ١:٢-٣)

٣. عیسا کێیە؟

خودای ئێمەی خۆشویستووە بە ناردنی عیسای مەسیح بۆ بەدەست ھێنانەوەی ئەو پەیوەندییەی کە لەگەڵ خودا لە دەستمان داوە و بۆ ڕزگارکردنی ئێمە لە کۆیلایەتی گوناه و تووڕەیی خودا. عیسای مەسیح ئەزەلییە و بە تەواوی خودایە و بە تەواوی مرۆڤیشە. عیسا ژیانێکی تەواو و بێ گوناه ژیا. بۆیە توڕەیی خودای لەسەر نەبوو و شایەنی مردن نەبوو. بەڵام ئەو باجی گوناھەکانی ئێمەی دا بە قوربانیەکەی لە کاتێکدا ئێمە شایەنی مردن بووین.  ئەو لە مردن زیندووبووەوە و زاڵ بوو بەسەر گوناه و مردن. ئێستا مەسیح زیندووە بۆ پێدانی پەیوەندی و ژیانێکی نوێمان لەگەڵ خودا. ڕۆژێک دێت کە مەسیح دێتەوە بۆ حکومدانی هەموو خەڵک. دوای جیاکردنەوەی خراپەکارەکان و ڕاستودرووستەکان، حکومڕانییەکەی بۆ هەتاهەتایی دادەمەزرێنێت لەسەر جیهانی نوێ لەگەڵ گەلە پیرۆزەکەی. 

(یۆحەنا ١:١؛ یەکەم تیمۆساوس ٥:٢؛ یۆحەنا ١٦:٣؛ ڕۆما ٣: ٢١ – ٢٦؛ دووەم کۆرنسۆس ٢١:٥؛ یەکەم کۆرنسۆس ١٥: ٢٠ – ٢٢)

٤. ئێمە دەبێت چ بکەین بۆ ئەوەی ڕزگار بین؟

دەبێت باوەڕ بە مزگێنی مەسیح بهێنین و تۆبە لە گوناهەکانمان بکەین. پێویستە باوەڕ بهێنیت کە عیسا کوڕی خودایە، ئەو مرد وەک قوربانییەک و خودا ئەوی ھەڵساندەوە لە مردن بۆ ئەوەی تاکە رێگاکە درووست بکات بۆ لێخۆشبوون لە گوناھەکانت. دەبێت دان بەوە دابنێیت کە گوناهەکانت تۆ لە خودا جیا دەکەنەوە و ناتوانیت خۆت ڕزگار بکەیت بە کردارە باشەکانت. تۆ پێویستە تۆبە لە تاوان و سەرپێچیکردن بکەیت لەبەرامبەر خودا. دەبێت ژیانت بە مەسیح بسپێریت و گوێڕایەڵی بیت. 

(مەرقۆس ١٥:١؛ کردار ٢١:٢٠؛ ڕۆما ١٠: ٩ – ١٠)

Author

  • Joe Carroll
    Joe Carroll
    View all posts
Read this article in English
discipleship spiritual growth
Facebook
"کاتێکیزمی" شاری نوێ"کاتێکیزمی" شاری نوێتشرینی یه‌كه‌م 15, 2025
پێشەکیتشرینی دووه‌م 30, 2025پێشەکی

Related PostsBest

تۆبەکردنگەشەی ڕۆحی

پێنج هەنگاو بۆ تۆبەکردن

جۆڵ ڵیندزی ئازار 23, 2023
بەقوتابیبوونپێکەوە ژیانکڵێسا و خزمەتکردنگەشەی ڕۆحی

بۆچی ببم بە ئەندام لە کڵێسایەک؟

دەیڤد ماتس ئازار 23, 2023
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.