15مارس2025
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home گەشەی ڕۆحی لێبووردەیی چۆنیەتی چارەسەرکردنی زۆربەی ناکۆکی پەیوەندییەکان
لێبووردەیی
-+=

چۆنیەتی چارەسەرکردنی زۆربەی ناکۆکی پەیوەندییەکان

Jon Bloom ئایار 12, 2025 1 min read 0
1

لەلایەن جۆن بلومەوە 

ململانێی پەیوەندی دڵخۆشیمان کەم دەکاتەوە و لە ڕووی سۆزدارییەوە بە ئەرک و سەرقاڵکەرە. و ململانێی پەیوەندییەکان وێرانکاری بەسەر ژیاندا دروست دەکات. زۆربەی کات دەتوانی خۆتی لێ بپارێزی.

 بەڵام بێگومان هەمووکات ناتوانی لەو ململانییە بە تەواوی دوور بکەویتەوە. هەندێک ناکۆکییەکان لەسەر بنەمای  بنەڕەتین بۆ ڕاستودروستی و دادپەروەری کە قەناعەتی ویژدان داوای ئەوە دەکات ئێمە لەسەر بنەمای خۆمان بوەستین، تەنانەت ئەگەر پەیوەندییەک بشکێنێت. ئاخر تەنانەت عیساش بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە بۆ هەندێکمان، هاتنی دەبێتە هۆی پچڕانی پڕ لە ئازاری پەیوەندیی گرنگ و ماناداری ژیانمان ( مەتا٣٦-٣٤ : ١٠ ).

بەڵام زۆربەی ناکۆکیەکانمان لە ژیاندا لەسەر ئەو جۆرە پرسە بنەڕەتییانە نییە. ناکۆکی دەتەقێتەوە لەسەر شتی لاوەکی یان دەرەکی یان بێ بایەخ یان تەنانەت تەواو خۆپەرستانە . و تەنها یەک ڕێگا هەیە بۆ ئاشتی لەم حاڵەتانەدا.

سۆزەکانی جەنگاوەر

جەیمز روون دەکاتەوە کاتێک دەڵێت، چی دەبێتە هۆی  شەڕ لە نێوانتاندا؟ ئایا ئەمە نییە، کە خولیاکانت لەناو خۆتدا لە شەڕدان؟” ( یاقوب ٤:١ ) خودا دەزانێت کە پێویستە ئەمەمان پێ بڵێن. بەڵام ئەوە نییە کە ئێمە پێشتر ئەمەمان نەزانیبێت. زۆرجار لە تایبەتمەندی بیرکردنەوەکانی خۆماندا دان بەوەدا دەنێین. تەنها کاتێکی  سەختمان هەیە دان بەوەدا بنێین بۆ کەسێکی تر.

زۆر جار دوای ململانێیەک، کاتێک تەنیا بووین هەستمان بە تاوانباربوون کردووە لەسەر ئەو شێوازە گوناهبارانەی کە قسەمان لەگەڵ کەسێک کردووە یان مامەڵەمان لەگەڵ کەسێکدا کردووە! دواتر زۆر جار هەستی میهرەبانی و خۆشەویستیمان خەیاڵ کردووە کە خۆزگە دەمانویست بیڵین و ئەو لێبوردن و ئاشتەواییەمان پرۆڤە کردووە کە ویستمان! پاشان کاتێک گفتوگۆ دەکەیت لەگەڵ کەسێک، لەناکاو ئەوەندە سەختمان زانیوە کە خاوەنی گوناهەکەمان بین و بەم شێوەیە دەستمان کردووە بە ماستاو کردن بۆ داوای لێبوردنەکەمان؟ تەنانەت هەندێک جار ناکۆکییەکە زیندوو دەکەینەوە نەک چارەسەر.

بۆچی ئەم کارە دەکەین؟ بۆچی چارەسەرکردنی ململانێکان بۆ ئێمە ئەوەندە قورسە؟

بۆچی خۆمان ڕادەگرین؟

وەڵامەکەی دەزانین: تەنها لوتبەرزییەکی ناشرین و خۆپەرستانەیە. ئێمە نامانەوێت خۆمان لە شوێنی لاواز دابنێین، نامانەوێت لە پێش چاوی کەسانی دی بکەوین کە پەیوەندییەکە لەدەست بدەین. ئێمە نامانەوێت دان بەوەدا بنێین کە بەڕاستی چەندە گەمژە و خۆپەرستین. هەر وەکو دگوترێ خۆر لە پشت هەور نامێنێ. ئێمە پێمان باشە خولیاکانمان لە شەڕدا بمێننەوە نەک واز لە شانازیمان بهێنین، تەنانەت ئەگەر بەو مانایەش بێت کە خێزان و هاوڕێیەتی و کڵێساکەمان تووشی زیان بێت.

جەیمز دەیەوێت ئەمە زۆر بە جدی وەربگرین، هەر بۆیە لێپرسینەوەمان لێ دەکات.  ئەم خولیای جەنگاوەرییە  هاوڕێیەتی لەگەڵ جیهان درووست دەکات  و داوێنپێسی ڕۆحییە و دوژمنایەتی دەخاتە نێوان ئێمە  و خودا ( یاقوب ٤:٤ ). کاتێک ڕێگەیان پێدەدەین حوکمڕانی ڕەفتارەکانمان بکەن، وەک دوژمنی خودا ڕەفتار دەکەین. و وەک نموونەی عیسا باسی دەکات سەبارەت بە خزمەتکاری لێخۆش نەبوو  ( مەتا ١٨: ٢١-٣٥ )، ئەوە بەڕاستی جدییە.

تاکە ڕێگای ئاشتی

ناتوانین گفتوگۆ بکەین لەگەڵ لوتبەرزی خۆمان و دەبێ ئەو هەستە بکوژین. و پێدەچێت ئەمە قورسترین شەڕی ئێمە بێت کە تا ئێستا بەشداری بکەین.

لوتبەرزی ئەو دوژمنەی ناو ئێمەیە کە وەک دۆستێک قسەمان لەگەڵ دەکات. ئامۆژگارییەکانی ئەوەندە لە پاراستن و بەرزکردنەوەی پلە دەچێت کە زۆرجار کوێر دەبین لەوەی کە ئێمە و ئەوانی دیکە لەناو دەبات. کاتێک لوتبەرزی کەسانی دیکە زیانمان پێدەگەیەنێت لوتبەرزی خۆمان وەک پارێزەرێک بە تووڕەیی یەکی زۆرەوە سکاڵا دەکات ، بەڵام کاتێک زیان بە کەسانی دیکە دەگەیەنین، کاریگەری رەوشتمان کەم دەکاتەوە، بیانوومان دەداتێ و لۆمە دەگۆڕێت. دەتوانین بە ئاسانی فریو بدرێین و باوەڕمان بەوە هەبێت کە لوتبەرزیمان دەیەوێت ڕزگارمان بکات.هەر وەکوو یەهودای ئەسخەریوتی کە لە عیسا خیانەتی کرد.

ئێمە دەبێ لوتبەرزی بیکوژین – شانازی بخەینە سەر مردن. و تەنها یەک ڕێگە هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە: دەبێت خۆمان بێفیز بکەین.

بەڵێن لە خۆنەویستیدا

دەبێت ئامۆژگارییەکانی لوتبەرزی ڕەت بکەینەوە و ڕێنماییەکانی پەروەردگارمان قەبوڵ بکەین، کە دەڵێت “خۆتان بێفەز بکەن”، چونکە لە کۆتاییدا بێفیزەکان بەرز دەبنەوە، بەڵام لوتبەرزەکان بە شێوەیەکی ترسناک نزم دەبنەوە ( یەکەم پەترۆس ٥:٦ ؛ مەتا ٢٣:١٢ ).

 بەڵێ ئەمە قورسە. کوشتنی لوتبەرزی قورسە. پێویستی بە بوێری هەیە — بوێری باوەڕ. مانای ئەمەیە لە دانانی خۆمان لەو شوێنە لاوازەدا کە دەترسین ڕەنگە لە ڕاستیدا ڕەت بکرێتەوە. لەو شوێنە نزمەدا کە ناچارین دان بەوەدا بنێین کە بەڕاستی چەندە گەمژە و خۆپەرستین. دەبێت متمانەمان بە خودا هەبێت بۆ لەدەستدانی سەرمایەی ناوبانگ کە ڕەنگە ئەزموونی بکەین، هەروەها بەو ئەگەرەی کە ئەوانی دیکە بتوانن دانپێدانان و خۆنەویستی ئێمە بە قازانجی خۆیان بەکاربهێنن.

دەبێت متمانەمان بە وشەی خودا هەبێت لە جیاتی ئەو بەڵێنانەی کە شانازیمان پێ ددات: کە ئەگەر خۆمان بێفیز بکەین، ئەوا “نیعمەتی زیاتر [دەبەخشێت]”، چونکە “خودا دژایەتی لوتبەرزەکان دەکات بەڵام نیعمەت بە بێفیزەکان دەبەخشێت” ( یاقوب ٤:٦ ). تا زیاتر بێفیز بین، نیعمەتی زیاتر دەڕژێت.

چی وا دەکات بدرەوشێیتەوە

کاتێک گوناهەکەمان هۆکاری ململانێیەکی پەیوەندیدارە، لووتبەرزی پێمان دەڵێت ڕاستییەکان لە پشت  فێڵبازی و توڕەیی بشارەوە. هەندێک جار شانازی لە شکۆمەندی خودا بەنرختر دەردەکەوێت و پاراستنی ناوبانگمان لە پاراستنی پەیوەندییەکانمان بەنرختر دەردەکەوێت. بەڵام خودا پێمان دەڵێت بە بێفیزی گوناهەکەمان ئاشکرا بکەین، چونکە شکۆمەندی ئەو و پەیوەندییەکی نوێ زۆر زیاتر لە ناوبانگێکی ساختە تێرمان دەکات.

کاتێک لە ڕێگەی بێفیزی گریانی خۆپەرستانە و مشتومڕی خۆبەزلزانانە لادەبەین، ئێمە “وەک ڕووناکی لە جیهاندا دەدرەوشێنینەوە”، خۆمان نیشان دەدەین کە منداڵی خوداین ( فیلیپیان ٢: ١٤-١٥ ). لووتبەرزی ئەم ڕووناکییە دەشارێتەوە، بەڵام بێفیزی ڕێگەی پێدەدات گەشاوە بدرەوشێتەوە. ئەوە خۆنەویستییە کە بەڕاستی درەوشاوەمان دەکات.

هەر بۆیە عیسا وتی: “خۆزگە دەخوازرێ بە ئاشتیخوازان، چونکە بە ڕۆڵەی خودا ناو دەبردرێن ” ( مەتا ٥:٩ ). ئەو ئاشتیخوازانەی کە  دەدرەوشێنەوە ئەوانە نین کە تەنها نێوانگری دەکەن، بەڵکو ئەوانەن کە بە نموونەیەکی بێفیزانە، تۆبە کردن و بە میهرەبانییەوە لە کەسانی دیکە خۆش دەبن، نیشان دەدەن کە چۆن ئاشتی دروست دەبێت – تاکە ڕێگەیە کە ئاشتی ڕاستەقینە دروست دەکرێت.

ئایا ململانێی پەیوەندییتان هەیە؟ پاشان بانگهێشتنامەیەک هەیە لەلایەن پەروەردگارەوە بۆ ئەوەی هێزی ڕزگارکەری ئینجیل نیشان بدرێت، بۆ کەمکردنەوەی  هێزی لوتبەرزی لە ژیانت، و ڕێگە بدەیت زیاتر لە نیعمەتەکەی بڕژێتە سەرت. کەواتە ملکەچی خودا بن و بەرەنگاری شەیتان بکەن تاکوو لێتان هەڵبێ  ( یاقوب ٤:٧ ).

Author

  • Jon Bloom
    Jon Bloom

    View all posts
Read this article in English
Facebook
توندوتیژی دژی ئافرەتان و ڕاستکردنەوەی کڵێساییتوندوتیژی دژی ئافرەتان و ڕاستکردنەوەی کڵێساییشوبات 5, 2025
ڕاستییە سەرسوڕهێنەرەکە دەربارەی مامۆستا درۆزنەکانئایار 12, 2025ڕاستییە سەرسوڕهێنەرەکە دەربارەی مامۆستا درۆزنەکان

Related PostsBest

گەشەی ڕۆحیلێبووردەیی

کاتێک باوەڕدارێکی دیکە هەڵەت لەبەرامبەر دەکات، دەبێت چی بکەیت؟

جان پایپەر ئه‌یلول 11, 2022
لێبووردەیی

چۆنیەتی چارەسەرکردنی زۆربەی ناکۆکی پەیوەندییەکان

Jon Bloom ئایار 12, 2025

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 4
  • پارە 1
  • پەرستشی خێزانیی 1
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 4
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 7
  • خێزان 2
  • ڕابەرایەتی 4
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • سۆرانی 8
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێبی پیرۆز 1
  • کڵێسا و خزمەتکردن 13
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 8
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 1

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2025 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.