
-+=
نەخشەڕێگایەک بۆ گەڕان بە دوای ئاشتی
پاراستنی یەکگرتوویی و ئاشتی کڵێسا زۆر گرنگە. کاتێک ناکۆکی دەکەوێتە نێوان باوەڕداران، دەبێت چ بکەین؟ بچینە لای کێ و چیان پێ بڵێین؟ ئەم دۆکیۆمێنتە وەک نەخشەڕێگایەک وایە. چەند ڕێنماییەکی تایبەت لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی بزانیت لە دۆخێکی جیاواز چۆن کۆشش بکەیت بۆ ئاشتبوونەوە. هەروەها ئەم دۆکیۆمێنتە یارمەتیت دەدات بزانیت چۆن یارمەتی ئەوانی تریش بدەیت کاتێک ناکۆکییان هەیە لەگەڵ یەکتری. ئەم نەخشەڕێگایە لەسەر بنەمای ئایەتەکانی کتێبی پیرۆزە. وەلانانی ناکۆکی و ئاشتکردنەوەی باوەڕداران کە ئەم دۆکیۆمێنتە باسی دەکات یارمەتیت دەدات ببیتە باوەڕدارێکی پێگەیشتوو تا یەکگرتوویی و ئاشتی کڵێسا بپاڕێزیت.



