نوسینی شایەتیەکەت لەبارەی ئەوەی چۆن بوویتە باوەڕدار
فایلی وۆردەکە داونلۆد بکە بۆ چاپکردن
ئەم بابەتە یارمەتیت دەدات بۆ ئامادەکردنی شایەتیەکەت لەبارەی ئەوەی چۆن تۆبەت کردووە و باوەڕت هێناوە بە عیسای مەسیح. ئامانجی ئەم وتارە تەنها لەبارەی ڕاگەیاندنی گۆڕینی ژیانت نییە، بەڵکو لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەو پەیامەیە کە بە تەواوی ژیانی تۆی گۆڕیوە. بۆچی؟ چونکە گێڕانەوەی شایەتیەکەت ڕێگایەکی باشە بۆ ڕاگەیاندنی پەیامی مزگێنی بۆ بێباوەڕان، وەک جۆرێک لە مزگێنیدان. پاڵەوانی شایەتیەکەت، تۆنیت، بەڵکو عیسای مەسیحە. لەبەرئەوە کاتێک شایەتیەکەت دەگێریتەوە، تەنها باسی کاریگەری مزگێنی ناکەیت لەسەر ژیانت، بەڵکو باسی پەیامی مزگێنیش بکە تاکو گوێگران ڕێگای ڕزگاری بزانن. ئەگەر کەسێک نەزانێت چۆن ببێتە مەسیحی دوای گوێگرتن لە شایەتیەکەت، کەواتە شایەتیەکەت تەواو نییە.
ئەم پێکهاتەیە بەکار بهێنە بۆ ئامادەکردنی شایەتیەکەت، بۆ ئەوەی ڕوون بێت لەبارەی پەیامی مزگێنی و هەروەها کاریگەری مزگێنی لەسەر ژیانت. ئەم چوار پرسیارە وەڵام بدەوە بۆ درووستکردنی شایەتیەکەت. گێڕانەوە و پێشکەشکردنی شایەتیەکەت دەبێت تەقریبەن ٥ خولەک بێت. لەبەر ئەوە، پێویست ناکات هەموو شتێک لە ژیانتدا باس بکەیت، با تەنها گرنگترین شتەکان بێت. دوای نووسینی شایەتیەکەت، بە شایەتیەکەتدا بچۆوە لەگەڵ باوەڕدارێکی پێگەیشتوو. هەروەها راهێنان لەسەر گێڕانەوەی شایەتیەکەت بکە تاکو ئاسوودەبیت و بە سرووشتی بیگێڕیتەوە.
١. پێش ناسینی عیسای مەسیح، ژیانی من چۆن بوو؟
٢. خودا چۆن چاو و دڵی منی کردەوە و منی ناساند بە خۆی و مزگێنیەکەی؟
٣. چ شتێکت لە مزگێنی مەسیح بینی کە وای لێ کردی هەست بکەیت ڕێگەی ئەو ڕاستە و پێویستت بە شوێنکەوتنی ئەوە؟ (لێرە باسی پەیامی مزگێنی بکە تاکو گوێگران ڕێگای ڕزگاربوون بزانن. بۆ نموونە، باسی چوار بەشی مزگێنی بکە، واتا خودا، مرۆڤ، عیسا، کاردانەوە و وەڵام)
٤. عیسای مەسیح چۆن ژیانەکەتی گۆڕی؟ واتا چ کاریگەرییەکت لە ژیانتدا بینیوە بەهۆی ڕزگاربوونت؟
ئەگەر شایەتیەکەت ئامادە بکەیت بۆ ڕاگەیاندن پێش لەئاوهەڵکێشانت، کۆتا قسە کە پێویستە بیڵێیت ئەوەیە، “لەبەر گوێڕایەڵبوونی عیسای مەسیح و ڕاگەیاندنی باوەڕەکەم و پیشاندانی بە خەڵک کە شوێنکەوتووی مەسیحم، دەمەوێ لەئاوهەڵبکێشرێم.”