07حوزەیران2025
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home خواناسی مزگێنی چییە؟
خواناسیمزگێنی
-+=

مزگێنی چییە؟

ماڕک دێڤەر ئه‌یلول 11, 2022 1 min read 0
21

مزگێنی ئەو هەواڵە خۆشەیە دەربارەی ئەو کارەی عیسای مەسیح کە ئەنجامی داوە بۆ ئاشتکردنەوەی گوناهباران لەگەڵ خودادا. ئەمە هەموو چیرۆکەکەیە:

  1. خودای تاک و تەنیا، ئەوەی کە پیرۆزە، ئێمەی لە وێنەی خۆی بەدیهێنا بۆ ئەوەی بیناسین (پەیدابوون ٢٦:١-٢٨).
  2. بەڵام ئێمە گوناهمان کرد و خۆمان لێی دابڕاند (پەیدابوون ٣؛ ڕۆما ٢٣:٣).
  3. بەهۆی خۆشەویستییە مەزنەکەیەوە، خودا کوڕەکەی (عیسا)ی نارد تا وەک پاشایەک بێت و گەلەکەی ڕزگار بکات لە دوژمنەکانیان، بەتایبەتی گوناهەکانیان (زەبوورەکان ٢؛ لۆقا ٦٧:١-٧٩).
  4. عیسا شانشینەکەی دامەزراند بە دەرکەوتنی وەک کاهینێکی ئاشتکەرەوە و قوربانییەکی چاوەڕوانکراو! ئەو ئاشتکەرەوانەی پەیمانی کۆن کە گەلی خودایان ئاشت دەکردەوە لەگەڵ خودا، هەروەها ئەو پێگەی “قوربانی”شی هەبوو. واتە، عیسای مەسیح بە دوو پێگە دەرکەوت؛ یەکەمیان وەک کاهینێکی نێوەندگیر و ئاشتکەرەوە، دووەمیشیان وەک ئەو قوربانی و قوربانیدەرەی کە بە جەستەی خۆی قوربانی پێشکەش کرد و خۆی کرد بە قوربانی بۆ سڕینەوەی گوناهی خەڵک و ئاشتکردنەوەیان لەگەڵ خودا. ئەو ژیانێکی تەواو(بێ گوناه) ژیا و دواتر لەسەر خاچ مرد، بەم شێوەیە شەریعەت و تەوڕاتی موسای تەواوکرد و سزای تاوانی خەڵکانێکی زۆری هەڵگرت (مەرقۆس ٤٥:١٠، یۆحەنا ١٤:١ ، عیبرانیەکان ٢٦:٧، ڕۆما ٢١:٣-٢٦، ١٢:٥-٢١).  دواتر لە مردن هەستایەوە، نیشانی دا کە خودا قوربانیەکەی قبوڵکردووە و توڕەییەکەی لە لەسەر ئێمە نەماوە (کردار ٢٤:٢، ڕۆما ٢٥:٤).
  5. ئەو ئێستا بانگمان دەکات کە تۆبە بکەین لە گوناهەکانمان و متمانە تەنها بە مەسیح بکەین بۆ لێخۆشبوونمان (کردار ٣٠:١٧، یۆحەنا ١٢:١). ئەگەر ئێمە تۆبە بکەین لە گوناهەکانمان و متمانە بکەین بە مەسیح، ئەوا دووبارە بە ژیانێکی نوێ لە دایک دەبینەوە، ژیانێکی هەتاهەتایی لەگەڵ خودا (یۆحەنا ١٦:٣).

ئێستا ئەمە مزگێنییەکەیە.

ڕێگایەکی باش بۆ پوختەکردنی ئەم مزگێنییە ئەوەیە کە لە ڕوانگەی ئینجیلەوە وشەکانی ( خودا، مرۆڤ، مەسیح، وەڵامدانەوە) شی بکەینەوە.

  1. خودا. خودا بەدیهێنەری هەموو شتێکە (پەیدابوون ١:١). خودا بەتەواوی پیرۆزە، شایستەی هەموو ستایشێکە، و سزای گوناه دەدات (ئاشکراکردن ١١:٤، ڕۆما ٥:٢-٨).
  2. مرۆڤ. هەموو خەڵکی، هەرچەندە بە باشی بەدیهێنراون، بەڵام بە سروشتیان بوون بە گوناهبار (پەیدابوون ٢٦:١-٢٨، زەبوورەکان ٥١:٥، ڕۆما ٢٣:٣). لە لەدایکبوونەوە هەموو خەڵکی لە خودا دابڕاون، نەیاری خودان و توڕەیی خودا لەسەریانە (ئەفەسۆس ١:٢-٣).
  3. مەسیح. عیسای مەسیح، ئەوەی بەتەواوی مرۆڤە و بەتەواوی خودایە، ژیانێکی بێ گوناه ژیا، لەسەر خاچ مرد بۆ هەڵگرتنی توڕەیی خودا لەسەر ئەو کەسانەی کە باوەڕی پێدەهێنن، هەروەها لە مردن هەستایەوە بۆ پێدانی ژیانی هەتاهەتایی بە خەڵکەکەی (یۆحەنا ١:١، یەکەم تیمۆساوس ٥:٢، عیبرانیەکان ٢٦:٧، ڕۆما ٢١:٣-٢٦، دووەم کۆڕنسۆس ٢١:٥،  یەکەم کۆڕنسۆس ٢٠:١٥-٢٢).
  4. وەڵامدانەوە. خودا هەمووان بانگ دەکات بۆ تۆبەکردن لە گوناهەکانیان و متمانەکردن بە مەسیح بۆ ڕزگاربوونیان (مەرقۆس ١٥:١، کردار ٢١:٢٠، ڕۆما ٩:١٠-١٠). 

( بەشێک لەم بابەتە وەرگیراوە لە The Gospel and Personal Evangelism لەلایەن ماڕک دێڤەر، لاپەڕە.٤٣)

 

ئەم وتارە وەگیراوە لەم سەرچاوەیە.

Author

  • ماڕک دێڤەر

    View all posts
Read this article in English (Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە Vê gotarê bi kurdîya kurmancî bixwîne (Kurmanji)
Facebook
کڵێسای خۆجێیی چییە؟کڵێسای خۆجێیی چییە؟ئه‌یلول 10, 2022
سەرەکیترین کێشە کە کتێبی پیرۆز و پەیامی مزگێنی باسی دەکەن چییە؟ئه‌یلول 11, 2022سەرەکیترین کێشە کە کتێبی پیرۆز و پەیامی مزگێنی باسی دەکەن چییە؟

Related PostsBest

بەقوتابیبوونخواناسیکتێبی پیرۆزگەشەی ڕۆحی

گرنگی بەکارهێنانی “کاتێکیزم” بۆ گەشەکردن لەگەڵ مەسیح

بەڕێوەبەر ئازار 14, 2023
خواناسیگۆڕان

گۆڕان چییە؟

بەڕێوەبەر ئه‌یلول 10, 2022
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 4
  • پەرستشی خێزانیی 1
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 4
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 7
  • خێزان 2
  • ڕابەرایەتی 4
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • سۆرانی 8
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێبی پیرۆز 1
  • کڵێسا و خزمەتکردن 15
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 9
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 1

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2025 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.