06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home یادی لە دایکبوونی مەسیح ڕۆژی ٨
یادی لە دایکبوونی مەسیح
-+=

ڕۆژی ٨
دۆزینەوەی نیعمەت و راستی

admin كانونی یه‌كه‌م 8, 2025 1 min read 0
3

یۆحەنا ١٤:١

 وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی.

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: یۆحەنا ١:١-١٨

وەک باوەڕدارێکی کورد، ئەو پرسیارەم بۆ درووست بوو؛ کوا راستی؟ راستی لە کوێیە؟ راستی لەلای کێیە؟ چۆن بتوانم راستی بدۆزمەوە؟ لە کوێ راستی بدۆزمەوە؟ ئەم پرسیارانە بەردەوام لە مێشک و ناخم دەزرینگانەوە. لەوانەیە ئەو پرسیارانە پرسیاری تۆش بن و بپرسی کوا راستی؟ لە کوێیە و لەلای کێیە؟ 

ئەم ئایەتەی یۆحەنا ١٤:١ وەڵامی ئەم پرسیارانەمان دەداتەوە. دەڵێت عیسا هاتووە و پڕ بووە لە نیعمەت و ڕاستی. عیسا سەرچاوەی ڕاستییە. عیسا ڕاستییەکانی خوایەتی پێ راگەیاندین، ئەو راستیەی کە چۆن گوناهەکانمان ببەخشرێن و لەگەڵ خودا ئاشت ببینەوە. ئەم ئایەتە مەسیح بە وشەی خودا وەسف دەکات. وشەکان بۆ پەیوەندیکردن یان ئاشکراکردنی پەیامێک بەکاردەهێنرێن. خودا لە ڕێگەی کوڕەکەیەوە خۆی بۆ ئێمە ئاشکرا کرد. خودا بوو بە مرۆڤ. عیسا خۆی هات بۆ ئەوەی سروشت و ویستی خودا ئاشکرا بکات. خودا لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە قسەی لەگەڵ گەلەکەی کردبوو تا پێیان بڵێت چۆن شوێنی خودا بکەون. بەڵام ئەوان پێغەمبەرانیان ڕەتدەکردەوە. بۆیە دواجار خودا کوڕەکەی نارد، بەڵام نەک بۆ ئەوەی جیهان مەحکوم بکات، بەڵکو بۆ ئەوەی جیهان رزگار بکات. 

پێش ئەوەی ببمە باوەڕدار، هەموو شەڕ و ڕق و کینە و دوژمنایەتی و ناڕاستییەکی مرۆڤم بینی. هەروەها گوناهیشم لە خۆمدا بینی. بێ هیوا بووم. سەرم لێ شێوا. پرسیارم دەکرد ئامانجم چییە لەم ژیانەدا. دەمپرسی بەڕاستی خودا کێیە؟ 

پاشان ئینجیلم خوێندەوە و بینیم کە مەسیح راستی و نیعمەتی تەواو بوو. ئەو وەک پاشایەکی ئەم دونیایە نەهات تا خەڵک خزمەتی بکەن، بەڵکو خاکییانە هات و ژیانی خۆی کردە قوربانی بۆ رزگارکردنی گوناهبارانی وەک من کە شایەنی رزگاکردن نین. کاتێک ئەم خۆشەویستییە گەورەیەی مەسیحم بۆ خۆم بینی، ژیانی گۆڕیم. ئەو خۆشەویستی و نیعمەتەی مەسیح کە لە ئینجیلەوە بینیم، زۆر ناوازە بوو بۆم. خودا راستودرووستی خۆی بە من دەبەخشێت لە کاتێکدا کە من راستودرووست نیم. لەسەر چ بنەمایەک ئەوە بە من دەبەخشێ؟ لەسەر بنەمای ژیان و مردن و هەستانەوەکەی مەسیح.

ئەم کریسمسە، ئەوەت لەبیر بێت کە نیعمەت و ڕاستی بە فراوانی لەلایەن عیساوە پێشکەش دەکرێن بە تۆ. بەهاری نیعمەتی ئەو هەرگیز وشک نابێت. ڕاستی لە قسەکەیەوە هەرگیز بەسەر ناچێت. عیسا ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر هات، بەڵام تا ئەمڕۆش لە ژیاندایە. ئەو ڕۆحی خۆی پێبەخشیوین. ئەو قسەی خۆی لە کتێبی پیرۆزدا پێداوین. هێشتا لە ژیاندایە و نیعمەت و ڕاستی دەدات بە هەموو ئەوانەی دێنە لای.

ئەی تۆش دەتەوێ ڕاستی بدۆزیتەوە؟ وەرە بۆ لای مەسیح. تۆش توانا و داناییت دەوێ کە چۆن بۆ خودا بژیت لە کاتە سەخت و ناخۆشەکاندا؟ کەوایە گوێ لە مەسیح بگرە. ئەو پڕە لە نیعمەت و راستی. ئایا هیچ کۆششێک دەکەی بۆ دۆزینەوەی ئامانج لە ژیانت؟ وەرە بۆ لای مەسیح، لەلای ئەو گەورەترین هیوا و ئامانج دەدۆزیتەوە کە شکۆدارکردنی خودا و دۆزینەوەی خۆشی راستەقینەیە لە ئەودا. ئایا پێویستت بە لێخۆشبوون لە گوناهەکانت یان چاکبوونەوەیە لە برین و ئازارەکانی دڵت؟ مەسیح بە میهرەبانییەکەی لێت خۆش دەبێت و تیمارت دەکات.

پێش ئەوەی کە ببمە باوەڕدار، هیچ بناغەیەکی راستیم نەبوو بۆ ئەوەی لەسەری ژیان بکەم. بەڵام دوای رزگاربوون لەلایەن عیسای مەسیحەوە، چەسپاو بووم بەرامبەر رەشەبای توندی ژیان، چونکە ئیتر ژیانم لەسەر بنەمای مزگێنییەکەی مەسیح بنیاتنراوە. لەبەر ئەو خۆشەویستییەی کە خودا پێی بەخشیوم، ئێستا توانای ئەوەم هەیە دوژمنەکانم خۆشبوێ و لێیان خۆش بم. لە رێی مەسیحەوە، خۆشەویستی و ئاشتی خودام وەرگرتووە. سوپاسی خودا دەکەم لەسەر رزگارکردنم لەبەر خۆشەویستییە بێ سنوورەکەی بۆ من. لەم وەرزی کریسمسەدا، ئەوەت لەبیر بێت کە لە رێی مەسیحەوە نیعمەت و ئاشتی خودامان وەرگرتووە. 

پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە

چۆن چێژت لە ئاشتی و نیعمەتی خودا وەرگرتووە لە رێی مەسیحەوە لە ژیانتدا؟

نوێژ

ئەی باوکی ئاسمانیمان، با ناوت بەرز و پیرۆز بێت لە زەوی و ئاسمان. سوپاس بۆ وشەکانت، سوپاس بۆ پەیامەکەت کە لەرێگەی مەسیحەوە پێمانت راگەیاند، پەیامەکەت ژیانێکی نوێی پێ بەخشین. پەیامی تۆ خۆشەویستییە، خۆشەویستیش ئاشتی و ئارامییە. بۆیە داوای خۆشەویستی و ئاشتی و ئارامی تۆ دەکەین بۆ هەموو خوشک و برایانمان لە کوردستان. لێت دەپاڕێینەوە کە دڵی دوژمنانیشمان پاک بکەیتەوە لە گوناه، چونکە کوڕە تاقانەکەت هات بۆ لەناوبردنی هێزی شەیتان لەسەرمان. بە ناوی عیسای مەسیح، ئامین. 

 

Author

  • admin
    View all posts
(Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە
Facebook
ڕۆژی ٧ڕۆژی ٧كانونی یه‌كه‌م 7, 2025
ڕۆژی ٩كانونی یه‌كه‌م 9, 2025ڕۆژی ٩

Related PostsBest

یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ١٩
موژدەی خۆشی

admin كانونی یه‌كه‌م 19, 2025
یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ١٠
خۆشەویستی لە نێوان باوەڕداران

admin كانونی یه‌كه‌م 10, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.