06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home یادی لە دایکبوونی مەسیح ڕۆژی ٤
یادی لە دایکبوونی مەسیح
-+=

ڕۆژی ٤
میری ئاشتی

admin كانونی یه‌كه‌م 4, 2025 1 min read 0
1

ئیشایا ٦:٩

چونکە کوڕێکمان دەبێت، کوڕێکمان پێدەدرێت و سەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی. ناوی لێ دەنرێت سەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بەتوانا، باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی.

 

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: ئیشایا ١:٩-٧

ئێمەی کورد چی دێت بە مێشکماندا کاتێک باسی ئاشتیمان بۆ دەکەن؟ دەستبەجێ دەڵێین، ئاشتی چی؟ ١٨٢،٠٠٠ کەس ئەنفال، ٥٠٠٠ کەس کیمیاباران، ٥،٠٠٠ بۆ ١٠،٠٠٠ کەس بەهۆی جەنگی داعش، باسی بریندارەکانیش هەر ناکەین. ئێمەی کورد هەموو ژیانمان پڕ بووە لە جەنگ و ئەنفال و کۆڕەو و کیمیاباران و داعش، ئێمە نازانین ئەزموونکردنی ئاشتی چۆنە لەناو ئەم هەموو کێشانە! دڵنیا نین ئایا ئاشتی ڕاستەقینە بوونی هەیە؟ ئایا ئەکرێت ئاشتی و سەقامگیری دابینبکرێت؟ وەڵامەکەی، بەڵێیە، بەڵام لە ڕێگەی هیچ وڵاتێک و هیچ حیزبێکی سیاسییەوە بەدی نایەت، بەڵکو لەڕێگەی منداڵێکەوە کە لە بێتلەحم لەدایک دەبێت.

ئیشایا ٦:٩ سەدەها ساڵ پێش هاتنی عیسای مەسیح نووسراوە. لە کاتێکدا نووسراوە کە گەلی ئیسرائیل لە سەردەمی تاریکیدا دەژیان. گەلی خودا لە جەنگ و داگیرکاری وڵاتانی تر بۆ سەر وڵاتەکەیان دەترسان. لە ناو ئەم ژیانە پڕ لە ترس و ناخۆشیەیاندا خودا بەڵێنێکیان پێ دەدات: منداڵێک لەدایک ئەبێت، پاشایەک کە ئاشتی تەواوەتی دەهێنێت. ئەو منداڵەش عیسایە، کوڕی خودا کە ئاشتی تەواوەتی فەراهەم دەکات.

باشە ئەم ئاشتییە چییە کە عیسای مەسیح دەیهێنێت؟ کاتێک ئیشایا بە میری ئاشتی ناوی دەبات، وشەی شالۆم بەکاردەهێنێت کە وشەیەکی عیبرییە و زیاترە لە تەنها نەبوونی جەنگ، بەڵکو بە واتای چاکبوونەوە و هەبوونی پەیوەندییەکی ڕاستە لەگەڵ خودا.

باشە لەم وەرزە کە وەرزی لەدایکبوونی عیسای مەسیحە، پرسیارەکە ئەمەیە، ئایا هاتنی عیسای مەسیح چارەسەری کێشەی ئاشتی بۆ گەلی کورد دەکات؟ ئایا عیسای مەسیح دەتوانێ ئاشتی هەتاهەتایمان بداتێ؟ ئیشایا ٦:٩ پێمان ئەڵێت کە عیسای مەسیح میری ئاشتییە. عیسای مەسیح دێتە جیهانێکەوە کە پڕە لە دڵەڕاوکێ و خەم و خەفەت، عیسای مەسیح دێت بۆ چاککردنەوەی دڵە شکاو و ڕەنجاو و خەفەتبارەکان. عیسای مەسیح هات بۆ ئەوەی ئاشتیەکمان بداتێ کە جیهانەکەمان هەرگیز نەیتوانی بمانداتێ. ئەگەر ژیانت پڕ بووە لە ناخۆشی و ئاوارەیی و نەهامەتی و جەنگ و قەیرانی دارایی، ئەوە بزانە کە عیسای مەسیح وەک میری ئاشتی هات بۆ دابینکردنی ئاشتی هەتاهەتایی بۆمان. باشە چۆن؟

لە ڕێگەی قوربانیەکەیەوە! ئێمەی کورد پێویستە بزانین کە کێشەی سەرەکی ئێمە هەبوونی جەنگ و وێرانکاری نییە لەگەڵ مرۆڤەکانی تر، بەڵکو کێشەی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە بەهۆی گوناهەکانمان دژی خودا وەستاینەوە و پەیوەندیەکەمان لەگەڵ خودا پچڕاند و لێی دورکەوتینەوە. هەرگیز بەهۆی چاکەکاری خۆمان نەمانتوانی لەگەڵی ئاشتبینەوە. بۆیە پێویستە کە بزانین کە گەورەترین و قورسترین کێشە ئەوەیە کە لەگەڵ خودا لە ئاشتیدا نەبیت نەک لەگەڵ مرۆڤەکان. بەڵام خودا بە خۆشەویستی خۆی کوڕە تاقانەکەی، عیسای مەسیحی نارد بۆ ناومان کە ژیانێکی تەواو بێ گوناه ژیا و لە سەر خاچ مرد لەپێناو گوناهەکانمان، ئەو ئازارەی چەشت کە پێویست بوو ئێمە بیچێژین! بەڵام با بیرمان بێت کە لە ڕۆژی سێهەم لە مردن هەستایەوە و بەسەر مردندا زاڵ بوو. بەم قوربانیەی عیسای مەسیح ئاشتی تەواوەتی و ڕاستەقینە بۆ هەر کەسێک دابین ئەکات کە باوەڕی پێ بهێنێت. بەمەش لەگەڵ خودا ئاشتدەبێتەوە و ژیانی هەتا هەتایی وەردەگرێت. 

تۆ ئەمڕۆ کاتێک ئیشایا ٦:٩ دەخوێنیتەوە، سوپاسی خودا بکە کە بارودۆخی قورسی ژیان و ئەو کارەساتانەی بەسەر گەلەکەمان هاتووە نەبوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی کێشە گەورەکەی خۆت لەبیر بکەی، کە ئەویش دوژمنایەتیە لەگەڵ خودا. سوپاسی خودا بکە کە عیسای مەسیح توانی ئاشتیەکی زۆر لەوە زیاترت بداتێ کە پێویستت بوو.

 

پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە

ئێستا کە تۆ دەزانیت عیسای مەسیح میری ئاشتیە و ئاشتی تەواوەتی بۆ دابینکردووی، کاتێک توشی ڕوداوێکی ناخۆش دەبیت لەژیانتدا وەڵامدانەوەت بۆی چی دەبێت؟

 

نوێژ

ئەی باوکی پیرۆزی ئاسمانیمان، سوپاس و ستایشی تۆ دەکەین، سوپاسی تۆ دەکەین کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە ژیانی هەتاهەتایمان وەرگرتووە. سوپاست دەکەین کە لەدایکبوونی عیسای مەسیح ئاشتی تەواوەتی بۆمان هێنا. سوپاست دەکەین کە نیعمەتی خۆت ڕژاندووە بەسەرماندا لەڕێگەی قوربانی عیسای مەسیحەوە. ئەی باوکە گیان نوێژ دەکەین کە ڕۆژێک بێت هەموو گەلی کورد تۆ بناسن و ئەو ئاشتییە وەربگرن کە تەنها لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە دابین دەکرێت. بە ناوی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمان، میری ئاشتی، ئامین.



Author

  • admin
    View all posts
(Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە
Facebook
ڕۆژی ٣ڕۆژی ٣كانونی یه‌كه‌م 3, 2025
ڕۆژی ٥كانونی یه‌كه‌م 5, 2025ڕۆژی ٥

Related PostsBest

یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ٢٠
خۆشویستنی خودا بە گوێڕایەڵبوونی

admin كانونی یه‌كه‌م 20, 2025
یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ١١
هیوای بەرەکەتدار

admin كانونی یه‌كه‌م 11, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.