06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home یادی لە دایکبوونی مەسیح ڕۆژی ١١
یادی لە دایکبوونی مەسیح
-+=

ڕۆژی ١١
هیوای بەرەکەتدار

admin كانونی یه‌كه‌م 11, 2025 1 min read 0
1

تیتۆس ١١:٢-١٣

١١نیعمەتی خودا دەرکەوت و ڕزگاری پێشکەشی هەموو خەڵک دەکات. ١٢ئەوەی فێرمان دەکات نکۆڵی لە خوانەناسی و هەوەسە دنیاییەکان بکەین، بە ژیری و ڕاستودروستی و لەخواترسی بژین لەم دنیایە، ١٣لە چاوەڕوانی هیوای بەرەکەتدار، دەرکەوتنی شکۆی خودای گەورە و ڕزگارکەرمان، عیسای مەسیح.

 

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بۆ ئەمڕۆ: تیتۆس ٢

 

ئایا کاتێک باسی چاوەڕوانی دەکرێت هەستت چۆنە؟ قەت هەبووە کە پێویست بووە چاوەڕێی شتێک یان کەسێک بکەیت، و وەڕس و بێزار بووبیت لە چاوەڕوانی؟ بەڵێ، چاوەڕوانی ناخۆشە و زۆرکات ئەگەر بژاردەمان هەبێت نامانەوێت چاوەڕوانی هەڵبژێرین. بەڵام ئەو شتەی کە وامان لێدەکات بتوانین چاوەڕوان بین هیوایە. بەڵام ئایا چەند جار هەبووە لە ژیانتدا کە هیوات لەسەر شتانێک بووە کەچی دواتر لەناوچوون یاخود بێ مانابوون؟

گەلی پیرۆزی خودا هەزاران ساڵ بوو چاوەڕێی هاتنی رزگارکەرەکە بوون، زۆرجار جار بێ هیوا دەبوون، بەڵام لە کۆتاییدا رزگارکەرەکە هات، مەسیح لەدایکبوو. ئایەتەکە باسی ئەمە دەکات و دەڵێت: “نیعمەتی خودا دەرکەوت و خودا ڕزگاری پێشکەشی هەموو خەڵک دەکات.” چ دەرکەوت؟ نیعمەتی خودا. واتا هاتنی عیسای مەسیح نیعمەتی خودایە بۆمان. خودا بەو نیعمەتە ڕێگەچارەی بۆ گوناه و مەینەتییەکانی ئێمەی مرۆڤ پێشکەش کرد. ئەمە چۆن؟ لە رێگەی ژیان و مردن و قوربانی و هەستانەوەکەی مەسیح لە گۆڕ تا ببێتە کەفارەت بۆ گوناهەکانمان. ئێمە ئێستا بەهۆی باوەڕمان بەو ڕاستییەوە ڕزگار بووین و ئاشتبووینەتەوە لەگەڵ خودا. ئەم ڕزگارییەش بۆ هەموو خەڵکە بەبێ جیاوازی.

ئێستاش بەهۆی هاتنی عیسای مەسیح ٢٠٠٠ ساڵ لەمەو پێش ژیانێکی نوێمان هەیە. بەڵام دەزانین کە هێشتا لە جیهانێکی شکاو و لە جەستەیەکی شکاوداین، هەر بۆیە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی هاتنەوەی مەسیح دەکەین. پۆڵس لەم نامەیەدا بۆ تیتۆس و ئاگادارکردنەوەی کڵێساکەی شێوازێکمان پێدەڵێت بۆ  چۆنیەتی ژیانکردنمان لە ماوەی ئەم چاوەڕوانییەدا، پێمان دەفەرموێت پێویستە بە جۆرێک بژین کە نکۆڵی لە خوانەناسی و هەوەسە دنیاییەکانمان بکەین. واتە بەجۆرێک نەژین کە نکۆڵی لە بوونی خودا بکەین، بەڵکو هەمووکات خودامان لەبیربێت و خودی ژیانیشمان ئەو ڕاستییە پیشان بدات. هەروەها نکۆڵی لە هەوەسە دنیایەکانمان بکەین، ئەو هەوەسانەی کە دەیانەوێ بمانکەن بە کۆیلەی خۆیان. بەڵام خۆشبەختانە ئێستا ئازاد کراوین لێیان بەهۆی مەسیحەوە.

ئێستا بەهۆی مەسیحەوە، لە چاوەڕوانی هیوای بەرەکەتداردا دەتوانین بە جۆرێک بژین کە بە ژیری و ڕاستودروستی و لەخواترسییەوە چاوەڕوان بین. وەک دەزانین بە سرووشتە شکاوەکەمان ئەمە کارێکی مەحاڵە، بەڵام ئێمە دەزانین بەهۆی مەسیحەوە دەتوانین ئەم جۆرە ژیانە نوێیە بژین بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز و نیعمەتی مەسیح. هەموو ئەو پێویستیانەی کە پێویستمانە بۆ ئەم ژیانە نوێیە دابینکراوە بۆمان. ئەمە هیوای ڕاستەقینەی ئێمەیە کە بزوێنەری ژیانە نوێیەکەمانە، هەربۆیە لە چاوەڕوانیماندا بەم هیوایەوە دەژین.

وەک چۆن گەلی پیرۆزی خودا دوای ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی شکۆی خودایان بینی لە یەکەم هاتنی مەسح، بە دڵنیاییەوە ئێمەش شکۆی خودا دەبینین لە دووەم هاتنەوەی مەسیح دوای چاوەڕوانییەکی زۆر. بە دڵنیاییەوە ئەو رۆژە دێت.  هەر بۆیە ئێمەی باوەڕداران با بە جۆرێک بژین کە ئەم راستییە لە هەموو ساتێکی ژیانماندا رەنگبداتەوە. با بە ڕاستودروستی و ژیرییەوە بژین و چاوەڕوان بین. با بە چاوەڕوانی و دڵێکی پڕ لە هیواوە ستایشی خودا بکەین.

 

پرسیار بۆ ڕامان و وردبوونەوە

چۆن دەتوانیت داوا لە خودا بکەیت کە یارمەتیت بدات بۆ دوورکەوتنەوەت لە هەوەسە دونیاییەکان و ژیان بە ژیری و راستودرووستی بۆ ئەو؟ 

 

نوێژ

ئەی باوکی ئاسمانی، سوپاس و ستایشت دەکەم کە بەهۆی زۆری نیعەتەکەت ڕزگاریت پێشکەشی هەموو خەڵک کرد بە ناردنی عیسای مەسی. ئێمەت کڕییەوە لە کۆیلایەتی گوناه. ئەی باوکە گیان، سوپاست دەکەم کە ئەم ژیانە کۆتایی رێگاکە نییە بوڵكو هیوای ژیانێکی هەتاهەتایی پێ بەخشیوین. ئەی باوکی پیرۆزم، با نکۆڵی لە هەموو خوانەناسی و هەوەسە دنیایەکانم بکەم.  گوناهەکانم پشان بدە و یارمەتیم بدە کە چاوم لەسەر عیسای مەسیح بێت و بە ژیری و ڕاستودروستی و لەخواترسییەوە بۆی بژیم.  خوداوەندم، یارمەتیم بدە ئەو کاتانەی کە بێ هیوا ئەبم و بارودۆخەکان قورسن هەردەم بیرم بێت کە هیوای ڕاستەقینەی من عیسای مەسیحە. یارمەتیم بدە بە هیوا و دڵگەرمییەوە چاوەڕوانی دەرکەوتنی ڕزگارکەرەکەم بم. بە ناوی عیسای مەسیح، هیوای بەرەکەتدارمان، ئامین.



Author

  • admin
    View all posts
(Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە
Facebook
ڕۆژی ١٠ڕۆژی ١٠كانونی یه‌كه‌م 10, 2025
ڕۆژی ١٢كانونی یه‌كه‌م 12, 2025ڕۆژی ١٢

Related PostsBest

یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ١٤
خودا لەگەڵمانە

admin كانونی یه‌كه‌م 15, 2025
یادی لە دایکبوونی مەسیح

ڕۆژی ٢٢
ئاشتی ڕاستەقینە

admin كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.