-+=
دەکرێ کەسێک لە ناخەوە بەڕاستی گۆڕابێت و بە ئاسودەییش لە ناو گوناهدا بژیێت؟
بەگشتی، نەخێر.
- یۆحەنا زۆر بە ڕوونی باسی دەکات: تەنها ئەوانەی کە بە ڕووناکیدا دەڕۆن و گوێڕایەڵی فەرمانی خودا دەبن و مەسیحیەکانی تریان خۆش دەوێ بەڕاستی لە ناخەوە گۆڕاون (١ یۆحەنا ١: ٦- ٧، ٢: ٤- ٦، ٣: ٧- ٨)
- پۆڵسیش هەمان خاڵ باس دەکات کاتێک دەنوسێت، ” ئایا ئێوە نازانن کە زۆرداران نابنە میراتگری شانشینی خودا؟” (١ کۆرنسۆس ٦: ٩). لە شوێنێکی دیکەدا بە ڕوونی دەنووسێت، “ئەگەر بێت و ئێوە بەگوێرەی سروشتی دنیایی بژین، دەمرن. بەڵام ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز کردارەکانی سروشتی دنیاییتان مراند، ئەوا دەژین” (ڕۆما ٨: ١٣). ئەوانەی کە چاڵاکانە ڕووبەڕووی گوناه دەبنەوە و شەڕی لە دژ دەکەن و شوێن ڕاستودروستی دەکەون بەراستی لە ناخەوە گۆڕاون.
- عیسا خۆی دەڵێت، “داری چاک ناتوانێت بەری خراپ بدات و داری خراپیش ناتوانێت بەری باش بدات. هەر دارێک بەری باش نەدات دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگر” (مەتا ٧: ١٨- ١٩). هەرکەسێک کە لە دایک بووبێتەوە بەرهەمی ڕۆحی باش هەڵدەگرێت، کە لە دونیا و حەزی دونیا جیای دەکاتەوە (مەتا ٥: ١٣- ١٦، مەتا ٧: ٢١- ٢٢).
- لەم جیهانەدا هیچ باوەڕدارێک کامڵ نیە، پەیمانی نوێ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تەنها ئەوانەی کە بەرهەمی ڕۆحی ڕاستەقینە دەدەن دووبارە لە دایک بوونەتەوە