دڵسۆزی
شەیدای بینینی کڵێسای تەندروستی کوردیین کە دڵسۆزانە شکۆمەندی خودا پیشان بدەن و بەرگەی مانەوە بگرن. بۆ ئەمە، پێویستە باوەڕدارانی کورد و کڵێساکانیان بناغەیەکی ئینجیلیی بەهێزیان هەبێت کە لەسەری بوەستن. دەبێت ساز و ئامادە بین بۆ زانین و جێبەجێکردنی وشەی خودا لە ژیانماندا. بۆیە، ئێمە ئەم ماڵپەڕەمان دروست کردووە بۆ ئەوەی رۆڵێکی بچووک بگێڕین لە یارمەتیدان بۆ بنیاتنانی ئەو بناغەیە، بە دابینکردنی سەرچاوە بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران و کڵێساکان بۆ ژیانێکی دلسۆزانە بەپێی وشەی خودا.
ئێمە دەزانین کە بێسوودە زانیاری زۆر بزانین و دواتر بەکاری نەهێنین لە پەیوەندییەکانماندا بە خۆشەویستییەوە. کەواتە ئەوە نوێژ و پاڕانەوەی ئێمەیە؛ کە ناوەڕۆکی ئەم ماڵپەڕە لەلایەن باوەڕدارانەوە لە چوارچێوەی خێزانێکی کڵێساییدا بە خۆشەویستی و ئارامگرییەوە بخوێنرێتەوە و باس بکرێت و جێبەجێ بکرێت.


پرسیارتان هەیە