06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home خواناسی خاچ و ڕەخنەگرتن
خواناسیکڵێسا و خزمەتکردنگەشەی ڕۆحی
-+=

خاچ و ڕەخنەگرتن
ئەلفرێد جەی پایرەر

Alfred J. Poirier حوزه‌یران 18, 2025 1 min read 0
3

لە ٢٨/١/١٩٨٦، کەشتییەکی ئاسمانی بە ناوی ”چاڵنجەر“ و تیمەکەی نێوی بە ئەرکێک بەرەو بۆشایی ئاسمان بەڕێکەوتن بۆ فراوانکردنی تێگەیشتنی پەروەردەیی و خێراکردنی گەشەکردنی زانستی. دیارترین ئەرکی ئەو کەشتییە پێشکەشکردنی وانە پەروەردەییەکان بوو لە بۆشایی ئاسمانەوە لەلایەن مامۆستا کریستا مەکەڵفەوە. وانەیەک پێشکەش کرا، بەڵام وانەیەک نەبوو کە کەس چاوەڕێی بکات. 

تەنها دوای ٧٥ چرکە لە بەرزبونەوەی کەشتییەکە، کارەساتێک ڕویدا، لەبەر چاوی جیهاندا لەناکاو کەشتییەکە تەقییەوە و تێکشکا. پاشماوەی کەلوپەلی کەشتیەکە لەگەڵ خوێن و ئێسکی سەرنشینەکان تێکەڵبوون و لەسەر زەوی کەوتبوون.

چ شتێک  هەڵە بوو؟ ئەوە ئەو پرسیارە زەقە بوو کە هەمووان دەیانکرد. لە کاتێکدا توێژەران پشکنینیان بۆ پاشماوەی کەشتییەکە کرد، هەر زوو هۆکارەکە دۆزرایەوە. کێشەکە لە ئەڵقەی O (واشێری  لاستیکی بازنەیی) دا بوو، ئەلقەکە بە شێوەیەک دیزاین کرابوو  کە بە باشی لە ناو شوێنی بە یەکگەیشتنی بەشەکانی بزوێنەری بەهێزکردندا جێی ببێتەوە. بەڵام دەرکەوت کە ئەڵقەکانی O کەم و کوڕیی میکانیکیان هەبووە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی ئەم کارەساتە. ئایا ئەوە هەموو چیڕۆکەکە بوو؟

لە کۆتایدا ڕاستییەکان دەرکەوتن. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە ڕاشکاوی باسی کرد: هۆکاری سەرەکی ئەو کارەساتەی بەسەر کەشتییەکەدا هات  لوتبەرزی بوو. کۆمەڵێک لە بەڕێوبەرانی باڵا نەیانتوانی بە وردی گوێ لە هۆشدارییەکان، ئامۆژگارییەکان و ڕەخنەکان بگرن لە لایەن ئەو کەسانەی کە پلەیان لە خۆیان نزمتر بوو، لە کاتێکدا ئەوانەی کە گوێیان لی نەگیرا هەندێک نیگەران بوون لەبارەی کارکردنی هەندێک بەشی بزوێنەرەکە لە ئەگەری هەبوونی فشاری نائاساییدا. تەنها بیر لەوە بکەرەوە: گوێگرتن لە ڕەخنەکان دەیتوانی ژیانی حەوت مرۆڤ ڕزگار بکات. 

وەک قەشەیەک، کە ڕابەری کڵێسا و وانەبێژی ئاشتیخوازییم، بەرەکەتپێدراوم بە هەبوونی دەرفەتێک بۆ خزمەتکردن بەو خەڵک و کڵێسایانەی کە لە ناکۆکیدان. لەنێو هەموو ئەو شتانەدا کە فێری بووم  ئەو ڕۆڵە باڵادەستەیە کە ڕەخنەگرتن و ڕەخنە وەرگرتن هەیەتی لە کاتی ناکۆکیدا. بەڵام لەوەش زیاتر فێربووم  کە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو چارەسەرە سەرسووڕهێنەرەی کە خودا بۆی داناوین، کە بریتییە لە خاچەکەی مەسیح.  بۆ مەبەستەکانی ئێستامان دەمەوێت سەیری کێشەی وەرگرتنی ڕەخنە بکەین.

بەرگریکردن لە دژی ڕەخنە

سەرەتا با پێناسەی ئەوە بکەم کە مەبەستم لە ڕەخنە چییە؟ من ڕەخنە بە مانایەکی فراوان بەکاردەهێنم وەک ئاماژەکردن بە هەر حوکمێک کە لەلایەن کەسێکی ترەوە دەربارەی تۆ بدرێت، بەوەی کە ڕایدەگەیەنێت تۆ لە دەرەوەی ستانداردێکی دیاریکراویت. ڕەنگە ستانداردەکە هی خودا  یان مرۆڤ بێت. لەوانەیە حوکمەکە ڕاست بێت یان درۆ. دەکرێ بە نەرمی بە ئامانجی ڕاستکردنەوەت رەخنەت لێبگرن، یان بە توندی و بە مەبەستی سەرکۆنەکردنت. لەوانەیە لەلایەن دۆستێکەوە بێت یان لەلایەن دوژمنێکەوە. بەڵام هەرچییەک بێت، ئەوە حوکمێکە یان ڕەخنەیەکە لەبارەی تۆوە، کە تۆ دەخاتە دەرەوەی ستانداردێکەوە. 

هەرچۆنێک بێت، ئێمە زۆربەمان هاوڕاین لەسەر ئەوەی کە وەرگرتنی ڕەخنە قورسە. کێ هەیە لە ئێمە کەسێک نەناسێت کە پێویستە زۆر ئاگادار بین لەگەڵی کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەین نەوەکو لە وەڵامی پێشنیارەکانمان بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی بتەقێتەوە؟ بەداخەوە لەکاتی گەشتکردنم بە وڵاتاندا، زۆرجار ئەم چیڕۆکە دەگێڕنەوە کە زۆر کەس هەرگیز ناوێرن ڕووبەڕووی قەشە یان ڕابەرەکانیان ببنەوە یان ڕەخنەیان لێبگرن لە ترسی تۆڵەسەندنەوە. لەبەر ئەم هۆکارە زۆرێک ڕێکخراوێکی تر دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی کاریان بۆ بکەن یان دەچنە کڵێسایەکی دیکە.

ئەو ڕابەرانە دەناسیت کە تەنها ئەو کەسانە لە خۆیان نزیک دەکەنەوە کە رەخنەیان لێ ناگرن؟ بەڕاستی، ئایا تۆ ئەو ڕابەرانە دەناسیت کە تەنها ئەو کەسانە هەڵدەبژێرن نزیکترین بن لە خۆیانەوە کە نەرمترینن لەگەڵیان؟ چەند جار ئاگادارکراویتەوە و پێت وتراوە کە زۆر ئاگاداری قسەکانت بە  لە بەرامبەر ئەو کەسە و وەرسی مەکە؟ 

ئەمە چەندە شرۆڤەیەکی دڵتەزێنە، ئەو جۆرە کەسانە جیاوازییەکی زۆریان لەگەڵ مندا نییە. منیش حەزم لە ڕەخنە نییە. هەموو ڕەخنەیەک بۆ من قورسە وەریبگرم. زۆر پێم خۆشە دەستخۆشیم لێ بکرێت نەک ڕاست بکرێمەوە، ستایش بکرێم نەک سەرزەنشت بکرێم. پێم خۆشە حوکم بدەم نەک حوکم بدرێم! پێموانییە کە من لەمەدا تەنیا بم. تا زیاتر گوێ بگرم، زیاتر گوێم لە هەوڵی بەرگریکارانە لە بەرامبەر ڕەخنەکان دەبێت. 

لە ڕاوێژکاری خێزانیدا، دەبینم کە ژن و مێرد بابەتی سەرەکی دەگۆڕن و مشتومڕ دەکەن و یەکتر سەرکۆنە دەکەن بەوەی کە کێ سەرەتا وای کرد و وای گوت و …هتد.  بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە دەیبینم کە ژن و مێرد لەو کێشەی کە هەیانە بابەتەکە دەگۆڕن بۆ ئەوەی مشتومڕ بکەن کە کێ چی وت و کەی وتی و لە کوێ وتوویەتی. یان تەنانەت بینیومە کە بە توندی مشتومڕیان کردووە لەسەر ئەوەی چوارشەمە یان پێنجشەممە بوو کە ئەوە ڕویدا. 

بۆچی ئەوەندە کات و وزە سەرف دەکەین بۆ ئەم بابەتە بێ سوودانە؟ بۆچی دڵ و دەروونمان ئەوەندە سەرقاڵن و هەستەکانمان بە هێزێکی زۆرەوە بەرگریمان لێدەکەن؟ وەڵامەکە سادەیە. ئەم کێشانە بچووک و بێ بایەخ نین. ئێمە بەرگری لەو شتانە دەکەین چونکە پێمان وایە کە بەهایەکی گەورەیان هەیە. ئێمە پێمان وایە  ژیانمان ڕزگاردەکەین بەوە. ئێمە پێمان وایە شتێکی زۆر گەورەتر لەدەست دەدەین ئەگەر هەموو رێگایەک بەکارنەهێنین بۆ ئەستۆ پاکی خۆمان (خۆ بێتاوانکردنمان) بۆ ڕزگارکردن بەکارنەهێنین وەک ناومان، ناوبانگمان، سەربەرزیمان، شکۆمەندیمان. ”ئەگەر باسی ئەوە نەکەم کە بە هەڵە لێم تێگەیشتوون، بە هەڵە ئاماژەم پێدراوە، یان بە درۆ تۆمەتبار کراوم، ئەوا کەسانی تر نازانن کە من ڕاستم. ئەگەر خۆم باسی ڕاستودروستی خۆم نەکەم، ئەوا کەس نایکات. لە چاوی ئەوانی تردا بە سووک سەیر دەکرێم و تۆمەتبار دەکرێم.“

لێرەدا بتی خود دەبینیت؟ ئارەزووی خۆ بێ تاوانکردن دەبینیت؟ بەڵام بتەکان قاچیان هەیە. بەهۆی ئەم ئارەزووە قووڵە بتپەرستانەیە بۆ خۆ بێ تاوانکردن، کارەساتی کەشتییە ئاسمانییەکە دووبارە و سێبارە لە پەیوەندییەکانماندا ڕودەدات. توانای گوێگرتن و فێربوونمان لەناو دەبات، هانمان دەدات بۆ شەڕ کردن.

کەواتە  لە پێناو لوتبەرزی و گەمژەیماندا، بە خواستی خۆمان، خۆمان تووشی ئازارچەشتنی لەدەستدانی هاوڕێ و هاوسەر و خۆشەویستانمان دەکەین. هەندێک لەو وێرانکارییە لە شێوەی ئاگربەستێکی لاوازدا دێت. ئێمە بەرگەی شەڕی سارد دەگرین. ئێمە ئاشتییەکی درۆینە بەرپا دەکەین. ئێمە بەڵێن بە یەکتر دەدەین کە تەنها ئەو شتانە باس بکەین کە گرنگییەکی کەمیان هەیە بۆ باشترکردنی ڕۆحمان. ئێمە مین دەچێنین و هەڕەشە لە کەسی بەرامبەرمان دەکەین کە لە توڕەییدا دەتەقینەوە ئەگەر باسی بابەتی قەدەغەکراو دەربارەی هەڵە و گوناهەکانم بکەن.

بەم شێوەیە کڵێساکان دابەش دەبن و ناکۆکییەکان گەشە دەکەن. ئێمە خۆمان بە پیاوی ”بەڵێ“ دەور دەدەین کە کەسانێکن هەرگیز ئامادە نین رووبەروومان ببنەوە و ئامۆژگاریمان بکەن، یان ڕەخنەمان لێبگرن.

بەڵام لە کاتێکدا ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە خۆمان لە بەرامبەر ڕەخنەکان، دەبینین نوسراوە پیرۆزەکان شتێکی جیاوازمان  فێر دەکەن.

ڕەخنەگرتن ستایش دەکرێت

توانای گوێگرتن و بایەخپێدانت بە ڕاستکردنەوەت و ڕەخنەگرتن لێت لە نوسراوە پیرۆزەکاندا ستایشی کراوە، بەتایبەتی لە کتێبی پەندەکانی سلێماندا. توانای گوێگرتنت لە فێرکردنت و ئارەزووی ئەوەی کە ڕاستبکرێیتەوە نیشانەی داناییە. دایک و باوکی دانا هانی منداڵەکانیان دەدەن بۆ هەڵوێستێکی لەو جۆرە و هەروەها دەبنە نموونەیەک بۆ منداڵەکانیان بە پەیڕەوکردنی هەڵوێستێکی لەو جۆرە. 

”ڕێگای گێل لەبەرچاوی خۆی ڕاستە، بەڵام دانا گوێگری ئامۆژگارییە.“ (پەندەکانی سلێمان ١٥:١٢).

”لە لووتبەرزییەوە تەنها ناکۆکی پەیدادەبێت، بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکاران دانایی.“ (پەندەکانی سلێمان ١٠:١٣).

”سەرزەنشتیکردنێک بۆ تێگەیشتوو قووڵترە لە سەد جار دارکاریکردن بۆ گێل.“ (پەندەکانی سلێمان ١٠:١٧). 

”ئەوەی سوکایەتی بە فێرکردنەکە بکات خۆی لەناودەبات، بەڵام ئەوەی ڕێزی بۆ ڕاسپاردەکە هەبێت پاداشتی دەدرێتەوە.“ (پەندەکانی سلێمان ١٣:١٣).

”ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت، کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت.“ (پەندەکانی سلێمان ٣٢:١٥). 

لە وەرگرتنی ڕەخنەدا دەستکەوت هەیە. سەیر نییە کە داود لە زەبووری ٥:١٤١ دا هاوار دەکات: ”با پیاوچاک لێم بدات، ئەمە خۆشەویستییە، با سەرزەنشتم بکات، ئەمە وەک ڕۆنی بۆنخۆشی سەرە، سەرم لاری نییە.“ داود قازانجی بەدەستهێنانی دانایی و زانست و تێگەیشتن دەزانێت. دەزانێت سەرزەنشتکردن میهرەبانییە، نیعمەتێکە، شەرەفمەندییە.

لە خۆت بپرسە: ئایا تۆش بەو شێوەیە سەیری سەرزەنشتکردن دەکەیت؟ ئایا تۆ بەم شێوەیە لە ڕەخنە، ڕاستکردنەوە یان ئامۆژگاری دەڕوانیت؟ دەتەوێت بەو شێوەیە سەیری بکەیت؟ 

چۆن دەتوانین خۆمان بگۆڕین لە کەسێکەوە کە هەمیشە خێرایە لە بەرگری لە خۆکردن بەرامبەر هەر رەخنە و تێبینییەک بۆ کەسێکی داود ئاسا کە ڕەخنەی وەک دەستکەوت دەبینی؟ وەڵامەکە ئەوەیە لە ڕێگەی تێگەیشتن و باوەڕکردن و دووپاتکردنەوەی هەموو ئەو شتانەیە کە خودا لەبارەی ئێمەوە لە خاچەکەی مەسیحدا دەیڵێت.

پۆڵس کورتی کردەوە کاتێک وتی: ”من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام.“ باوەڕدار ئەو کەسەیە کە پێناسەی خۆی لەگەڵ هەموو ئەو شتانە دەکات کە خودا لە لەخاچدانی مەسیحدا دووپاتی دەکاتەوە و سەرکۆنەی دەکات. خودا لە لەخاچدانی مەسیحدا هەموو ڕاستییەکان سەبارەت بە خۆی دووپات دەکاتەوە: پیرۆزییەکەی، چاکییەکەی، دادپەروەرییەکەی، میهرەبانییەکەی،  هەروەها ڕاستییەکەی کە لە کوڕەکەیدا عیسای مەسیح دەرکەوت. بەهەمان شێوە لە خاچدا خودا سەرکۆنەی درۆ دەکات: گوناه، فێڵ، دڵێکی بتپەرست. ئەو گوناهی من بە گشتی و هەروەها گوناهە تایبەتەکانم سەرکۆنە دەکات. با بزانین ئەمە چۆن لەسەر گوتن و وەرگرتنی ڕەخنە جێبەجێ دەکرێت.

یەکەم: لە خاچی مەسیحدا ڕازیم بە حوکمدانی خودا لەسەرم.

من خۆم بەو شێوەیە دەبینم کە خودا دەمبینێت، وەک گوناهبارێک. هیچ دەربازبوونێک لە ڕاستییەکان نییە: ”کەس بێتاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش“ (ڕۆما ٩:٣-١٨). (بانگەشەی مەسیحی بوون بریتییە لە رازی بوون بە هەموو ئەو شتانەی کە خودا دەیڵێت دەربارەی گوناهەکانمان) لە ئەنجامی گوناهەکانمدا، خاچەکە زیاتر لە هەر کەسێکی تر بە توندی و بە قوڵتر و بەربڵاوتر ڕەخنەی لێگرتووم و حوکمی لەسەر داوم. ئەم زانینە ڕێگەمان پێدەدات بە هەموو ڕەخنەکانی تر کە لێمان دەگیرێت بڵێین: ”ئەمە تەنها بەشێکی کەمە لە ڕەخنەکانی خاچەکە.“

”هەرکەسێک لە هەموو نوسراوی پەرتووکەکانی تەورات نەچەسپێت بۆ پەیڕەوکردن، نەفرەت لێکراوە.“ (گەلاتیا ١٠:٣). 

”چونکە ئەوەی هەموو شەریعەت بەجێبهێنێت، بەڵام تەنها بەندێکی بشکێنێت، ئەوا لە هەمووی تاوانبارە.“ (یاقوب١٠:٢).

بە باوەڕ، حوکمدانی خودا لەسەر خۆم دووپات دەکەمەوە، کە من گوناهبارم. هەروەها پێم وایە وەڵامی گوناهەکەم لە خاچەکەدایە.

”من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت“ (گەلاتیا ٢٠:٢). 

”ئێمە دەزانین کە مرۆڤە کۆنەکەمان لەگەڵ ئەو لە خاچ درا، بۆ ئەوەی ئەو جەستەیەی کە لەژێر ڕکێفی گوناه بوو بتوانرێت بەلاوە بنرێت، هەتا چیتر کۆیلەی گوناه نەبین“ (ڕۆما ٦:٦). 

ئەگەر خاچ شتێک بڵێت، ئەوا باسی گوناهەکانم دەکات. ئەو کەسەی دەڵێت “لەگەڵ مەسیح لە خاچ دراوم” کەسێکە کە بە باشی ئاگاداری گوناهبارییەکەیەتی. هەرگیز بە هەوڵە بێ یارمەتییەکانی خۆت ژیان بەدەست ناهێنیت چونکە هەموو ئەوانەی پشت بە پەیڕەوکردنی شەریعەت دەبەستن لە ژێر نەفرەتدان. ”هەرکەسێک لە هەموو نوسراوی پەرتوکەکانی تەورات نەچەسپێت بۆ پەیڕەوکردن، نەفرەت لێکراوە.“ (گەلاتیا ١٠:٣).  بەم شێوەیە خاچ تەنیا ڕەخنەمان لێناگرێت یان حوکممان لەسەر نادات بەڵکو تاوانبارمان دەکات بەوەی کە هەموو ئەو کارانەمان نەکردووە کە لە شەریعەتی خودادا نووسراوە. ئایا باوەڕت بەوە هەیە؟ ئایا هەست بە هێزی ئەو ڕەخنەیە دەکەیت؟ ئایا تۆ وردەکارییەکانی حوکمدانی خودا بەرز دەنرخێنیت؟

هەروەها کەسی لە خاچ دراو دەزانێت کە ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر حوکمی خودا بە هەوڵدان بۆ قەرەبووکردنەوەی گوناهەکەی بە کارە باشەکانی. بیر لەم ڕاستییە بکەرەوە: ”چونکە ئەوەی هەموو شەریعەت بەجێبهێنێت، بەڵام تەنها بەندێکی بشکێنێت، ئەوا لە هەمووی تاوانبارە.“ (یاقوب١٠:٢).

بانگەشەی مەسیحی بوون بریتییە لە رازی بوون بە هەموو ئەو شتانەی کە خودا دەیڵێت دەربارەی گوناهەکانمان. وەک کەسێک کە “لەگەڵ مەسیح لە خاچ دراوە”، ئێمە دان بەوەدا دەنێین و رازین بە حوکمدانی خودا: ”کەس بێتاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش“ (ڕۆما ١٠:٣). 

دووەم: لە خاچی مەسیحدا رازیم بە بێتاوانکردنم لەلایەن خوداوە 

من نەک هەر دەبێ رازی بم  بە حوکمدانی خودا لەسەرم وەک گوناهبارێک لە خاچی مەسیحدا، بەڵکو دەبێت رازیش بم بە بێتاوانکردنم وەک گوناهبارێک لەلایەن خوداوە. لە ڕێگەی قوربانیدانی خۆشەویستانەی عیسا، خودا مرۆڤە گوناهبارەکان بێتاوان دەکات (ڕۆما ٣: ٢١-٢٦).

”ئێستاش کە وا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی خۆی کردە قوربانی بۆ من.“ (گەلاتیا ٢٠:٢). ئامانجم شانازیکردنە بە ڕاستودروستی مەسیحەوە  نەک ڕاستودروستی خۆم. ”بە کرداری شەریعەت کەس لەلایەن خوداوە بێتاوان نابێت، بەڵکو گوناه لە ڕێگەی شەریعەتەوە دەناسرێت.“ (ڕۆما ٢٠:٣).  ئەم بێتاوانکردنە لە خوداوەیە لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح، بۆ هەموو ئەوانەیە کە باوەڕ دەهێنن، بە بێ جیاوازی“ (ڕۆما ٢٢:٣). 

سلێمان دەڵێت: لە لوتبەرزییەوە تەنها ناکۆکی پەیدادەبێت. زۆرجار ناکۆکی لەسەر ئەوە دروست دەبێت کە کێ ڕاستە. ناکۆکی لە ویستی بتپەرستی ئێمەوە سەرهەڵدەدات بۆ خۆ بێتاوانکردنمان. بەڵام کاتێک بنەمای خاچەکە لە ژیانمدا وەردەگرم ناکۆکی سەر‌هەڵنادات. چونکە خاچ نەک تەنها حوکمی دادپەروەرانەی خودا دژی من وەک گوناهبارێک ڕادەگەیەنێت، بەڵکو  ڕاستودروستیشم بە نیعمەت لە ڕێگەی باوەڕ بوون بە مەسیحەوەیە ڕادەگەێنێت.

خاچی مەسیح ئەوەم بیردەخاتەوە کە کوڕی خودا منی خۆشویست و خۆی لە پێناومدا بەخشی. هەروەها بەهۆی ئەمەوە خودا بە تەواوی و بۆ هەمیشە لە مەسیحدا منی قبوڵکردووە. نیعمەت بەم شێوەیە کاردەکات: ”مەسیح ئێمەی لە نەفرەتی شەریعەت کڕییەوە، بەوەی لە پێناوماندا بووە نەفرەت، چونکە نووسراوە. [هەرکەسێک لەسەر دار هەڵبواسرێت نەفرەت لێکراوە.] ئەو ئێمەی کڕییەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەرەکەتی ئیبراهیم بۆ نەتەوەکان بێت، تاکو بەهۆی باوەڕەوە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆز بەدەستبهێنین.“ (گەلاتیا ١٣:٣-١٤). 

چ بناغەیەکی دڵنیایە بۆ ڕۆح! ئێستا، من خۆ بێتاوانکردن لە ژیانمدا جێبەجێ ناکەم، بەڵکو شانازی دەکەم. شانازی بە ڕاستودروستی مەسیحەوە دەکەم بۆ خۆم.

ئەگەر بەڕاستی ئەمە لە دڵەوە وەربگریت، دەکرێ هەموو جیهان دژت بوەستێت، ئیدانەت بکات، یان ڕەخنەت لێبگرێت، تۆش دەتوانیت وەڵام بدەیتەوە، “ئەگەر خودا بێتاوانی کردبم، کێ دەتوانێت تاوانبارم بکات؟” “ئەگەر خودا بێتاوانم بکات، قبوڵم بکات و هەرگیز وازم لێنەهێنێت ئەوا بۆچی هەست بە نائارامی بکەم و لە ڕەخنە بترسم؟” ”مەسیح گوناهەکانی لەسەر لابردووم، منیش ڕۆحی ئەو وەردەگرم. مەسیح تاوانبارکردنی من وەردەگرێت، منیش ڕاستودروستییەکەی وەردەگرم”.

کاریگەرییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەخنە

لەژێر ڕۆشنایی حوکمدانی خودا و بێتاوانکردنی گوناهباران لە خاچی مەسیحدا، دەتوانین دەست بکەین بە دۆزینەوەی ئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕەخنەکان بکەین. بە هاوڕابوون لەگەڵ ڕەخنەی خودا لە من لە خاچی مەسیحدا، دەتوانم ڕووبەڕووی هەر ڕەخنەیەک ببمەوە کە مرۆڤ لە دژی من بیگرێت. بە واتایەکی تر کەس ناتوانێت زیاتر لە خاچەکە ڕەخنەم لێ بگرێت. هەروەها خراپترین ڕەخنەکانی خاچەکە دەبن بە باشترین بەزەیی لەسەر من. ئەگەر بەم شێوەیە خۆت بناسیت کە لەگەڵ مەسیح لە خاچ دراویت، ئەوا دەتوانیت وەڵامی هەموو ڕەخنەیەک بدەیتەوە، تەنانەت ڕەخنەیەک کە بەهۆی بە هەڵە تێگەیشتنەوە لێتدەگیرێت، یان ڕەخنەگرتنی دوژمنکارانە، بەبێ داخ لە دڵی، بەرگریکردن، تانە لێدان چونکە ئەم جۆرە وەڵامدانەوانە بە شێوەیەکی گشتی ناکۆکی توندتر و چڕتر دەکەنەوە و دەبنە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکان. دەتوانیت فێربیت ڕەخنە بنیاتنەرانە ببیستیت نەک تاوانبارکەرانە چونکە خودا بێتاوانی کردویت. 

”کێ سکاڵا لە هەڵبژێردراوانی خودا دەکات؟ خودایە بێتاوان دەکات. کێیە تاوانبار دەکات؟“ (ڕۆما ٣٣:٨-٣٤).

”با پیاوچاک لێم بدات، ئەمە خۆشەویستییە، با سەرزەنشتیم بکات، ئەمە وەک ڕۆنی بۆنخۆشی سەرە، سەرم لاری نییە،“ (زەبوورەکان ٥:١٤١).

ئەگەر خۆم وەک کەسێک بناسم کە لەگەڵ مەسیح لە خاچ دراوە، ئێستا دەتوانم بەم هەڵوێستە ڕەخنەی کەسێکی دیکە وەربگرم: ”تۆ بەشێکی کەمیش لە تاوانباری من نازانیت. مەسیح زیاتر لە هەر کەسێکی تر لەبارەی گوناهەکانم، کەموکوڕییەکانم، یاخیبوونەکانم و گەمژەییم قسەی کردووە. سوپاست دەکەم بۆ ڕاستکردنەوەم. ئەوانە بەرەکەت و میهرەبانین بۆ من. چونکە تەنانەت ئەگەر هەڵە بن و یان بە هەڵە ڕەخنەکان لە من گیرابن هێشتا هەڵە ڕاستەقینەکانم و گوناهەکانم بیردەخەنەوە کە یەزدانی ڕزگارکەرم باجەکەی دا، دەمەوێت بە چوونە  سەر خاچ ڕەخنە ڕەواکانت دەربارەی خۆم ببیستم“

ئەو ڕاستکردنەوە و ئامۆژگاریانەی گوێبیستی دەبین لەلایەن باوکی ئاسمانیمانەوە دەنێردرێن. ئەوانە ڕاستکردنەوە، سەرزەنشت، ئاگادارکردنەوە و لۆمەکردنی ئەون. ئاگادارکردنەوەکانی ئەو بۆ ئەوەن بێفیزمان بکەن و ڕەگی لوتبەرزی هەڵبکێشن و شێوازی ژیانێکی دانایانە و تێگەیشتن و چاکە و ڕاستی جێگەی بگرنەوە. بۆ نموونە ئەگەر بتوانی ڕەخنە وەربگریت هەرچەندە دادپەروەرانە یان نادادپەروەرانە بێت، ئەوا فێر دەبیت کاتێک ڕەخنە دەگریت بە نیەتێکی باشەوە بێت و ئەنجامەکەی بنیادنان بێت. تەماشای خشتەکە بکە ”ڕەخنە گرتن  بە ڕێگای خودا.“

من لە ڕەخنەی مرۆڤ ناترسم چونکە پێشتر بە رەخنەی خودا رازی بووم. من لە کۆتاییدا بەدوای ڕەزامەندی مرۆڤدا ناگەڕێم چونکە بە نیعمەت ڕەزامەندی خودام بەدەستهێناوە. لەڕاستیدا خۆشەویستی ئەو بۆ من، یارمەتیم دەدات کە ڕەخنە گرتن لێم و ڕاستکردنەوەکانم وەک میهرەبانی، ڕۆن لەسەر سەرم، لەو باوکەمەوە ببینم کە دەفەرموێت، ”ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، هەروەها کاتێک سەرزەنشتت دەکات ورە بەرمەدە، چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات، هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەربگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.“ (عیبرانییەکان ٥:١٢-٦). 

ڕەخنە گرتن  بە ڕێگای خودامن براکەم/خوشکەکەم وەک کەسێک دەبینم کە مەسیح لەپێناویدا مرد (یەکەم کۆرنسۆس ١١:٨).
”بەردەوام بن لە خۆشەویستیتان بۆ یەکتر وەک خوشک و برا (عیبرانییەکان ١:١٣).
من وەک ئەوان یەکسانم، کە منیش گوناهبارم.ئایا ئێمە لەوان باشترین؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر، لەبەر ئەوەی کەس ڕاست و درووست نییە، هەموومان گوناهمان کرد و لە شکۆیی خودا کەوتین (ڕۆما ٣: ٩،٢٣)
. دڵم ئامادە دەکەم نەوەک بە پاڵنەری هەڵە قسە بکەم.”هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی بێگەردن، بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت (پەندەکانی سلێمان ٢:١٦). ”دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە، بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت“ (پەندەکانی سلێمان ٢٨:١٥).”دڵی کەسی دانا ڕێنمایی دەمی دەکات و بەسەر لێوان فێربوون زیاد دەکات.“ (پەندەکانی سلێمان ٢٣:١٦)
.من یەکەمجار ژیانم دەپشکنم و دان بە گوناهەکانمدا دەنێم”بۆچی سەرنج لە پووشی ناو چاوی براکەت دەدەیت، بەڵام ئاگات لە کاریتەکەی ناو چاوی خۆت نییە؟ یان، چۆن بە براکەت دەڵێی: ”ڕێم بدە با پووشەکەی ناو چاوت دەربهێنم،“ لەکاتێکدا کاریتەیەک لەناو چاوی خۆتدایە؟ ئەی دووڕوو، یەکەم جار کاریتەکەی ناو چاوی خۆت دەربهێنە، ئینجا باش دەبینیت بۆ دەرهێنانی پووشەکەی ناو چاوی براکەت.“ (مەتا ٣:٧-٥). 
من هەمیشە ئارام دەگرم، بۆ ماوەیەکی درێژ”خۆشەویستی پشوودرێژییە، خۆشەویستی نیانییە. خۆشەویستی ئیرەیی نییە، شانازی نییە، لووتبەرزی نییە.“ (یەکەم کۆرنسۆس ٤:١٣)
.ئامانجم تاوانبارکردن نییە لەڕێگەی مناقەشەکردنی بابەتەکەوە، بەڵکو  ئامانجم بنیادنانیانە لەڕێگەی ڕەخنەی بنیادنەرەوە.”وشەی خراپ لە دەمتان دەرنەچێت، بەڵکو هەرچییەکی باشە بۆ بنیادنان، بەگوێرەی پێویستی، تاکو نیعمەت بداتە گوێگران.“ (ئەفەسۆس ٢٩:٤)
.من بە نەرم و نیانی براکەم ڕاستدەکەمەوە و سەرزەنشتی دەکەم، بەو هیوایەی خودا نیعمەتی تۆبەی پێ ببەخشێت هەروەک چۆن منیش تەنها لەڕێگەی نیعمەتەکەیەوە تۆبە دەکەم.”بەندەی مەسیحی خاوەن شکۆ نابێت شەڕفرۆش بێت،
بەڵکو دەبێت لەگەڵ هەمووان میهرەبان بێت، هەروەها پێویستە لە کاتی تەنگانەدا دان بەخۆیدا بگرێت. ئەوانەی بەربەرەکانێی دەکەن بە دڵنەرمی ڕاستیان بکاتەوە، بە هیوای ئەوەی خودا تۆبەکردنی ڕاستی ناسینیان بداتێ“ (دووەم تیمۆساوس ٢٤:٢-٢٥). 

جێبەجێکردنی ئەوەی فێری بووین

١. ڕەخنە لە خۆت بگرە. چۆن کاردانەوەم هەبێت بەرامبەر بە ڕاستکردنەوەم لەلایەن خەڵکەوە؟ ئایا ڕووم گرژ دەکەم کاتێک ڕەخنەم لێدەگیرێت یان ڕاستدەکرێمەوە؟ یەکەم وەڵامم چییە کاتێک کەسێک پێم دەڵێت کە تۆ هەڵەیت؟ ئایا دەمەوێت هێرش بکەمە سەر کەسەکە؟ یان ناوەڕۆکی ڕەخنەکە ڕەت دەکەمەوە؟ یان کاردانەوەم بەرامبەر بە شێوازی ڕەخنەگرتنەکە دەبێت؟ تا چەند ئامۆژگاری وەردەگرم؟ تا چەند بە باشی بەدوایدا دەگەڕێم؟ ئایا خەڵک دەتوانن لێم نزیک ببنەوە بۆ ئەوەی ڕاستم بکەنەوە؟ ئایا دەتوانن فێرم بکەن؟ ئایا توڕەیی لە دڵمدا هەڵدەگرم بەرامبەر ئەو کەسەی کە ڕەخنەم لێدەگرێت؟ 

ئایا یەکسەر بەدوای بەرگریکردن لەخۆمدا دەگەڕێم، ئایا باسی کردەوە باشەکانم و بۆچوونە کەسییەکانم دەکەم بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆم بکەم و ڕاستیی خۆم پیشان بدەم؟ ئایا هاوسەرەکەم، دایک و باوکم، منداڵەکانم، براکانم، خوشکەکانم، یان هاوڕێکانم دەتوانن ڕاستم بکەنەوە؟

٢. داوا لە یەزدان بکە کە ئارەزووی ئەوەت پێبدات کە دانا بیت لەبری ئەوەی گەمژە بیت. پەندەکانی سلێمان بەکاربهێنە بۆ خواستی باشی لێکدانەوە و توانای وەرگرتنی ڕەخنە، ئامۆژگاری، سەرزەنشتیکردن، یان  ڕاستکردنەوەت.  لەو ئایەتانە ورد ببەوە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدان؛ پەندەکانی سلێمان ٩:٩؛ ١٥:١٢؛ ١٠:١٣، ١٣؛ ٣٢:١٥؛ ١٠:١٧؛ زەبوورەکان ٥:١٤١.

٣. تەرکیز بخەرە سەر لەخاچدانەکەت لەگەڵ مەسیح. لەکاتێکدا دەتوانم بڵێم باوەڕم بە مەسیح هەیە، تەنانەت لەگەڵ پۆڵسیش دەتوانم بڵێم: ”من لەگەڵ مەسیح لە خاچ دراوم،“ بەڵام هێشتا خۆم وا دەبینمەوە کە لە ژێر ڕۆشنایی خاچدا ناژیم. بۆیە بە دوو پرسیار ئاڵنگاری خۆم دەکەم. یەکەم: ئەگەر بەردەوام لە ژێر ڕەخنەی ئەوانی تردا بتلێمەوە، چۆن دەتوانم بڵێم من ڕەخنەگرتنی خاچەکە کە لێمی دەگرێت دەزانم و رازیم پێی؟ دووەم: ئەگەر من پاساو بۆ خۆم بهێنمەوە، چۆن دەتوانم بڵێم من بەوە دەزانم کە من بە بێتاوانکراوم لەلایەن خوداوە لەڕێگەی خاچەکەی عیساوە، هەروەها خۆشم دەوێت و پابەند دەبم پێوەی؟

ئەمەش دەمباتەوە بۆ بیرکردنەوە لە حوکمدانی خودا و بێتاوانکردنی گوناهباران لە مەسیحدا لەسەر خاچەکە. کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە کە خودا لە مەسیحدا چی بۆ من کردووە، ئیرادەیەک دەدۆزمەوە کە بە هەموو ئەو شتانە رازی بم و دووپاتی بکەمەوە کە خودا دەربارەی من لە مەسیحدا دەیڵێت، کە لەگەڵیدا لە خاچ دراوم.

٤. فێربە قسەی هاندان بۆ کەسانی تر بکەیت. دەمەوێت وەک کەسێکی گوناهبار کە لەگەڵ بەزەیی مەسیحدا دەژی ڕەخنە وەربگرم، کەواتە چۆن بتوانم میهرەبانانە ڕەخنە بگرم لە کەسی بەرامبەر؟ کاتێک ڕەخنەی ورد و هاوسەنگ بە میهرەبانیەوە دەگیرێت، ئەوا ئاسانترە بۆ گوێگرتن، تەنانەت دژی لوتبەرزی و یاخبوونەکەشم دەوەستێت. ڕەخنەی نادادپەروەرانە یان ڕەخنەی توند ( دادپەروەرانە یان نادادپەروەرانە بێت) قورسە بۆ بیستن. چۆن بتوانم میهرەبانانە و بە باشترین شێوە ڕەخنەی ورد و دادپەروەرانە بگرم؟

نوێژی من بۆ ئەوەیە کە لە هەوڵدانتدا دژی گوناهی خۆ بێتاوانکردن و پاساو هێنانەوەدا، خۆشەویستی  خۆتان بۆ شکۆمەندی خودا کە لە مزگێنی کوڕەکەیدا دەرکەوت قووڵتر بکەنەوە، و بە باوەڕ دانا بن.

ئەلفرێد جەی پایرەر قەشەی کڵێسای Rocky Mountain Community Church, OPC هەروەها وەک ڕاهێنەری یاریدەدەر کاردەکات بۆ خزمەتەکانی Peacemaker کە پەیوەندیان بە ڕاوێژکاری نێوەندگیری تێڕامانەوە هەیە. ئەو یەکێکە لە کاندیدی D. Min. لە ڕاوێژکاری لە Westminster Theological Seminary in Glenside, PAd.

Author

  • Alfred J. Poirier
    Alfred J. Poirier
    View all posts
Read this article in English
Facebook
خۆشویستنی پارە واتای چییەخۆشویستنی پارە واتای چییەحوزه‌یران 18, 2025
پیرانی کڵێساتەممووز 31, 2025پیرانی کڵێسا

Related PostsBest

گەشەی ڕۆحی

ئارەزوو بۆ شتی کەسانی دیکە
ئینجیلی درۆی تەماح

Jon Bloom ئایار 29, 2025
پێکەوە ژیانکڵێسا و خزمەتکردن

کارکردن بۆ یەکگرتوویی

هێڕی فوجیوارە ئه‌یلول 12, 2022
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.