07حوزەیران2025
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home خێزان ئافرەتان توندوتیژی دژی ئافرەتان و ڕاستکردنەوەی کڵێسایی
ئافرەتانپیاوانپیاوێتیخێزانڕاستکردنەوەی کڵێساییکڵێسا و خزمەتکردنهاوسەرگیری
-+=

توندوتیژی دژی ئافرەتان و ڕاستکردنەوەی کڵێسایی

جۆناسان لیمان شوبات 5, 2025 1 min read 0
4

نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ، واتە ٢٥ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەستنیشان کردووە. ژمارەیەک لە هاوڕێیان سەرنجیان لەسەر ئەو بابەتە نووسیوە .

دەبێت کڵێسایەک کاردانەوەی چی بێت و چۆن وەڵامی ئەو حاڵەتە بداتەوە کاتێک مێردێک ئازاری هاوسەرەکەی دەدات، یانیش پیاوێک ئازاری کچەکەی دەدات؟بە شێوەیەکی خێرا و یەکلاکەرەوە .

پێویستە کڵێساکە وەک هەنگاوی یەکەم و سەرەتا ئەو ئافرەتە لەو شوێنە دووربخاتەوە کە تێیدا ئازار دەدرێ. دەکرێ پیرانی کڵێسا تەنها بە دۆزینەوەی شوێنێکی نیشتەجێبوونی جیاواز یارمەتی ئەو ئافرەتە بدەن کە ئەگەر تەنها هەڕەشەی توندوتیژی لەسەر بێت.  ئەگەر لە ڕاستیدا دەستدرێژی کرابێتە سەر ئافرەتێک، پێویستە پۆلیس ئاگادار بکرێتەوە. بەپرسیارێتی رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی تاوان دژی جەستە هی دەوڵەتە (ڕۆما ١٣: ١-٧)، مەسیحییەکان دەبێت سوپاسی خودا بکەن کە لە سەردەمێکدا دەژین دەوڵەت گرنگی بەو جۆرە بابەتانە دەدات.

وەک لە حاڵەتەکانی تری گوناهی ڕوون و بێ تۆبەدا، سوکایەتی پێکردن و ئازاردانیش دەبێتە هۆکارێک بۆ دەرکردنی ئەو کەسە لە کڵێسادا . لەبری ئەوەی بە سادەیی ئەمە ڕوون بکەمەوە، پێم وایە کە یارمەتیدەر دەبێت ئەگەر بە نمونەیەک روونتری بکەمەوە، بە نموونەی جۆرێک لە نامە، واتە نامەی راستکردنەوەی کڵێسایی، کە کڵێساکەمان لە کاتی پێویستدا دەینێرێت بۆ ئەندامێک. (ئەم نامە تایبەتە ئاماژە بە دۆخێکی ڕاستەقینە ناکات.) بێ گومان نامەیەکی وەک ئەمەی خوارەوە ئەوە دەردەخات کە پیرەکان پێشتر لەگەڵ ئەو کەسەدا هەوڵیان داوە و ئیتر بە هۆکارێک لە هۆکارەکان ئەوە پشتڕاستکدەکەنەوە کە باوەڕی ئەم کەسە بەهۆی کردارەکانییەوە هیچ پەیوەندییەکی بە مەسیحەوە نەماوە.

بەڕێز –،

سڵاو بەناوی کڵێسای —— .

ئامانجمان لەم نامەیە ئەوەیە ئاگادارت بکەینەوە کە شەوی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی ئەندامانی کڵێساکەدا، کۆبوونەوەکە بە فەرمی دەنگی دا بە لێسەندنەوەی ئەندامێتییەکەت لە کڵێسا وەک کردەیەکی راستکردنەوەی کڵێسایی بەهۆی نەبردنە سەری بەڵێنەکانی هاوسەرگیریت بەهۆی  ئازاردان و سووکایەتیپێکردن بە هاوسەرەکەت. وەک دەزانن کتێبی پیرۆز داوا لە مێردەکان دەکات کە ژنەکانیان خۆشبوێت وەک چۆن مەسیح کڵێسای خۆشدەوێت (ئەفەسۆس ٥: ٢٥-٣٣)، مەسیحیش هەرگیز کڵێساکەی ئازار نادات.  مەسیح کڵێساکەی دەپارێزێت و بە بەهاداری دەزانێت. کاتێک مێردێک ئازاری ژنەکەی دەدات، بەمە دەبێتە نموونەیەکی ناشرین بۆ پەیامی مەسیح و سیفەتەکانی خودا، واتە بە خراپ نوێنەرایەتی مەسیح دەکات و خەڵک لە مەسیح دووردەخاتەوە.

—-، بەم نامەیە دەمانەوێت خۆشەویستی خۆمان بۆ تۆ نیشان بدەین بە ئاگادارکردنەوەت لە قورسی و ترسناکی گوناهەکەت و لە پێویستی تۆبەکردنت.    ئێمە دەزانین کە تەنها خودا دەتوانێت دڵی مرۆڤ ببینێت، بەڵام دەبێت ئەوەشت پێ بڵێین کە ئەو بڕیارانەی تۆ داوتە و لە کردارەکانت رەنگی داوەتەوە ناگونجێت لەگەڵ ئەو وەسفانەی کە کتێبی پیرۆز دەیکات سەبارەت بە مەسیحییەکی راستەقینە. بۆیە لە ئەنجامدا وەک کڵێسا چیتر ناتوانین وەک  برا لە مەسیحدا ناوت بێنین.

تکایە بزانە کە هەمیشە بەخێرهاتنت دەکەین بۆ بەشداریکردن لە خزمەتەکانی کڵێساکەمان. ئێمە زۆر خۆشحاڵ دەبین کە تۆ لێرە بیت، ئەگەر ئارەزووی تۆبەکردنیشت هەبوو، زۆر خۆشحاڵ دەبین کە بگەڕێیتەوە بۆ ناومان و هاوڕێیەتی تەواو لەگەڵمان لە مزگێنیدا. ئەگەر هەر ڕێگەیەکیش هەبێت کە بتوانین یارمەتیت بدەین لە تۆبەکردنتدا وەک ئەوەی بزانیت چۆن تۆبە بکەیت، ئەوا ئێمە بە دڵخۆشییەوە ئامادەین. ——، ئێمە خۆشمان دەوێیت، هەرچەندە ئاسانتر دەبوو بۆ ئێمە کە هیچ نەکەین، بەڵام هیوادارین کە ئەم بڕیار و کردارەمان لەلایەن ئێوەوە وەک بەڵگەیەک بۆ خۆشەویستی و خەمخۆریمان بۆ تۆ، و خۆشەویستیمان بۆ شکۆی باڵای مەسیح سەیر بکرێت.

پەروەردگار بەرەکردارت بکات  بە باوەڕێکی دڵسۆزانە و ویژدانێکی باش و دڵێکی ملکەچ و خزمەتکار. بزانە کە ئێمە بە پەرۆشییەوە چاوەڕێ دەکەین تۆبە بکەیت و جارێکی تر بەخێرهاتنت بکەینەوە لێرە.

قەشە فڵان _________ لە جیاتی هەموو کڵێسا.

——–

Authors

  • جۆناسان لیمان

    View all posts
  • admin
    admin

    View all posts
Read this article in English
Facebook
بوێرە هیوا بە خودا بخوازیتبوێرە هیوا بە خودا بخوازیتئازار 4, 2024
چۆنیەتی چارەسەرکردنی زۆربەی ناکۆکی پەیوەندییەکانئایار 12, 2025

Related PostsBest

بەقوتابیبوونپێکەوە ژیانکڵێسا و خزمەتکردنگەشەی ڕۆحی

بۆچی ببم بە ئەندام لە کڵێسایەک؟

دەیڤد ماتس ئازار 23, 2023
ئەندامیێتی کڵێساکڵێسا و خزمەتکردن

نموونەی پەیماننامەیەکی کڵێسا

بەڕێوەبەر ئه‌یلول 6, 2022
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 4
  • پەرستشی خێزانیی 1
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 4
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 7
  • خێزان 2
  • ڕابەرایەتی 4
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • سۆرانی 8
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێبی پیرۆز 1
  • کڵێسا و خزمەتکردن 15
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 9
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 1

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2025 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.