06ئازار2026
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube Instagram
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • کتێبی پیرۆز
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
    • یادی لە دایکبوونی مەسیح
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home خێزان باوەڕدار هەرگیز نابێت لە ژنەکەی بدات
خێزانهاوسەرگیری
-+=

باوەڕدار هەرگیز نابێت لە ژنەکەی بدات

admin شوبات 21, 2026 1 min read 0
2

هەموو کولتوورێک لایەنی باشی هەیە کە ڕەنگدانەوەی وێنەی خودایە. کاتێک کە مزگێنییەکە دێتە ناو کولتوورێکەوە، لایەنە ئەرێنییەکانی نوێدەکاتەوە و لە هاندەری قووڵتر و باشتر پڕی دەکات. کولتووری کوردی نەریتێکی دورودرێژی ڕێزگرتنی لە ئافرەت و شانازی پێوەکردنی هەیە. بۆ نموونە میرە کوردەکانی وەک خانزادی میری سۆران یان عادیلە خانم لە هەڵەبجە کە ئەمانەش ڕەنگدانەوەی ئەو نەریتەن بەهەمان شێوەی پێشمەرگەی ئافرەت لە کوردستان. هەروەها لە زۆر شاری کوردستان لە شوێنە گشتییەکان پەیکەری شانازی دایکانی کوردستان دروستکراوە. هەرچۆنێک بێت، لەنێو باوەڕدارە کوردەکان پیشاندانی ئەم کولتووری شانازیکردنە بە ئافرەت تەنانەت قووڵتر و بەهێزتر دەبێت. ئەمە لەبەرئەوەی باوەڕدارەکان لەدوای باوەڕهێنانیان بە مەسیح ئازادن لەو دڵەوەی کە خودا گۆڕیویەتی شانازی بە ئافرەتەوە بکەن.

بەڵام هەموو کولتوورێکیش لایەنی ڕەش و خراپی هەیە کە پێویستە ئاشکرا بکرێت و تێکبشکێندرێت بە مزگێنییەکەی عیسای مەسیح. لێدان لە ئافرەت یەکێکە لەو لایەنانەی کە لە کولتووری کوردیدا هەیە کە لەنێوان باوەڕدارانی کورد تێکدەشکێندرێت، لەکاتێکدا کە ژیانی باوەڕدار بە مەسیح دەگۆڕدرێت. بۆیە بە هەرجۆرێک لێدان لە ژنەکەت گوناهە. وە گوناهێکی ڕاستەوخۆیە لە دژی سروشتی مەسیح و مزگێنییەکەی. هەرچەندە ئەمە شتێکە کە هێشتا باوە و ڕوودەدات لە کۆمەڵگای کوردی، تەنانەت لەنێو باوەڕدارانیش.

زۆربەی باوەڕدارانی کورد لەماڵێک گەورە دەبن کە باوکیان لە دایکیان دەدات. زۆربەیان لە باوک و مامیان گوێیان لێبووە کە بەو شێوەیە دەبیتە پیاو. هەندێک لە عەشیرەتە کوردییەکان لە نێو کولتووری عەشرەتەکەیان ئەوە باوە کە گرنگە بۆ مێرد تاکو لە شەوی بوک و زاوایی لە ژنەکەی بدات، تاکو دەستەڵاتەکەی دابمەزرێنێت. لەبەر ئەم جۆرە کولتوورانە، زۆربەی خەڵک وەها هەست دەکەن کە لێدان لە ژنەکەنیان شتێکی ئاساییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی هاوسەرگیری. هەتا پیاوی باوەڕداریش کە دەشزانێت ئەوە هەڵەیە، ڕەنگە کاتێک توڕە دەبێت هێشتا لە ژنەکەی بدات چونکە پێشتر ئەوە لە پیاوانی دیکە فێر بوون. وە هێشتا نازانن کە چۆن ڕابەرایەتی ژنەکەیان بکەن وەک مەسیح ڕابەرایەتی کڵێسا دەکات.

یەکەم شت کە تێبگەین ئەوەیە، کە وشەی خودا ڕێگە بە پیاوان نادات کە لە ژنەکەیان بدەن. هیچ فەرمانێکش لە پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێ نییە کە بە پیاوان بڵێت پێویستە توندوتیژی بەکاربهێنن بۆئەوەی ژنەکەیان ملکەچ بێت. لەشوێنی ئەوە، ئەفەسۆس ٢٥:٥، ٢٨-٢٩ دەفەرمووێت: “ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، هەروەک مەسیحیش کڵێسای خۆشویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد… بە هەمان شێوە پێویستە پیاوان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆشبوێت، ئەوەی ژنی خۆی خۆشبوێت خۆی خۆشدەوێ. کەس ڕقی لە جەستەی خۆی نابێتەوە، بەڵکو نانی دەدات و بەخێوی دەکات، هەروەک چۆن مەسیح بایەخ بە کڵێسا دەدات.”

ئەم ئایەتانە فەرمان بە پیاوان دەکەن کە ژنەکانیان خۆشبووێت وەک مەسیح خەڵکەکەی واتە کڵێساکەی خۆشویست. چۆن عیسا خۆشیویستن؟ بە خۆبەختکردنی وەک قوربانی و ئەمەش پێچەوانەی توندوتیژییە. مێردی دڵسۆز لەشوێنی بەکارهێنانی فشار بۆ ملکەچکردنی ژنەکەی، ڕابەرایەتی ژنەکەی دەکات بە ڕێگایەکی خۆبەختکەرانە. سەرەڕای ئەوەش، ئەم ئایەتانە دەڵێن کە پێویستە پیاوان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆشبوێت. هەروەها، هیچ پیاوێکی چاک ڕقی لە جەستەی خۆی نابێتەوە، بەڵکو خۆشیدەوێت بە دابینکردنی پێویستییەکانی و تەنانەت دابینکردنی خۆشحاڵی. لەبەرئەوە، پیاوی خودا پێویستە ژنەکەیی خۆشبووێت بە دابینکردنی پێویستییەکان و تەنانەت هەوڵدان بۆ پێدانی خۆشبەختی.

وەک ئەوە لە یەکەم پەترۆس ٧:٣ دەفەرمووێت: “بە هەمان شێوە، مێردەکان، بە هەستیارییەوە لەگەڵ ژنەکانتاندا بژین و ئەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ئێوە ناسکترن. ڕێزیان بگرن، چونکە لەگەڵتاندا هاومیراتی نیعمەتی ژیانن، بۆ ئەوەی نوێژەکانتان کۆسپی تێنەکەوێت.”

دووبارە، لەشوێنی ئەوەی مێردەکان توندوتیژی بەکاربهێنن بۆ بەسەردا زاڵبوونی ژنەکانیان، خودا فەرمانی پێیان کردووە کە دڵی ژنەکانیان ڕابگرن و بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن. لەبەرچی بەو شێوەیە؟ چونکە ژنەکانیان ناسکترن لە مێردەکان بەڵام لە ڕووی ڕۆحییەوە یەکسانن. لە زۆر کولتووردا، مێردەکە لە ژنەکەی دەدات چونکە بەهەڵە باوەڕیان وەهایە کە ئافرەت کەمتر بەنرخە و کەمتر دانایە، یاخود گوناهبار ترە لە پیاو. زۆرجار دەتوانن لە ژنەکانیان بدەن چونکە زۆربەی ئافرەت ناسکترن لە پیاو. کتێبی پیرۆز ڕاستگۆیە کاتێک دەڵێت زۆربەی پیاوان لە ڕووی جەستەییەوە بەهێزترن لە ئافرەتان (یەکەم پەترۆس ٧:٣). بەڵام لەشوێنی ڕێگەدان بە لێدانی ئافرەت، وشەی خودا ئەوە دەکاتە هۆکارێک بۆ مامەڵەکردنی بەڕێزانە لەگەڵ ئافرەت. پاشان وشەی خودا، هۆکاری دووەم دەداتە مێردەکان بۆئەوەی ڕێز لە ژنەکانیان بگرن. چونکە ژنە باوەڕدارەکانیش لەگەڵ مێردە باوەڕدارەکانیان، یەکسانن لە میراتگرێتی نیعمەتی خودا. ئەگەر میراتگرێک بە ناڕەوا هێزی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەشکەنجەی میراتگرێکی دیکە کە پێگە و مافی یەکسانی هەیە، هەم شەرمەزارییە و هەم بەدکاری. وە ئەو خودایەی کە دەستەڵاتی بەسەر میراتگرەکانیدا هەیە، بەهۆی ئەوەوە حوکمیان دەدات.

ڕاستە، کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت کە پیاو سەری ژنەکەیەتی، بەمەش دەستەڵاتیان هەیە بۆ ڕابەرایەتی کردنیان (ئەفەسۆس ٢٣:٥). بەڵام چۆن ئەو دەستەڵاتە بەکاردەهێنن؟ بۆ توندوتیژی بەکاریناهێنن، بەڵام بۆ خۆشەویستی، ڕێز، وە بە شێوەیەک بژین کە دڵیان ڕابگرن.

باوەڕت وەهایە کە ئەم جۆرە پیاوانە لاواز و ژنانین؟ ئەوەت لەبیر بێت کە عیسای مەسیح بە دڵنەرمی و بێفیزی ژیا، کەچی نموونەی بەهێزی و پیاوی ڕاستەقینە بوو. هەرچەندە ئارامگر و بەڕێز بوو لەگەڵ هەمووان، بەڵام هەرگیز ئەوی لاواز نەکرد. لەجێی ئەوە، بەهێزی و ئازایی ئەو واتای ئەوەیە کە بە ئامادەییەوە ئەشکەنجە و مردنی لەسەر خاچ قبوڵ کرد، هەموو ئەمانەش لە پێناو خۆشەویستیدا. هێزی ئەوەی هەبوو کە ئەو کەسانە تێکبشکێنێت گوێڕایەڵی ناکەن، بەڵام ئەو هێزەی لە دژی ئەوان بەکارنەهێنا. لەشوێنی ئەوە، کارە پیاوانەترەکەی کرد ئەویش کە بەسەرخۆدا زاڵبوون بوو، وە هێزی چاکی خۆی تەنها لە دژی شەیتان، گوناه، مردن بەکارهێنا و لەناوی بردن بۆ هەتاهەتایەک. بەو شێوەیە، گەلەکەیی ئازاد کرد بۆئەوەی بەڕاستی شوێنی بکەون.

هاوڕێیان، دەبێت هەموومان ئەوە بزانین کە تێگەیشتن لە پیاو بوون کە لە کولتووری گوناهبارانەمان وەرمانگرتووە هەڵە و ناتەواوە. وە دەبێت کاربکەین بۆ پێناسەکردنی پیاوەتی وەک ئەوەی کتێبی پیرۆز فێرمان دەکات.

شوانێکی بەهێز و بەتوانا بهێنە بەرچاوت. ئەم شوانە هەرگیز توندوتیژی بەکارناهێنێت لەگەڵ مەڕەکانی. لەشوێنی ئەوە، پتەو و دڵنەرم و میهرەبانە لەگەڵیان و پارێزەر و دابینکاریانە، وە هەتا وەک خێزانی خۆی خۆشیدەوێن. هەرچۆنێک بێت، کاتێک کە گورگ دێت، ئەو شوانە ئامادەیە و لەتوانایدایە ئەو دڕندەیە بکوژێت. ئەوە بۆچوونی کتێبی پیرۆزە لەسەر پیاوبوونی بەهێز. ئەو پیاوەی کە لەژنەکەی دەدات، وەک شوانێکی خراپ وەهایە کە توندوتیژە لەگەڵ مەڕەکانی یان وەک دیکتاتۆرێک کە خەڵکەکەی خۆی دەکوژێت. ئەو پیاوە پێویستە بوەستێت لە ئازاردان و لە شوێنی ئەوە پێویستە پارێزگاری بکات و هێزی بەکاربهێنێت لەدژی دوژمنە ڕاستەقینەکان، وەک عیسای مەسیح بەکاریهێنا. هێزەکەی بەکاربهێنێت لەدژی دوژمنی ڕۆحی کە شەیتان و گوناه و مردنە.

هەروەک هێز، دەکرێت تووڕەیش چاک بێت بەڵام دەبێت بەشێوەیەکی دروست بەکاربهێندرێت. خودا هەست بە توڕەییەکی پیرۆز دەکات کاتێک نادادپەروەری و چەوساندنەوەی لاوازەکان دەبینێت (ڕۆما ١٨:١، پەندەکان ١٧:٦). پیاوی خودا پێویستە هەست بە توڕەیی بکات کاتێک ئەو خراپەکاریانە دەبینێت. ئەو تووڕەییە چاکە پێویستە وەهای لێبکات کە نوێژ بکات و ئەوانە بپارێزێت کە پێویستیانە (ئەفەسۆس ٢٦:٤). بەڵام ئەو جۆرە توڕەییەی وەها لە پیاو دەکات لەژنەکەی بدات، بە هەموو جۆرێک گوناهە. چونکە ئەو تووڕەبوونە لە پێناو ئارەزووی خۆپەرستانەیە نەک توڕەیی لە پێناو پاراستنی ئەوانی تردا.

بۆچی ژن ئەوەی مێردەکەی پێی دەڵێت ئەنجامی بدات ئەگەر هیچ هەڕەشەیەکی توندوتیژی لەسەر نییە؟ چی وادەکات کە ژنەکە وەها لێبکات ڕێزی مێردەکەی بگرێت و ئەوە ئەنجام بدات کە مێردەکەی دەیڵێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدۆزینەوە لە سروشتی پەیوەندییەکەمان بە خوداوە. پێش ئەوەی باوەڕدار بین، ئەوە دەزانین کە شایەنی سزای هەتاهەتایی دۆزەخ و توڕەیی پیرۆزی خودا بووین لەدژی گوناهەکانمان. ئەم هەڕەشەی دۆزەخە نەیتوانی بەڕاستی ملکەچی ئەومان بکات. بەڵکو خۆشەویستی خودا و قوربانیدانی بۆ ئێمە بوو کە وای لێکردین لە ڕێگەی باوەڕەوە بتوانین خۆشمان بوێت و ملکەچی بین و لە دڵمانەوە بەڕاستی شوێنی بکەوین.

پەیوەندیی مێردێکی باوەڕدار لەگەڵ ژنە باوەڕدارەکەی ڕەنگدانەوەی ئەم پەیوەندییەیە لەنێوان خودا و گەلەکەی. هەڕەشەی سزادان نییە کە یارمەتی ئافرەتەکە دەدات بۆئەوەی ڕێزی مێردەکەی بگرێت و ملکەچی بێت. بەڵکو دڵسۆزی مێردەکەیی و خۆشەویستییە قوربانیدەرانەکەیەتی. پیاوێکی باوەڕدار دەبێت باوەڕ بەوە بکات کە دانایی خودا بۆ هاوسەرگیری زۆر کاریگەرترە لە دانایی کولتوورەکەیان. دەبێت متمانەیان بە خودا هەبێت تاکو بەڕاستی ژنەکەیان بەم شێوەیە خۆشبوێت و ڕابەرایەتی بکەن. وە ئەمەش باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی یارمەتی ژنەکەیان بدەن کە بە شێوەیەکی دڵسۆزانە و ڕێزدار بژین.

ئایە باوەڕدارێک لە ڕابردوودا لە ژنەکەی داوە یان ئێستا تاقیکردنەوەی ئارەزوویی لێدانی هەیە چی بکات؟ پێویستە پێش هەمووشتێک ئەم کەسە دانبە گوناهەکەیدا بنێت بەرامبەر خودا. پاشان، پێویستە بێفیزانە بەرامبەر هاوسەرەکەی دانبە گوناهەکەیدا بنێت و پەشیمانی ڕاستەقینەی بۆ دەرببڕێت، هەروەها دانبە گوناهەکەیدا بنێت بۆ هەر ئەندامێکی تری خێزانەکەی کە شایەتحاڵی توندوتیژییەکەی بوون. وە پێویستە ئەم پیاوە بۆ قەشەکانی دان بەم گوناهەدا بنێت و داوایان لێبکات ئامۆژگاری خۆی و ژنەکەی بکەن بۆ ئەوەی ئەم جۆرە گوناهە دووبارە نەبێتەوە. ئەم کەسە پێویستی بە یارمەتی دەبێت بۆ داڕشتنی پلانێکی کرداری بۆ ئەوەی کە جارێکی دیکە توڕە دەبێت ئەم جۆرە گوناهە دووبارە ڕوو نەداتەوە. لە هەندێک حاڵەتدا بۆ ماوەیەکی کاتی ژنەکە پێویستی بە ژیانی جیا هەیە لە مێردەکەی. وە ڕەنگە کاتێکی زۆری پێبچێت تا ژنەکە دووبارە متمانە بە مێردەکەی بکاتەوە، دوای ئەوەی بەو شێوە توندوتیژانە هێز و دەستەڵاتی بەسەر ژنەکەیدا بە خراپی بەکارهێناوە. هەندێکجار پێویستە کەسوکار یان پۆلیسیش بەشداربن، ئەمەش کەوتۆتەسەر یاسا ناوخۆییەکان و سەختی توندوتیژییەکان.

پێویستە ژنێکی باوەڕدار چی بکات کاتێک لەلایەن مێردەکەیەوە لێی دەدرێت؟ یەکەم: گرنگە بۆ ئافرەتەکە باوەڕی بەوە هەبێت کە خودا ئەو گوناهە دەبینێت کە لە دژی دەکرێت. خودا بەرگریکارییەتی و دادپەروەرییەکی تەواو جێبەجێ دەکات بۆ هەر کردارێکی توندوتیژانە کە لە دژی ئەنجام درابێت. هەروەها خوێنی عیسا بەهێزە بۆ پاککردنەوەی هەر شەرمێکی هەڵە کە هەستی پێدەکات بەهۆی ئەو توندوتیژییەوە بەو شێوەیە. دووەم: ئەم ژنە پێویستە داوای یارمەتی لە باوەڕدار و قەشە متمانەپێکراوەکان بکات. گوناه لە نهێنیدا گەشە دەکات، بۆیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئەو توندوتیژیانەی لە ماڵەکەدا ڕوودەدەن بە وریاییەوە بخرێتە بەردەم ڕووناکی بە وردەکاری زانیارییەکانەوە، لەگەڵ قەشە یان باوەڕدارە پێگەیشتووەکانی تر. ئەگەر بارودۆخی ژنەکە مەترسیدار بێت، پێویستە بەزووی بچێتە شوێنێکی دیکە، جا ماڵی ئەندامێکی کڵێسا یان خێزانەکەی بێت. هەرچۆنێک بێت، لە زۆربەی بارودۆخەکان دەشێت کە ئافرەتەکە لەگەڵ مێردەکەی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی هێزی مزگێنییەکە پیشانی مێردەکەی بدات. دەکرێت کە بە بێفیزییەوە ملکەچی ببێت، هەرچەندەش گوناهێکی قورس لە دژی دەکات (یەکەم پەترۆس ٣: ١-٦). بەڵام هەر ژنێک کە لەلایەن مێردەکەیەوە لێی بدرێت یان هەڕەشەی لێبکرێت، پێویستە دەستبەجێ داوای دانایی لە قەشەکانی و باوەڕدارانی دیکە بکات بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن تاکو بزانێت چی بۆ دۆخی گونجاوە.

کاتێک کە مێردێک لە ژنەکەی داوە زۆرجار ئەکرێت کە هاوسەرگیرییەکەیان چاکبێتەوە بەڵام هەموو کاتێکیش نا. ڕابەرانی کڵێسا کە ئەم بارودۆخەیان لەشان گرتووە پێویستە سەرنج بکەنە سەر سەلامەتی ژنەکە و لەوە دڵنیاببنەوە، کە ژن و مێردەکە ڕاوێژکاری قەشەکان وەردەگرن لەسەر گوناه و ئازارچەشتنیان. هەندێکجار، مەحاڵە یان باش نییە بۆ پاراستنی هاوسەرگیرییەک کە زۆر توندوتیژی تێدا بووە. لەدوای ماوەیەک، پیاوێکی توندوتیژ کە تۆبە ناکات و ناگۆڕێت، خۆی لە ژیانکردن لەگەڵ ژنەکەی و تەنانەت لە مێردبوون بێبەش دەکات. هەر هاوسەرگیرییەک کە توندوتیژی تێدا کراوە، داناییەکی مەزنی ڕۆحی دەوێت. بەڵام ئامانجی سەرەکی ئەو بارودۆخانە پێویستە دڵسۆزی بێت بۆ خودا، سەلامەتی بێت بۆ ژنەکە، وە تۆبەکردنێکی ڕاستەقینە لەلایەن مێردەکەوە. گرنگ نییە چی دەرئەنجامێکی دەبێت بۆ ئەو یان بۆ هاوسەرگیرییەکەی.

خوێنی عیسا بەهێزە بۆ لێخۆشبوون و پاککردنەوەی هەموو پیاوێکی تۆبەکەر کە لە ژنەکەی داوە و تۆبە دەکات. بەڵام بەهێزیشە بۆ گۆڕینی مێردەکە تاکو ببێتە پیاوێکی ڕاستەقینە، پیاوێک وەک عیسا. لەگەڵ ئەوەشدا، خوێنی عیسا بەهێزە بۆ هێنانی چاکبوونەوە و هیوا بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە بەدەست توندوتیژی مێردەکانیانەوە ئازاریان چەشتووە. ئەم خوێنە بەهێزە تەنانەت بۆ نوێکردنەوەی بێهیواترین هاوسەرگیرییەکان.

هیچ یەکێک لە ئێمە کۆیلەی لایەنە تاریکەکانی کولتوورەکەی نییە یان جێبەجێکردنی ئەوەی کە لە دایک و باوکمان فێربوون (کە بێباوەڕن یان لە ژێر کاریگەری لایەنی تاریکی کولتوورین). لە عیسادا هەموو زنجیرێک دەتوانرێت بشکێنرێت و هەموو باوەڕدارێک دەتوانێت تۆبە بکات و بگۆڕێت. بەهێواشی بەڵام دڵنیایی، مزگێنی عیسای مەسیح باوەڕدارانی کورد دەگۆڕێت تاکو هاوسەرگیرییەکانیان پڕ دەبێت لە خۆشەویستی، ڕێز، ڕابەرایەتی خوداپەرستانە، و ملکەچبوونی خوداپەرستانە. کاتێک بێباوەڕان ئەو گۆڕانە لە هاوسەرگیرییەکان دەبینن، سەرسام دەبن و دەیانەوێت بزانن کە چۆن گۆڕانێکی لەو شێوەیە دەکرێت. وە باوەڕدارەکانیش پێیان دەڵێن: “بەهۆی هێزی سەرسامکەری عیساوە دەکرێت.”

Author

  • admin
    View all posts
Read this article in English
Facebook
بەروبوومی رۆحی پیرۆز گرنگەبەروبوومی رۆحی پیرۆز گرنگەكانونی دووه‌م 25, 2026
ئایە ئەو کەسە باشانەی کە مزگێنییەکەیان پێ نەگەیشتووە، هەر دەچنە دۆزەخ؟شوبات 21, 2026ئایە ئەو کەسە باشانەی کە مزگێنییەکەیان پێ نەگەیشتووە، هەر دەچنە دۆزەخ؟

Related PostsBest

پەرستشی خێزانییخێزاندایکوباوکایەتی

دایک و باوکان، ڕێگا بە منداڵەکانت مەدە بۆ گوێڕایەڵ نەبوون

John Piper ئازار 23, 2023
خێزانژنێتی و کچێتی

ئیتر بەهێزی خۆم نا، بەهێزی مەسیح دایکایەتی دەکەم
یەکگرتن لەگەڵ مەسیح (و منداڵانی بچووک)

Christina Fox ئازار 23, 2023

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 6
  • پەرستشی خێزانیی 2
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 5
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 10
  • خوێندنی کتێبی پیرۆز 1
  • خێزان 6
  • دایکوباوکایەتی 1
  • ڕابەرایەتی 5
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • ژنێتی و کچێتی 1
  • سۆرانی 34
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێب 34
  • کتێبی پیرۆز 2
  • کڵێسا و خزمەتکردن 19
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 12
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 3
  • یادی لە دایکبوونی مەسیح 26

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2026 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.