15مارس2025
  • About

In Socials

Facebook-f Youtube
Get in Touch
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کڵێسا و خزمەتکردن
    • گەشەی ڕۆحی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • ماڵەوە
  • دەربارە
    • بەیاننامەی باوەڕ
  • وتارەکان
    • کەنیسە و خزمەت
    • گەشەکرنا گیانی
    • خواناسی
    • خێزان
    • گۆڕان
  • کتێبخانە
  • په‌یوه‌ندی
  • English
  • کوردی
  • بەھدینی
  • Kurmanji
Blog
Home کڵێسا و خزمەتکردن ئەندامیێتی کڵێسا ئەندامێتی کڵێسا چییە؟
ئەندامیێتی کڵێساکڵێسا و خزمەتکردن
-+=

ئەندامێتی کڵێسا چییە؟

جۆناسان لیمان كانونی یه‌كه‌م 15, 2022 1 min read 0
16

ئەندامێتی کڵێسا بریتییە لە ڕاگەیاندنی وەرگرتنی ڕەگەزنامە لە شانشینی مەسیحدا. ئەمە وەک پاسپۆڕت وایە. ڕاگەیاندنێکە لە بەشی پەخش وڕاگەیاندنی شانشینەوە دەرکراوە. ئەو ڕاگەیاندنە نیشان دەدات کە باوەڕدارێک نوێنەری فەرمی و دانپێدانراو و ڕێگەپێدراوی عیسای مەسیحە و هەموو مەرجە پێویستییەکانی تێدایە.

بەشێوەیەکی ڕوونتر، ئەندامێتی کڵێسا پەیوەندییەکی فەرمییە لەنێوان کڵێسایەکی خۆجێیی و شوێنکەوتووێکی مەسیح کە کڵێسا دانی پێدادەنێت و چاودێری بەقوتابیبوونی دەکات، هەروەها ملکەچبوونی ئەم قوتابییە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی قوتابیەتی لە ژێر چادێری کڵێسادا.

سەرنجی ئەوە بدە کە باسی چەند خەسڵەتێک کراوە:

  • کڵێسا بەشێوەیەکی فەرمی دانپێدانانی باوەڕ و لەئاوهەڵکێشانی باوەڕدارێک وەک کەسێکی متمانەپێکراو پشتڕاست دەکاتەوە.
  • کڵێسا بەڵێندەدات کە چاودێری بەقوتابیکردنی ئەو باوەڕدارە بکات.
  • ئەم باوەڕدارە بەشێوەیەکی فەرمی بەقوتابیبوونی دەسپێرێت بە خزمەت و دەسەڵاتی ئەندامەکانی ئەو کڵێسایە و ڕابەرەکانی.

كڵێسا بە باوەڕدارەکە دەڵێت ” ئێمە دان بە باوەڕهێنان و لەئاوهەڵکێشان و بەقوتابیکردنتدا بۆ مەسیح دەنێین. بۆیە ئێمە بە ئاشکرا لەبەردەم نەتەوەکان وەک کەسێکی وابەستە بە مەسیحەوە دان بە تۆدا دەنێین، هەروەها چاودێریکردنی ژیانی هاوبەشێتیمان دەبەخشین بە تۆ.” باوەڕدارەکەش بەشێوەیەکی فەرمی بە کڵێسا دەڵێت: ” لەبەر ئەوەی من ئێوە وەک کڵێسایەکی دڵسۆز و ئینجیلیی دەبینم، بۆیە ئامادەبوون و بەقوتابیکردنی خۆم ڕادەستی خۆشەویستی و چاودێری ئێوە دەکەم.”

پێوانەکانی ئەندامێتی کڵێسا نابێت لە پێوانەکانی باوەڕداربوون زیاتر یان کەمتر بێت، جگە لە یەک مەرجی تایبەت. باوەڕدار ئەو کەسەیە کە تۆبەی کردووە و باوەڕی هێناوە و کڵێساکەی دەبێت دان بە ئەندامێتی ئەو کەسەدا بنێت. تاکە شتێکی دیکە کە پێویستە، بریتییە لە لەئاوهەڵکێشان. لە ئاوهەڵکێشان هیچ کەسێک ڕزگار ناکات، بەڵام دەبێت ئەندامانی کڵێسا لەئاوهەڵبکێشرێن، ئەمە وەک شێوازێکی یەکپۆشی وایە لە پەیمانی نوێدا. پەترۆس لە ئۆرشەلیم بە ئامادەبووانی گوت “تۆبە بکەن و لەئاوهەڵبکێشرێن” (کردار ٣٨:٢). هەروەها پۆڵس لە نامەکەیدا بۆ باوەڕدارانی ڕۆما، وای دانا کە هەموو باوەڕدارانی ڕۆما لەئاوهەڵکێشراون (ڕۆما ١:٦-٣). 

بە واتایەکی دیکە، ئەندامێتی کڵێسا پەیوەندی بە داواکاری زیادەوە نییە. بەڵکو بابەتەکە ئەوەیە کە کڵێسا بەرپرسیارێتییەکی تایبەت بۆ باوەڕدار لەخۆ دەگرێت، هەروەها باوەڕداریش بۆ کڵێسا. بابەتەکە ئەوەیە کە ئەندامێتیمان لە جەستەی جیهانیی مەسیحدا بەرجەستە بکەین و بە زیندوویی ڕایبگرین. بەجۆرێک دەتوانین بڵێین کە ئەو یەکبوونەی کڵێسای خۆجێیی و ئەندامەکانی درووستی دەکەن، وەک ئەو (بەڵێ)یە وایە کە لەکاتی هاوسەرگیری لەبەردەم دادوەردا دەیڵێی، هەر لەبەرئەوەیە هەندێک کەس بە ئەندامێتی کڵێسا دەڵێن “پەیمان”.

ئەوە ڕاستە کە دەبێت باوەڕدارێک کڵێسایەک هەڵبژێرێت کە دەیەوێت ببێتە ئەندام تێیدا، سەرەرای ئەوە دەبێت ئەوەش بزانرێت کە بوون بە ئەندامی کڵێسا یان نەبوونی شتێک نییە ئارەزومەندانە بێت. واتا کاتێک تۆ دەبیتە باوەڕدار دەبێت کڵێسایەک هەڵبژێریت. باوەڕدارێک کە مەسیحی هەڵبژاردووە هیچ ڕێگەچارەیەکی نییە جگە لە هەڵبژاردنی کڵێسا و بوون بە ئەندام تێیدا.

ئەم وتارە وەگیراوە لەم سەرچاوەیە.

Author

  • جۆناسان لیمان

    View all posts
Read this article in English (Behdini) ڤێ گۆتارێ ب کوردییا بەهدینی بخوینە Vê gotarê bi kurdîya kurmancî bixwîne (Kurmanji)
Facebook
کارکردن بۆ یەکگرتووییکارکردن بۆ یەکگرتووییئه‌یلول 12, 2022
بەھای پەرستشی خێزانییكانونی یه‌كه‌م 22, 2022بەھای پەرستشی خێزانیی

Related PostsBest

ئافرەتانپیاوانپیاوێتیخێزانڕاستکردنەوەی کڵێساییکڵێسا و خزمەتکردنهاوسەرگیری

توندوتیژی دژی ئافرەتان و ڕاستکردنەوەی کڵێسایی

جۆناسان لیمان شوبات 5, 2025
ئەندامیێتی کڵێساکڵێسا و خزمەتکردن

ئەندامێتی کڵێسا چییە؟

جۆناسان لیمان كانونی یه‌كه‌م 15, 2022
پۆلەکانی بابەت
  • ئافرەتان 1
  • ئەندامیێتی کڵێسا 4
  • بەقوتابیبوون 4
  • پارە 1
  • پەرستشی خێزانیی 1
  • پیاوان 1
  • پیاوێتی 1
  • پێکەوە ژیان 4
  • تۆبەکردن 1
  • خواناسی 7
  • خێزان 2
  • ڕابەرایەتی 4
  • ڕاستکردنەوەی کڵێسایی 1
  • سۆرانی 8
  • سیفەتی خودا 1
  • کاروباری ژیان 2
  • کتێبی پیرۆز 1
  • کڵێسا و خزمەتکردن 13
  • کڵێساناسی 1
  • گەشەی ڕۆحی 8
  • گۆڕان 3
  • لەئاوهەڵکێشان 1
  • لێبووردەیی 2
  • مامۆستا درۆزنەکان 1
  • مزگێنی 2
  • مزگێنیدان 1
  • هاوسەرگیری 1

ئێمە هەوڵدەدەین باوەڕداران و رابەرانی کڵێسا بە سەرچاوەی ئینجیلی ئامادە بکەین بۆ یارمەتیدان لە پێناو ژیانێکی دڵسۆزانە و بنیاتنانی کڵێسای تەندروست.

بەستەر و پۆلەکان

دەربارە

بەیاننامەی باوەڕ

وتارەکان

کتێبخانە

خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

په‌یوه‌ندی

هاوبەشەکان

Pertukekem.com

پرسیارت هەیە

    Copyright © 2025 Dlsozi by Pixosite. All Rights Reserved.